قەسەدە: لە باشووری منبج ٨ چەتە کوژراون
هێزەكانی سووریای دیموكرات (قەسەدە) سەبارەت بە بەرخۆدانەكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی چەتەكانی دەوڵەتی تورك لە میحوەری سەرتیل و دێرحەفر ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە، بەیانی دوێنێ چەتەكان بە پاڵپشتی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی تورك هێرشیان بۆ سەر د میحوەری سەرتیل ئەنجامدا، لە بەرامبەردا شەڕڤانانمان قارەمانانە هێرشەكەیان تێكشكاند و توانییان شەش چەتە بكوژن و نۆی دیكەش بریندار بكەن، ئۆتۆمبێلێكی سەربازی چەتەكانیش تێكشكێندرا.
هاوكات لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانماندا بۆ سەر چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك لە گوندی تل ئارش لە باشووری منبج چوار چەتەیان بریندار كرد و بنكەكەیان تێكشكاند.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی ئامادەكاریی چەتەكان بۆ سەر هێزەكانمان لە دێر حەفر، یەكینەكانی شەهید هارون هێرشیان كردە سەریان بەهۆیەوە دوو چەتە كوژران و دووی دیكە بریندار بوون، ئەوانی دیكەش هەڵاتن.
هەروەها دوو چەتە بە ماتۆڕ سكیل هەوڵیاندا دزە بكەنە ناو خاڵێكی هێزەكانمانەوە، بەڵام ڕێگریان لێكرا و چەتەیەك بریندار كرا و چەتەكەی دیكەش هەڵات و ماتۆڕسكیلەكەیان بەجێهێشت، هاوكات شەڕڤانانمان بەچەكی قورس خاڵێكی كۆبوونەوەی چەتەكانیان لە گوندی ئیمام كردە ئامانج، بەڵام ژمارەی زیانەكان نەزانراوە.
لە بەرامبەر هێرشی چەتەكان، یەكینەكانی پاراستنی ژنان لە گوندی عەنیق هەوا و حەمدوش لە تل تەمر بنكەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركیان كردە ئامانج، بەڵام ژمارەی زیانەكان نەزانراوە.
باس لەوەشكراوە، بەشێوەیەكی گشتی دوێنێ هەشت چەتەی سەر بەدەوڵەتی تورك كوژران و ١٦ چەتەی دیكە برینداربوون، هەروەها ئۆتۆمبێلێكی سەربازی و دوو بنكەی چەتەكان خاپوور كران.