گۆڕانکارییە گشتگیرەکان، زۆر بەکورتی

45
0
هاوبەشی :

شرۆڤەی: دكتۆر نیكۆلا ئەشرەف

– پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت، هێزە نیشتیمانپارێزەکانی هەسەدە پڕ چەکتر دەکرێن و مەشقپێکراوتر دەبن. وە تادێت پیشەسازی سەربازی ڕۆژئاوا بەرەوپێشتر دەچێت.

– نێوەندگیری ئەمریکا و فەرەنسا (بەتایبەتر ئەمریکا)، لەبەرژەوەندی ڕۆژئاوای کوردستانە. ئەگەر هۆشداری و هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل نەبووایە ئەوا تورکیا بەهێزی زەمینی پاڵپشتی زیاتری هێرشە ئاسمانییەکانی خۆی دەکرد دژی ڕۆژئاوا.

– سەرجەم داواکارییەکانی تورکیا ڕەتکراونەتەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی هەسەدە، تەنها ئەو خاڵە نەبێت کە پەیوەندیدارە بەگەڕاندنەوەی تەرمی سلێمان پاشا. واتا بەهیچ جۆرێک سازش بۆ تورکیا نەکراوە و ناکرێت.

– تورکیا، مەترسی هەرەسهێنانی ناوخۆیی لەسەرە.

– شەپۆلی بزوتنەوەی ئیخوانیزم لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی دێت، ئەو دۆخە حزبە ئیسلامییە سیاسییەکانی کوردستانیش دەگرێتەوە.

– پەکەکە و ئەمریکا و ئیسرائیل، بژاردەکانیان بەرامبەر تورکیا دەگۆڕن ئەگەرهاتوو ئەو وڵاتە بەردەوام بێت لەسەرکێشی و هێرشەکانی دژی ڕۆژئاوای کوردستان.

– گەڕاندنەوەی ترەمپ هیچ مەترسییەک لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان دروست ناکات لەم قۆناغەدا، بەتایبەتر کە ڕۆژئاوا دەروازەی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و پاشان ئەمریکایە.

– چیتر باشووری کوردستان، ناتوانێت وە بۆی نیە دژایەتی ڕۆژئاوای کوردستان بکات. دۆخی ناوخۆی باشووریش بەزوترین کات ئارامی تەواو بەخۆیەوە دەبینێت.

ئەمانە و چەندین پێشهاتی تر کە سەرجەمیان لە بەرژەوەندی کورددا دەبن، بۆیە ئەم قۆناغە قۆناغی زێڕینی کوردە.

لەئایندەیەکی نزیک و مامناوەند مەودادا، هەواڵی سەرکەوتنی زیاتر دەبیستین.

هاوبەشی :