٦ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا، کە لە ١٧ـی کانوونی دووەم لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کران، ئەمڕۆ سزای زیندانیکردن دران.

29
0
هاوبەشی :

ئ

٦ ڕۆژنامەنووس لە تورکیا، کە لە ١٧ـی کانوونی دووەم لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کران، ئەمڕۆ سزای زیندانیکردن دران.

ڕۆژنامەنووسان نەجلا دەمیر و ڕەحیمە کارڤەر و ئەحمەد گونەش و وڵات ئەکین و وەدات ئۆروچ و ڕەیحان حاجی ئۆغلو لە ١٧ـی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی لێپرسینەوەیەک لە ناوەندی ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کران. نەجلا دەمیر و ڕەحیمە کارڤەر و ئەحمەد گونەش لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکران و هێنرانە دادگای ئیستەنبووڵ لە چاگلایان.

ئیفادەی ڕۆژنامەنووس ڕەیحان حاخی ئۆغلو لە وان و وەدات ئۆروچ لە مێرسین کە لە چوارچێوەی هەمان لێپرسینەوە دەستبەسەرکرابوون، لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و دیمەنەوە وەرگیرا.

داواکاری گشتی بەبێ وەرگرتنی ئیفادەی ڕۆژنامەنووسان بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی کردن. دادگا بە تۆمەتی “ئەندامێتی ڕێکخستن” بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەر ٦ ڕۆژنامەنووسەکە دەرکرد.

ڕۆژنامەنووسەکان بە نیشانەی سەرکەوتن پێشوازییان لە بڕیارەکە کرد و بە درووشمی “ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت” ناڕەزایەتیان دەربڕی. ڕۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان لە دادگا پشتگیریان لە ڕۆژنامەنووسان کر

هاوبەشی :