پشتگیریی نێدا مینبری خوشکەزای شەهید پەیمان مینبەری لە مانگرتنی سەرتاسەریی ڕۆژی چوارشەممە

16
0
هاوبەشی :

نێدا مینبەری خوشکەزای شەهید پەیمان مینبەری لە گیاببەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و ئەندامی ئەنجوومەنی برینداران و دادخوازانی ئەو شۆڕشە، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی‌دا پشتگیریی خۆی لە بانگەوازی پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی سەرتاسەریی ڕۆژی چوارشەممە دەربڕی.

خوشکەزای شەهید پەیمان مێنبەری داوای لە هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد بە یەکگرتوویی بەشداریی لەو مانگرتنەدا بکەن.

شەش حیزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازێکی هاوبەشدا داوایان لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردووە ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندان دژی سزای سەپێندراوی سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن.

هاوبەشی :