ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد دوای 454 ڕۆژ لە ڕفاندنی و دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ، ئازاد کرا .

18
0
هاوبەشی :

 

ئەمڕۆ دووشەممە 20 – 01 – 2024 رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنوسی ئاژانسی رۆژ نیوز ئازاد کرا .

سلێمان محمد احمد لە دوای ئەوەی گەڕا بوەوە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ بەشداری پرسەی باوکی ، پێش ( 454 ) ڕۆژ لە دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان، لەلایەن ئاسایشی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیر کرا .
ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز بوو، ڕۆژی ( 25 )ـی تشرینی یەکەمی 2023 ) دەستگیر کرا و ئەمڕۆ دوای ئازاد کردنی گەیەنرایە دەروازەی سمێلکا و گەشتەوە ڕۆژئاوای کوردستان .

هاوبەشی :