نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبونەوەی ئەنجامدا و وتی كورد بە باشترین شێوە دەتوانێت ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی مسۆگەر بكات

17
0
هاوبەشی :

تۆبیاس تونکڵ، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بەم شێوەیە لە تۆڕی ئێکس زانیاری بڵاوکردەوە.

تۆبیاس تونکڵ بڵاوی کردەوە، لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کۆبوونەوە و بارودۆخی ئێستای سووریایان تاوتوێکردووە.

دەشڵێت: کورد بە باشترین شێوە دەتوانێت ماف و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە دیمەشقەوە لە ڕێگەی دیالۆگی ناوخۆیی سووریاوە دەستەبەر بکات.

هاوبەشی :