بەهرە عومەر : لە ئێستادا ژنانی باشوری كوردستان لە لایەن. دەسەڵاتەوە بە ناوی یاسا و دەستوورەوە ، دەیانەوێت ژنان بێ ئیرادە و بێدەنگ بكەن.

21
0
هاوبەشی :

بە مەبەستی شکاندنی ئیرادەی ژنان و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن لە نێو ژنانی چالاکوان کە بەردەوامن لە خەبات و تێکۆشانیان، ژنانی باشووری کوردستان لە لایەن دەسەڵات و داگیرکەران دەکرێنە ئامانج، لەو بارەیە بەهرە عومەر ڕۆژنامەنووس بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

بەهرە عومەر : ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ مێژووی ژنان دەبینین کە وەک دایک و پێشەنگی کۆمەڵگە ڕۆڵیان بینیوە و هەموو ئەو بنەما ئەخلاقییانەی کۆمەڵگەیان بنیاتناوە، مێژووی کورد لەم خاکەدا دێرینترین گەلە بەڵام لە ئێستادا بە ناوی یاسا و دەستوور خاوەنداریی دەکات و دەیەوێت ژنان بێ ئیرادە و بێدەنگیان بکات.

ئامانج و خواستی دەسەڵات ئەوەیە لە هەر کوێیەک بەرەوپێشبردنی بوارەکانی ژنان هەبێت بێ ئیرادەیان بکات و دەنگی ناڕەزایەتییەکان کپ بکات، هەروەها وا دەکات لە دنیای سەرمایەدارییدا جێگرەوە بۆ بەهای ژن بدۆزێتەوە ئەمەش لە بچووکترین شت تا دەگاتە ئاستی پێکهێنانی حکومەت و دەستوور، تا هەموو دەسەڵاتەکە لە ژێر دەستی پیاودا بێت.

هاوبەشی :