وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ له میتێنگێكدا لەگەڵ کۆنگرێس دەڵێت

26
0
هاوبەشی :

 

– بەرپرسە نوێیەکان لە سوریا “مەبەستیان حکومەتی جولانی” بڕوا پێكراو نین. و بێ متمانەن چونكە پێشینەی و ڕابردووی توندوتێژی و تیرۆریان هەیە و ناسراون٠

– ئێمە ئەگەر هاوپەیمانەكانمان ( هێزەکانی سوریای دیموکرات ) بەجێبهێڵین کێشە دروست دەبێت ئەو هاوپەیمانانەمان لە شەڕی دژی داعش قوربانییان داوە و لە ئێستاداسەرپەرشتی زیندانەکانی داعش دەکەن
لە بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکادایە کە سوریا لە داعش ڕزگار بکات و دڵنیایی بدات لەوەی ئێران و حیزبوڵڵا ناگەڕێنەوە

– پێویستە ڕێز لە کەمایەتییە عەلەوییەکان و مەسیحییەکان بگیرێت و کوردەکان بپارێزرێن

– دەبێت ئاگربەستی نێوان تورکیا و کوردەکان ڕێکوپێک بێت و دەبێت بەردەوام بێت

ئەگەر بمانەوێت سزاکان لاببەین ئەوا لێكەوتەی دەبێت بە قازانجی ئەردۆگان كە لەوانە نیاز ومەرامەکانی ئەردۆغان بەپێشدەخات لە پێناویبەرژەوەندی دەسەڵاتەكەیدا هەر بۆیە پێویستە پەیام بۆ ئەردۆغان بنێرین کە پرۆسەی گواستنەوە لە سوریادا دەرفەتێک نییە بۆ ئەو، ئەوەی ئێمە ئێستا لە سوریا دەمانەوێت سەقامگیرییە.

هاوبەشی :