100شەڕڤانی بەكارهێنەری فڕۆكەی بێفڕۆكەوان خولی پەروەردە و ڕاهێنانیان. بەسەركەوتوویی تەواو كرد

21
0
هاوبەشی :

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەرچوونی 100 شەڕڤانی نوێی ڕادەگەیەنن کە بە پرۆگرامێکی مەشقی چڕ و پڕ و پێشکەوتوویان فێركراوە و ڕاهێنراون لە بواری بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان.

پرۆگرامەكە بریتی بووە لە مەشق و ڕاهێنان شارەزایی تایبەت لە هێرشی دوور مەودا و نزیک مەودا و هەروەها تاکتیکی هێرشی چڕ بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و توانای هێزەکان لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ورد و کاریگەر لە دژی هەڕەشە ئاسایشیەكان.

ئەم دەرچوونە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ پەرەپێدانی توانا شەڕکەرەکانیان و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرانە بۆ ئاستەنگە جۆراوجۆرە مەیدانیەكان.

هاوبەشی :