مەراسیمی دووەم ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەند عومەر چاوشین

23
0
هاوبەشی :

 

عومەر چاوشین ،نواندنکار و هونەرمەندێکی ناوداری کورد بووە، لەساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانیی لە دایك بووە، لە ساڵی ١٩٦٧ لە تیپی نواندنی سلێمانی وەکوو ئەکتەر بووەتە ئەندام. بەهۆی کەمی و نەبوونی هونەرمەندی ژنەوە لەو سەردەمەدا و بە دیاریکراوی لە ساڵانی شەستەکانەوە تاکوو کۆتایی ساڵانی هەشتاکانیش، لە نواندن و کارەکانی ڕۆڵی ژنی بینیوە و بەجل و بەرگی ژنانەوە ڕۆڵی ژنی گێڕاوە.

گرنگترین بەرهەمەکانی

گرنگترین ئەو دراما و شانۆگەرییانەی کە عومەر چاوشین رۆڵی تێیاندا بینیوە بریتیین لە:

پیسکەی تەڕپیر
جەنابی موفەتیش
ژن بە ژن
ماوتە کاولی کەی
مامە خەمە
شایی خوێناوی
گۆڕهەڵکەن
مشتەی ناو هەمانە
کۆچی دوایی

لە ڕۆژی ١٥ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

هاوبەشی :