گەنجانی گەڕەکی قدوربەگ لە شاری قامیشلۆ، دامەزراندنی نۆهەمین تابوری سەربازییان ڕاگەیاند.

20
0
هاوبەشی :

ستێرك تیڤی

گەنجانی گەڕەکی قدوربەگ لە شاری قامیشلۆ، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەپێناو پشتیوانی لە هێزەکانی قەسەدە و یەپەژەدا لە ژێر چەتری هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵایەتی (هەپەجە) بە ڕاگەیەندراوێک دامەزراندنی تابورێکی دیکەیان ڕاگەیاند.

ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی گەنجانی گەڕەکی قدوربەگ لەلایەن ئەحمەد غازییەوە ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریاوە خوێندرایەوە و ڕایگەیاند، داگیرکەران دەیانەوێت ئەم وڵاتە کە بە گیانبازی هەزاران شەهید دامەزراوە داگیر بکەن و پێکهاتەکانی هەرێمەکە جینۆساید بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی قەسەدە و یەپەژە، دامەزراندنی تابوری خۆپاراستن ڕادەگەیەنین.

لە کاتی ڕاگەیاندنی تابورەکەدا ئاڵاکانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە و درووشمەکانی بژی بەرخودانی قەسەدە، یەپەگە و یەپەژە” وترانەوە.

شایەنی باسە، گەنجانی قامیشلۆ لە گەڕەکەکانی عەنتەریە، جودی، ئاشوری و قدوربەگ تائێستا بە گشتی ٩ تابورییان لە ژێر چەتری هەپەجەدا دامەزراندووە.

هاوبەشی :