شاندی ئیمرالی سەبارەت بە سەردان و دیدارەکان ڕۆژی ١٧ـی کانوونی دووەم ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە و لە هەفتەی داهاتوودا، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری ئیمرالی سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بوورسا دەکەن
سری سوورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان بە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) ڕۆژی ٢٨ـی کانوونی یەکەم دیداریان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.
سری سوورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان و هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری مێردین ئەحمەد تورک کە قەیووم لە شوێنەکەی دانراوە، دوای دیدارەکە سەردانی پارتە سیاسییەکانیان کرد.
شاندی ئیمرالی سەبارەت بە سەردان و دیدارەکان ڕۆژی ١٧ـی کانوونی دووەم ڕاگەیاندراوێک بڵاودەکاتەوە.
شاندەکە ڕاشیگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیداری ئیمرالی سەردانی داواكاری گشتیی كۆماری بوورسا دەکەن.