ڕاگەیاندنی هەپەگە، لەبارەى چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک

22
0
هاوبەشی :

Screenshot

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، یەکینەکانی شەهید ئاخین موش و گەریلاکانی ئازادیی لە ڕۆژانی ١٠ و ١٣ـی کانوونی دووەم هەشت چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەرى تورک، لە گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەری مەتینا و گۆڕەپانی بەرۆخدانی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی هێمن لە هەرێمی خواکورک ئەنجام داوە.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا گەریلا لە ئاسمانەوە لە داگیرکەرانی دراوە و سیستەمێکی ڕادار، مۆڵگەیەک، تانکێک و کۆنتێنەرێک لەناوبرا.

هەروەها ئەوەش هاتووە، ١٣ـی کانوونی دووەم تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازێ لە هەرێمی مەتینا سێ جار بە تەقەمەنی قەدەغە کراو بۆردوومان کراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو لە نێوان ڕۆژانی ١٠ و ١٣ـی کانوونی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە گشتیی ٢١ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی هەرێمەکانی خواکورک، مەتینا، زاپ و گارەی کردووە، هەروەها ١٥ جار بە هێلیکۆمتەری هێرشبەر بۆردوومانی زاپی کردووە.

هاوبەشی :