دەم پارتی: وێڕای هەبوونی ئەم عەقڵییەتەی کودەتا و قەیووم بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین

26
0
هاوبەشی :

دەم پارتی ڕایگەیاند، سەپاندنی قەیووم لە دژی پرۆسەی ئاشتییە، گرنگ نییە چی دەکەن، هەر شکست بەشی دەسەڵاتداری ئاکەپەیە و دەشڵێت: درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، وێڕای هەبوونی ئەم عەقڵییەتەی کودەتا و قەیووم بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی (دەم پارتی)، لە دژی دەستبەسەرداگرتی شارەوانی ئاکدەنیز ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز نوریە ئاسڵان، هۆشیار ساریەڵدز و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی ئۆزگور چاگلار، نەسلیخان ئۆرچ و حیکمەت باقڕخان لەسەر بڕیاری دەسەسەڵاتداری دەستگیرکراون و قەیووم لەسەر شارەوانی ئاکدەنیز سەپێندراوە.

ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتداری ئاکەپە بە لەدەستدانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی، لە بەرامبەردا نکۆڵی لە ئیرادەی گەل دەکات و لە دژی بژاردەی گەل شەڕ دەستپێدەکات، سەپاندنی قەیووم هاوکات لە دژی پرۆسەی ئاشتییە، گرنگ نییە چی دەکەن، هەر شکست بەشی دەسەڵاتداری ئاکەپەیە.

لە کۆتاییدا دەم پارتی جەختی لەسەر پاراستنی ئیرادەی گەل کردووەتەوە و باسی لەوەکرد، وەک هەموو کاتێک بەرەنگاری دەبینەوە، وێڕای هەر جۆرە پڕوپاگەندەیەک بۆ سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەی کە بۆ گەلەکەمان هیوا بونیاد دەنێت، لەگەڵ بەشی ئاشتییخوازی کۆمەڵایەتییدا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین، وێڕای هەبوونی ئەم عەقڵییەتەی کودەتا و قەیووم، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

هاوبەشی :