کاردانەوەکان دژی سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ڕژیمی ئێرانەوە دەستی پێکرد.

30
0
هاوبەشی :

دوابەدوای ئەرێ‌کردنی سزای سەپێندراوی سێدارەی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای باڵای ڕژیمی ئێرانەوە کاردانەوەکان دژی ئەو بڕیارە دەستی پێکرد. نەرگس محەمەدی زیندانی سیاسی و براوەی خەلاتی نۆبلی ئاشتی، رایگەیاند سزای سێدارەی سەر پەخشان عەزیزی تۆڵەکردنەوەیە لە شۆرشی ژن ژیان ئازادی.

نەرگس محەمەدی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، لە پەیامێکدا لەسەر لاپەڕەکەی لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام نووسی: رژێمی ئێران بە لەسێدارەدانی ژنان دەیەوێت سیاسەتی ترساندنی کۆمەڵگە بگەیەنێتە ئاستی هەرە بەرز و ئەو پەیامە بدات کە بەو شێوازە تۆڵەتان لێدەکەمەوە.

ئەو چالاکوانەی مافی مرۆڤ داوای لە خەڵکی ئێران، ئازادیخوازانی جیهان، ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە بیدەنبگ نەبن و بە یەکەوە دەنگی خۆیان دژی سزای سێدارەی سەر زیندانیان بڵند بکەن.

هاوبەشی :