دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئازادکردنی دا.

33
0
هاوبەشی :

 

پارێزەری سلێمان ئەحمەد ڕایگەیاند، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرت و بڕیاری ئیفراجکردنی (ئازادکردنی) دا.

کەمێک پێش ئێستا، نەریمان ئەحمەد، پارێزەری ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەبارەی هەڵگرتنی تۆمەتەکانی سەر سلێمان ئەحمەد زانیاریی نوێی ئاشکرا کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو پارێزەرە، دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان، تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدی هەڵگرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دادگای بڕیاری ئیفراجکردنی (ئازادکردن)ـی داوە.

لە ڕۆژی ٢٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پەدەکە سلێمان ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوزی لە دەروازەی فیشخابوور ڕفاند، دوای ٢١١ ڕۆژ لە بێسەروشوێن بوونی ڕێگە بە پارێزەرەکانی درا سەردانی بکەن، دواتر بە تۆمەتێکی ناڕەوا پەدەکە ڕۆژى ٢٩ـى تەمووزی ٢٠٢٤ لە دادگایەکی سیاسییدا سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.

 

 

هاوبەشی :