دادگای بەریتانیا و دادگای هەرێمی کوردستان!! بڵێی جیاوازبن؟

535
0
هاوبەشی :

 

کەیسی دیاری کوردی لە بەریتانیاو. کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان لە کوردستان !
ئاڕاستەکان و ڕووداوەکان!

پارساڵ لە١٣/٦/٢٠٢٠
لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا خۆپیشاندانمان کرد دژی هێڕش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ باشوری کوردستان ئەگەرچی دنیا ئاڵۆزو سەرگەرمی پێشهات و کاریگەریەکانی کرۆنا ڤایرۆس بوو بەڵام حکومەتەکەی ئەردۆگان لە داگیرکاری بەردەوام بوو!
لە سوتان و هێڕش و پێشێلکاری بەرامبەر بەگەلی کورد ووچانی وەرناگرت.
بۆیە ئێمەش وەک چالاکەوان و بەشێک لە ڕەوەندی کوردی بەتایبەتی. هەڤاڵانی باکور ئامادەی ئەم خۆپیشاندانەبووین گەرچی ژمارەمان کەمبوو بەڵام
پڕبوین لە جۆش وخرۆش و بە مۆراڵ و ئیرادەیەکی پتەوەوە ئامادەبووین سەرەڕای باران بارینی زۆر.

لە بەریتانیا ڕۆژانی چوارشەمە سەرۆک وەزیران بەزۆری لە پەرلەماندەبێت بۆ گفتوو گۆوو تاووتۆێی
ڕرووداوو پێشهاتەکانی ووڵات بۆیە ئەم ڕۆژەمان هەڵبژاردبوو تا دەرفەت و هەلێک بڕەخسێنین دەنگی گەلێکی ستەم دیدە دەنگی ناڕەزایەتی و ستەمکاری دەوڵەتی تورکیا بگەیەنین بە گۆیی دنیاو یەکێک لە جەمسەرە سیاسیەکانی ئەم گەردوونە فراوانە!
بەڵێنمان دابوو ستەم و پێشێلکاریەکانی یەکێک لە ووڵاتەکانی ناتۆو پیشانی دنیابەین.
بەڵام بەداخەوە دنیایی دوو ڕووی سیاسی کەمتر گۆێ لە گەلانی ستەم دیدەو ناحەقیەکان دەگرن !
بۆیە وەک هەمیشە کارو چالاکی ئێمە کەمتر جوابی پێدراوەتەوە.
بەڵام هەمیشە لە پشتیوانی خەڵکی ئازادی خوازو مرۆڤ دۆستەکان بەهرەمەند بووینە.
هەربۆیەشە زۆر جار بۆ سەرنج ڕاکێشانی میدیا جیهانیەکان و شەڵەقانی بێدەنگی دنیا. جۆرێک چالاکی و پەرچە کردار ی مەدەنی پراکتیکدەکەین.
وە بۆ خۆپیشاندانی ئەو ڕۆژە بەڕێز ( دیاری کوردی)
ویستی چالاکیەکی تایبەت ئەنجامبدات بە خۆ خستنە بەر ماشێنی سەرۆک وەزیران کاتێک کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانی لە پەرلەمان دێنە دەرەوە تا هیچ نەبێت ئەو هەمو ژوورنالیست و تەلەفیزیۆنانە ئاڕاستەکانیان ڕوو بە ئێمە بگۆڕن و دنیا بۆ ساتێکیشبێت میحنەت و ستەم دیدەیمان ببیستن.
لە گەڵ هاتنە دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکانی سەرۆک وەزیران ماتۆڕێێک لە پێشیەوە بۆ ڕێ پاکردنەوەی سەرۆک دەڕۆیشت و ڕەنج ڕۆڤەرێکیش لە دوایەوە وەک پاسەوان و پارێزگاری هەبوو.
کاک دیاری بە پەلە خۆی خستە بەردەم ماتۆڕەکە ئەویش بۆ ئەوەی لێ نەدات زۆر بە خێرایی
وەستا بەڵام
دیاری بەرکەوت و کەوتە سەر زەوی ماتۆڕەکە ئاوێنەیەکی شکاو بەربوەوە ئۆتۆمبیلی سەرۆک وەزیران لە ماتۆڕەکەی دا ڕەنج ڕۆڤەرەکەکەش لە دواوە لە ئۆتۆمبیلی سەرۆک وەزیرانیدا!!!
هەموو میدیاکان ڕژانەسەر ڕووداوەکە و ئاڕاسەتیان گۆڕیتە سەرئێمە و بۆ سبەی بوو بەهەواڵی بەشێکی زۆری میدیا جیهانیەکان!
هەرچەندە کاک دیاری بەپەلە هەڵسایەوەو خێرا هاتەوە ناومان بەڵام دوو پۆلیس کە یەکیان ئەفسەربوو چاویان لەسەری بوو دواتر هاتن و قۆڵیان گرتوو بردیان.تا سێی شەو زیندانیان کردوو دواتر بەریاندا!
ئەمە کۆی ڕووداوەکەبوو.
لەوە گرینگتر ئەوەیە لە و ڕوو داوەوە تا ئێستا دادگا سێ دانیشتنی لەسەر ڕووداوەکە کردوە. حکومەت لەسەر کاک دیاری ٥ شاهیدی هەیە کە تاوان بارە شاهیدەکانیش ئەمانەن( سایەقی ماتۆڕەکە ،سایەقەکەی سەرۆک وەزیران،سایەقی ڕەنج ڕۆڤەرەکە پاسەوانی سەرۆک وەزیران بوو. ، هەردوو پۆلیسەکەی کاک دیاریان پەلکێش کردو گرتیان)

قەرار بوو ئەمڕۆ ١٦/٨/٢٠٢١دانیشتنی چوارم بەڕێوە بچێت و دوا بڕیاربدرێت.
بەڵام سەیر لەوەدایە حاکمەکە ئیمیلی بۆ محامیەکەی کاک دیاری کردوەو بۆی نوسیوە.
We don’t have enough evidence to Convict you. واتە بەڵگەی تەواومان لا نیە بۆ تاوان بارکردنی تۆ بۆیە کۆتای بە دادگایەکە دێنین و دەکشێینەوە!
٣٥ ڕۆژیشیان داوە بە کاک دیاری ئەگەر تانە بات لەو بڕیارە.
بەڕێزان سەیر لەوەدایە. پێنج شاهید و ئەو هەمو وێنەو ڕۆژنامەو بڵاوکراوەیە لەبەردەستە سیارەی سەرۆک دەعمی کردوەو هەواڵەکانی دنیا باسیان کردوو هەموو ڕووداوەکەش بە کامێرای چاودێری پەرلەمان ودەوروبەری وێنە گیراوە هێشتا دەڵێت بەڵگەی تەواومان نییە!
بۆیە دەکشێینەوە!
کەچی لەو هەرێم کوردستانەی خۆمان پێش دادگا سەرۆک وەزیران تاوانباری گەنجانی بادینانی ڕاگەیاندکە ئیشی ئەونیە!!
لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنراو لەبەردەستا نیە بۆ تاوانبارکردنیان!
بەڵام
دادگای هەرێم تاوانی شەش ساڵ زیندانی خستە پاڵ بەشێکیان لەکاتێکدا تاوانی مامۆستا بەدل و هاوڕێکانی تەنها ئەوەیە داوای مافی خۆیان کردوە داوای نان و موچەو ژیان!
ئەم داواکاریە سەرتاییە. دەبێت چ تاوانێک بێت دەیان گەنجی ووڵاتی لەسەر زیندانی بکەیت؟
مەگەر بەس لە حوکمی قەرەقوشی هەرێمی کوردستاندا هەبێت .
چ شەرمە خۆت بەرهەمی چەوسانەوەو جینۆسایدو ئەنفال بیت .
لەدەسەڵاتدا هەمان سیاسەت بەرامبەر بە خەڵک و هاونیشتیمانی خۆت پیادە بکەیت!
ئەمڕۆ سبەی ستەم و زۆرداری هەرەسدێنێت !
سەرکەوتن بۆ بەرەی ئازادیخوازی و دادپەروری
ئازادی بۆ دەستگیرکراوانی بادینان.

ئاسۆی ژیاندۆست/ لەندەن

هاوبەشی :