شاندێكی دم پارتی دەچێتە ئیمڕاڵی بۆ دیداری ڕێبەر ئۆجالان
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، ئەمڕۆ هەینی ٢٨ كانونی یەكەم ڕایەدارانی وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورکیا داواکاریی شاندی پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، دەم پارتیی بۆ دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان پەسەند کردووە.
بۆ ئەو مەبەستە دەم پارتی شاندێكی لە هەریەك (سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان) پێكهێنا بۆ ئەنجامدانی دیداری ڕێبەر ئاپۆ، بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە پێشبینی دەکرێت شاندی دەم پارتی سبەی شەممە یان ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی دیسەمبەر سەردانی ئیمراڵی بکەن.