ڕۆژ نیوز
فەرماندەی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، له ئۆپەڕاسیۆنی “ڕدع العدوان” هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پڕۆسە سه‌ربازییه‌كان له سووریا، بەڵام هیچ دانوستانێکی ڕاسەتوخۆمان لەگەڵ شام نەبووە، دەشڵێت: تا ئێستا ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی پێشنیازەکانمانی نه‌داوه‌ته‌وه.
مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) ڕایگه‌یاند، “له ڕۆژی دوه‌می ئۆپەڕاسیۆنی “ڕدع العدوان”وه، هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان له سووریا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ دانوستانێكی ڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شام نییه”.
وتیشی: “ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له ڕۆژی دووه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ته‌حریری شام دروستبووه، بۆ خۆبه‌دوورگرتن بووه له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هێزه‌كانمان له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی حه‌له‌ب، هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان له كا‌مپه‌كانی ناوچه‌ی ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، كه له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی هاوپه‌یمانی توركیاوه ڕووبه‌ڕووی هێرش بوونه‌وه، تائێستاش ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه”.
ڕاشیگه‌یاندووه، “هۆشداری ده‌ده‌ین له كاره‌ساتێك كه هه‌ڕه‌شه له شاری كۆبانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن توركیاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشنیازمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوچه‌یه‌كی له‌چه‌ك داماڵراو، به‌ڵام تائێستا ئه‌نقه‌ره وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه”.
هەروەها جەختی کردەوە، پێمانوایه سووریا ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی نا ناوه‌ندیی فره‌یی دیموكراتی هەبێت. ناسنامه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی به ده‌ستوور تێدا پارێزراو بێت، له‌گه‌ڵ مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا به گه‌لی كوردیشه‌وه، شێوازی سیستمی حوكمڕانیش، كه پێمانوایه گفتوگۆی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت، پرسێكه بۆ ئیراده‌ی گه‌لی سووریا و گفتوگۆ ده‌ستورییه‌كان جێده‌هێڵرێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاینده‌ی وڵاته‌كه‌مان پێوێسته له‌ناوخۆماندا بێت به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و سه‌رپه‌رشتیكردن”.