هێزەکانی هەسەدە هێرشی داگیركەری توركیا و چەتەكانی بۆ سەر گوندەکانی باشووری بەنداوی تشرین و شارۆچكەی قەلقەل تێكشكاند

62
0
هاوبەشی :

 

هێزەکانی هەسەدە هێرشی بەکرێگیراوانی تورکیایان بۆ سەر گوندەکانی باشووری بەنداوی تەشرین تێكشكاند و دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و ناچار بوون هەڵبێن.
لە بەرەی شارۆچکەی “ئەبو قەلقەل” لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبیج هێزەکانمان بەرپەرچی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیایان دایەوە كە هێنابویان بۆ سەر دەوروبەری شارۆچکەکە و هێزەكانمان چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازییان تەقاندەوە و ژمارەیەکی زۆریان کوشت و پێکدادان لەو ناوچەیەدا بەردەوامە
بۆ پشتیوانی لە هێرشە بەکرێگیراوەکان، تورکیای داگیرکەر بە تۆپی قورس بۆمبابارانی دەوروبەری بەنداوی تەشرین و بەرەكانی تری پێکدادانەكان. دەكات، جگە لە بۆمبارانکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە زیانی گەورەی بە بەنداوەکە گەیاند.

ناوەندی ڕاگه یاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبەج
24ی کانوونی یەکەمی 2024

هاوبەشی :