هێزەکانمان هێرشەكانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج تێكدەشكێنن و دوو تانک و چەكێكی تۆپخانە دەستی بەسەردا دەگرن
![](https://derchemedia.org/wp-content/uploads/2024/12/IMG_1192-300x185.jpeg)
Screenshot
هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیایان دایەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری منبج ئەنجامدرا،تائێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکاندا بەردەوامە.
لە ناوچەی پردی قەرەقۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە بەکرێگیراوانی داگیرکەریان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو بەکرێگیراو کوژران، هاوکات لەگەڵ بۆردومانی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکەی سیخوڕی تورکەوە لەسەر دووڕیانی شاری سرین ئەنجامدرا.
لە بەنداوی تشرین، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج هێرشێکی بەکرێگیراویان بۆ سەر گوندەکانی (ناحیەی التواهین، خربەت توینی) لە ناحیەی ئەبو “قەلقال” پووچەڵکردەوە، کە تێیدا دەیان بەکرێگیراو کوژران و برینداربوون. هەروەها هێزەکان کۆنترۆڵی دوو تانک و چەکێکی تۆپخانە و تەقەمەنیەکانیشی کرد، ئەمە جگە لەوەی زرێپۆشێکی بی ئێم بی و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە چەکی دوشکەیان هەڵگرتبوو کە سەر بە بەکرێگیراوان بوون لەناوبران و پێکدادان لەو ناوچانە بەردەوامە
ڕاگەیەنراوی قەسەدە