ئاگربارانی چەکدارە بەکرێگیراوانی تورکیا لە منبەج و دەوروبەری لەلایەن هەسەدەوە .
هێزەکانی سوریایی دیموکرات ئەمشەو دووشەممە ٢٣ \١٢ \ ٢٠٢٤ هێرشی بەرفراوانیان کردوەتە سەر چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە مەنبەج و زانیاری نافەرمی باس لەوەدەکەن لە ئێستا هێزەکانی پاراستنی جەوهەری بە پاڵپشتی هێزەکانی هەسەدە چوونەتە ناو مەنبەج و نزیکن لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو شارە .
شاری مەنبەج دەکەوێتە ئەوبەری رووباری فوراتەوە ، لەکاتی هێرشی چەکدارانی سوریا بۆسەر سوپای ئەسەد ، هەسەدە ئەو شارەی کۆنتڕۆڵ کرد ، بەڵام دواتر بەڕێکەوتن و بۆ رێگری لەشەڕ لە مەنبەج کشایەوە .