ژمارەی کوژراوانی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە بەنداوی تشرین بۆ ٥٢ کەس بەرزبووەوە، چەتەكان. هەڵهاتن
لە میانی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆدا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین، ژمارەی کوژراوانی بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ ٥٢ کەس بەرزبووەوە.
بەکرێگیراوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بە پاڵپشتیی فڕۆکەکانی UCAVی تورکیا هێرشیان کردە سەر بەنداوی تیشرین و دەوروبەری.
شەڕێکی چڕ لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج و بەکرێگیراوانی هێرشبەر سەریهەڵدا و تا کاتژمێرەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.
دوای زیاتر لە ١٢ کاتژمێر پێکدادانێکی توند، بەکرێگیراوەکان ناچاربوون لە ناوچەکە هەڵبێن. ئەوان لە بنکەیەکی سەربازی لە نزیک بەنداوی تیشرین کۆبوونەوە، دواتر بوونە ئامانجی هێزەکانمان، ژمارەیەکی زیاتر لە بە کرێگیراوان کوژران و برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی منبج
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤