زیاتر لە ١٨٧ چالاکوان داوای هەڵوەشانەوەی سزای سێدارەی سەر پەخشان عەزیزی دەکەن.
ئاریان. تیڤی
زیاتر لە ١٨٧ چالاکوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە بەیاننامەیەکدا، داوای هەڵوەشانەوەی سزای سێدارەی سەر پەخشان عەزیزی دەکەن.
لەبەیاننامەکەی ئەو چالاکوانانەدا هاتووە: پەخشان عەزیزی رۆژنامەنوس و چالاکی مافی ژنان، خەڵکی مهاباد و خوێندکاری هاوکاریەکانی کۆمەڵایەتی زانکۆی تەبا تەبایی تاران، بەتاوانی تێکۆشانی مرۆڤ دۆستانەی خۆی، بۆ ئاوارەکانی شەری داعش دەستەبەسەر کراوە و سزای سێدارەی بەسەر داسەپاوە.
ئەو چالاکوانانە رایدەگەیەنن بەگوێرەی لێدوانی پارێزەرانی پەخشان، رژێم ماوەیەکە پەلە دەکات لە دۆسییەی پەخشان و ئەوەش نیگەرانیەکانی زیاتر کردووە لەسەر جێبێکردنی سزاکەی.
راشیدەگەیەنن کە ئەوان، ئەو کەمپەینەیان واژۆکردووە داخوازن سزای سێدارەی سەر پەخشان عەزیزی هەلوەشێتەوە و داواش لە هەمو ئازادیخوازان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن بۆ پاراستنی ژیانی پەخشان ببنە یەک دەنگ.