لە هەڵمەتێکی نوێدا پشتیوانی لە وریشە مورادی و دژی حۆکمی سێدارە رادەگەیەنرێت.
بەپێ راگەیەندراوی رێکخەرانی هەڵمەتەکە، چالاکییەکە بریتی دەبێت لە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی تایبەتی وریشە مورادی لە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
چالاکییەکە رۆژی شەممە کاتژمێر ٩:٣٠ بەکاتی کرماشان دەستپێدەکات.
رێکخەرانی هەڵمەتەکە داوایان لە هەموو ئازادیخوازێک کردووە کە بە بڵاوکردنەوەی هاشتاگی تایبەت و وێنەکەی وریشە مورادی بەشداری بکەن، ئەمەش وەک پشتیوانییەک لە وریشە مورادی، ژنە زیندانیانی سیاسی کورد و دژایەتیکردنی حۆکمی سێدارە.