ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە، کاروانێکی هێزی سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.

30
0
هاوبەشی :

کەناڵی سکای نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەكی تایبەت ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە بڵاوی کردەوە، لە دەروازەی وەلیدی هاوسنووری سووریا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کاروانێکی هێزی سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە نێو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان.

بەگوێرەی زانیارییەکان کاروانەکە لە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی و بارهەڵگر و چەکی قورس و مامناوەند پێکهاتووە، ڕاستەوخۆ هێزەکە چونەتە پارێزگای حەسەکەوە.

هاوبەشی :