سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: ئەردۆغان رقی لەكوردە کورد گەلێكی ئاشتیخوازەن وازیان لێبێنە

44
0
هاوبەشی :

 

 

 

 

 

 

 

 

 

جۆن كیندی، سیناتۆر كۆمارییەكان لەوتارێكدا لە كۆنگرێس وڵاتەكەی، رەحنەی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا گرت بەوەی شەڕی هێزە كوردییە پاڵپشتیكراوەكانی ئەمریكا دەكات لە باكورو باكوری رۆژئاوای سوریا.
كیندی دەڵێت: سەرۆك ئەردۆغان تۆ رقت لە كوردە، لێیان گەڕێ‌ و وازیان لێبێنە، كوردەكان گەلێكی ناوازەن و دۆستی ئەمریكان، كە ژمارەیان (30 بۆ 40) ملیۆن كەسە، دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت، ئەردۆغان بەنیازە هێرش بكاتە سەر سوریا، ئەو كارە نەكەن، كوردەكان گەلێكی ئاشتیخوازن، واز لە كورد بێنە، واز لە خەڵكی سوریا بهێنە، توركیا بووە بە كێشە، ئەگەر تاڵە مویەكی سەری كورد ئازار بدەیت، داوا لەم كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكەم شتێك بكات.

هاوبەشی :