دۆخی کۆتایی شەڕ لە بەرەی تشرین

36
0
هاوبەشی :

ANF

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرەی تشرین هێزەکانی زیاد دەکات و بە هەموو شێوەیەک لە ئاسمان و زەمینییەوە لە هێرشکردندایە، لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە بەرخۆدانێکی بێهاوتادان.

لە بەرەی تشرین شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. سوپایی دەوڵەتی تورک لە لە شکرکێشی بەردەوامدایە و بە هەموو شێوەیەک لە ئاسمان و زەمینییەوە لە هێرشکردندایە، لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە بەرخۆدانێکی بێهاوتادان.

بەنداوی تشرین لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی قەسەدەدایە، بەڵام بەنداوەکە بە هۆکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە بە تەواوەتی لە بەرهەمێنانی وزەی کارەبا وەستاوە. وێڕایی هەموو هێرشەکان شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە بەرخۆدانێکی بێهاوتادان و بەرگری لە بەنداوەکە دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەوتی تورکی داگیرکە و چەتەکانی پلانڕێژی ئەوەدەکەن لەو هێڵەوە هێرشکی داگیرکاری بە ڕووی کۆبانێدا ئەنجام بدەن. ئەم دۆخە پاراستنی بەنداوی تشرین و هەرێمەکە زیاتر دەکات.

بەنداوی تشرین کە شەڕێکی سەختی لەسەر دەکرێت، بە هۆیی هێرشە داگیرکارییەکانەوە لە ١٠ی کانوونی یەکەمەوە لە بەرهەمێنانی کارەبا وەستاوە و شاری کۆبانێ بە تەواوی بێ کارەبا بووە.

داگیرکەران لە ١١ی کانوونی یەکەم لەسەر ڕێگەی بەنداوەکە بۆردوومانی ئەمبۆڵانسێکیان کرد و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی شەهید بوون.

فەرماندەیی سەربازی منبج لە ١٣ی کانوونی یەکەمدا بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرایکرد لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٢١٠ چەتە کوژراون، ٣٩ ئۆتۆمبیلی سەربازی و ٦ تانک تێکشکێندراون و ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە.

هاوبەشی :