پەرلەمانی هۆڵەندا دوو بڕیاری لەبەرژەوەندی رۆژئاوای کوردستان دەرکرد

37
0
هاوبەشی :

پەرلەمانی هۆڵەندا دوو بڕیاری لەبەرژەوەندی رۆژئاوای کوردستان دەرکرد، یەکێکیان بریتییە لەوەی حکومەتی هۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا داوا لەتورکیا بکەن هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رابگرێت، هاوکات داوا دەکرێت مافەکانی کورد لەقۆناغی راگوزەردا لەسوریا دەستەبەر بکرێن.

ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی هۆڵەندا کۆبووەوە و لە کۆی 149 پەرلەمانتار، 146 پەرلەمانتاری هۆڵەندا دەنگیان لە بەرژەوەندیی رۆژئاوای کوردستان دا، لە بڕیارەکەدا داوا لە حکومەتی هۆڵەندا کراوە لەسەر ئاستی پەیوەندیی نێوان دوو دەوڵەت دا، داوا لە تورکیا بکات “دەستبەجێ هێرشی سەر کوردانی سوریا بوەستێندرێن و مافەکانی کورد لەسوریای داهاتوودا دەستبەر بکرێن”.

هاوکات، ئێریک فان دەر بورخ، ئەندامی پارتی گەل بۆ دێموکراسی (کە بەشدارە لە حکومەت دا)، داوایکرد کورد، ئێزدی و کریستیانەکانی سوریا لە توندڕۆیی و جیهادیزم و تیرۆریزم بپارێزرێن.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو پەرلەمانتارە داوا لە حکومەتی هۆڵەندا دەکات کە لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوبەشی یەکێتیی ئەوروپادا رۆڵێکی گەورە بگێڕێ بۆ پاراستنی کورد و بەدیهێنانی سووریایەکی سەقامگیر.

هاوبەشی :