لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ ٢١٠ چەتە کوژراون
ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند لە ماوەی ٣ ڕۆژی کۆتاییدا لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ ٢١٠ چەتەیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کوژراون، ٣٩ ئۆتۆمبیلی سەربازی و تانک تێکشێندراون، ٥ فڕۆکەیی بێفڕۆکەوان خراونەتە خوارەوە. لەو شەڕانەدا ٨ شەڕڤانیان شەهید بوون.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەربارەیی تێکشکاندی هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و زیانەکانیان لە شەڕەکانی پردی قەرەقۆزاخ و بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە. لەگەڵییدا دیمەنی بەشێک لە چالاکییەکانیانی داوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هیزەکانیان لە دوای ٣ ڕۆژ لە بەرەنگاری سەخت، هەموو هێرشەکانیان تێکشکاندووە و چەتەکانیان ناچار بە هەڵهاتن کردووە و زیانی زۆریان بەرکەووتەوە.
ئاماژەش بەوەکراوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەیان جار بە چەکی قورس و پشتیوانی ئاسمانی زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری ئاکنجی دەوڵەتی تورک هێرشی سەر پردی قەرەقۆزاخ و بەنداوی تشرینیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج کردووە. لە نێوان هێزەکانیان و چەتەکاندا شەڕێکی قورس ڕوویداوە.
‘هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە’
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بە بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کراوە و دەڵێت: “لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکدا زیانێکی زۆر بەر بەنداوای تشرین کەوتووە. زیاتر لە ١٦٠جار خاڵەکانی پاراستنی هێزەکانمان بۆردوومانکراون. وێڕای هەموو هێرشەکان شەڕڤانانمان بە تاکتیکی شەڕی نوێ گورزی قورسیان لە چەتەکان داوە، کەمینیان بۆ دانراوە و چەندان چەتە بە سەرۆکەکانیانەوە کوژران، تانک و ئامێرە سەربازییەکانیان تێکشکێندران.”
ئەوەشخراوەتە ڕوو بە ڕێگەیی دەستپێشخەری و بەرخۆدانی مێژووی، شەڕڤانیان بە پێشەنگایەتی یەپەژە سنگ بە سنگ لە دژی چەتەکان شەڕ دەکەن، هەموو هەوڵی چەتەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین تێکشکێندراون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە ئاماری شەڕی ٣ ڕۆژە خراوەتە ڕوو:
ژمارەی چەتە کوژراوەکان: ١٤٢ چەتە لە بەنداوی تشرین، ٦٨ چەتە لە پردی قەرەقۆزاخ لەگەڵ ١٣ سەرۆک چەتەدا، بە گشتی ٢١٠ چەتە کوژراون.
بە سەدان چەتە بریندار کراون.
تێکشکاندی ئۆتۆمبێلی سەربازی: ٢٨ لە بەنداوی تشرین و ١١ لە پردی قەرەقۆزاخ، بە گشتی ٣٩ ئۆتۆمبیلی سەربازی تێکشکێندراون.
تێکشکاندنی تانکی سەربازی دەوڵەتی تورک: ٢ تانک لە بەنداوی تشرین و ٤ تانک لە پردی قەرەقۆزاخ، بە گشتی ٦ تانک تێکشکێندراون.
خستنەخوارەوەی ٥ فڕۆکەی خۆکووژ
تێکشکاندی مۆتۆڕسکیل: لە بەنداوی تشرین ٢٠ مۆتۆڕسکیلی چەتەکان تێکشکێندراون.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندروەکەدا شەهید بوونی ٨ شەڕڤان خراوەتە ڕوو.
دەڵێت: “لە بەرخۆدانی مێژووی هێزەکانماندا کە لەدژی هێرشەکان ئەنجامیان داوە، ٨ شەڕڤان شەهید بوون و ١٣ی دیکەش بریندار بوون.”
لە کۆتایی ڕاگەیانداوەکە فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج سڵاوی لە بەرخۆدانی شەڕڤانان کردوە و بەڵێن دراوە لە ئاست فیداکاریی شەهیدان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلدابن.