دەستەی پەرلەمانی بەریتانیا (APPG): پێویستە تیرۆر لە سەر پەکەکە لاببرێت

434
0
هاوبەشی :

 

لە واڵای پەیەدوە لە عەرەبیەوە كراوە بە كوردی

کۆمەڵەی پارتە کوردییەکان لە پەرلەمانی بەریتانیا و گروپی پەرلەمانیی هەموو پارتەکان APPG کە لە پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی لۆردەکان پێکهاتووە ڕاپۆرتیكیان ئامادەكرد لەبارەی (نوێنەرایەتی سیاسی کورد و یەکسانی لە تورکیا)، ئەو گروپە پێكەوە جەختیان كردەوە لە ڕاپۆڕتەكەیاندا كە حكومەتی بەریتانیا پێویستە بەسەرداچونەوەیەك بكات لە پێناسە كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە پارتێكی تیرۆریست، پێویستە لەسەری سەرزەنشتی توركیا بكات لەو زیادەڕۆێی و پێشلكاری مافی مرۆڤ  دژ بە خەڵكی كوردستان كە ڕۆژانە دەیكات

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا كە لە هەرێمەکەدا ڕۆژانە دەیكات بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاوڵاتیان و برینداربوون و پێویستە حکومەتی بەریتانیا کاری زیاتر بکات بۆ ڕێگریکردن لەو پێشێلکاریانە و هاوشێوەکانی

ڕاپۆرتەکە لەلایەن شاندێکی ئەو گرووپەوە بە سەرۆکایەتی( لیود ڕاسل مۆیل) جێگری پارتی کاری بەریتانیا پێشکەشکرا، کە هەڵسەنگاندن و ڕاسپاردەکانی حکومەتی بەریتانیای گرتەوە دوای بەڵگە و ڕاپۆرتەکانی پێشێلکاریی مافەکانی دژ بە کورد و گرووپەکانی تر لە تورکیا، لە فشار  بەئامانجگرتنی و ئەشکەنجەدان و زیندانیکردنی جێگرانی کورد و پشتگوێخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر سیاسەتمەداران و زیندانیانی کورد.

بڕیارنامەکان و ڕاسپاردەکان لە ڕاپۆرتەکەدا بریتین لە:

* APPG  بۆی دەرکەوتووە، سەرۆکی شارەوانییەکان لەکاتی دەستگیرکردن یان زیندانییکردنیان، مافەکانییان پێشێلکراوە.

* APPG ئاشكرای کردوە کە گروپی گەنجانی سیاسی کورد و ئەوانەی سەر بە هەدەپەن بە شێوەیەکی سیستماتیک سەرکوت دەکرێن

* APPG داوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکات کە ئەم کێشانە لەگەڵ حکومەتی تورکیا بهێنێت زمان و فشار بخاتە سەر توركیا بۆ ڕێزگرتن و سەروەری یاسا و پابەندبوون بەدیموکراسی

* APPG پێشنیاری ئەوە دەكات كە نوێنەرانی پەڕڵەمان ئەم باباتە بورژێنن و بەرزی بكەنەوە لە ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ بەدەستهێنانی متمانە و باوەڕی بەپێی بڕیارەكانی دادگای ئەوروپ بۆ مافەكانی مرۆڤ و بڕیارەكانی ئەنجومونی ئەوروپا

* APPG داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات كە فشار بخاتە سەر حکومەتی تورکیا بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و بنەماکانی دیموکراتی لە ئاستی ناوخۆیی لە تورکیا

* APPG پێشنیاری ورژاندنی ئەم بابەتە دەکات لە كۆنگرەی دەسەڵاتدارانی ناوچەیی و هەرێمی ئەنجومەنی ئەوروپا.

APPG داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە سەرزەنشتی داخستنی حزبەکان بکات و بە بیری حكومەتی تورکیا  بێنێتەوە لە پابەندبوونی پێشووی بۆ چارەسەری ئاشتیانە بۆ ئەو ململانێیە بەردەوامە.

* APPG بۆی دەرکەوت کە داخستنی ڕێکخراو و دامەزراوە کوردییەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا بە توندی ڕێ دەگرێت لە مافی بەکارهێنانی زمانی کوردی و مافی دەربڕینی کولتووری و ڕۆشنبیری، بە تایبەتی سەبارەت بە بەردەوامی کەلتوور و زمانی کوردی لە ناو گەنجاندا

* APPG پێشنیاری ئەوە دەکات کە حکومەتی بەریتانیا ئیدانەی بڕیارەکەی حکومەتی تورکیا بکات بۆ داخستنی ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوەکان کە پشتگیری لە ژیانی ڕۆشنبیری کورد دەکەن

APPG داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە هەموو توندوتیژییەکان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە کوردییەکان شەرمەزار بکات

* APPG بۆی دەرکەوت کە ژنانی کورد لە تورکیا لە هەموو بوارەكانی ژیاندا لە ڕۆڵی سیاسی پیشەیی و ژیانی خێزانی و كەسی خۆیاندا ڕووبەڕووی بەرەنگارییەکی دژوارو تایبەت دەبنەوە

* APPG بۆی دەرکەوت کە داخستنی ڕێکخراوەکانی ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێ دەگرێت لە ئازادی ڕادەربڕین و بەرەوپێشچوونی بەرەو یەکسانی ڕەگەزی لە تورکیا.

* APPG داخستنی ڕێکخراوەکانی ژنان لە تورکیا دڵەڕاوكەیەك و نیگەرانییەکی تایبەتی وروژاندوە، چونکە ڕێگرە لە دەرفەتەکانی ژنان بۆ پەنابردنیان بۆ رێکخراوە ناحکومییەکان و رێکخراوە خێرخوازییەکانی تر

* APPG بۆی دەرکەوت کە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی لە تورکیا ڕوو لە زیادبوون دەکات و نەک تەنیا لەسەر ژنان و کچانی کوردە، بەڵکو لەسەر تەواوی ژنان و کچانیش لە هەموو توركیا کاریگەرییان هەیە

APPG داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە بە شێوەیەکی چالاکانە كاربكات بە سیستەمێكی سیاسی و پروپاگەندەی بۆ بكات و بیورژێنێت بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە كوشتنی ژنان و برەودان بە مافەکانی ژنان لەناو کۆمەڵگای تورک و لە ژیانی سیاسیدا

* APPG پێشنیاری ئەوە دەکات کە حکومەتی بەریتانیا پشتگیری ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتیانە بکات کە یارمەتی ژنان دەدەن لە دۆخی لاوازدا.

* APPG پێشنیاری ئەوە دەکات کە بەریتانیا داوا لە تورکیا بکات كە پەیوەست بێت بە پەیماننامەی ئەستەنبووڵ و بەتەواوەتی جێبەجێ بکات

* APPG بۆی دەرکەوت کە دامەزراوە دیموکراتییەکان و کەلتوری تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز بوون و ئازادی ڕادەربڕین بە شێوەیەکی بەرچاو سەركوت كراوە

* APPG داوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکات  شەرمەزاری سەركوتكردنی میدیا ئازاد و بەرتەسككردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین بکات،  دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان دەبێت هۆكسری رێگریکردن لەئازادی تاکەکان بۆ رەخنەگرتن لەحکومەت یان ئەو كارەساتانەی لە تورکیا ڕوودەدات

* APPG ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە ئێستادا لە تورکیا زیندانی کراون زۆر نیگەرانكەرو بێزاركەرە

* APPG داوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکات پشتیوانی لەرۆژنامەنوسان و ڕێکخراوە زیندانیکراوەکان بکات کە گوزارشت لە کەلتوری کوردی دەکەن

* APPG  داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە کاریگەری خۆی بەكاربهێنێت بۆ فشار خستنە سەر توركیا  لەسەر ئازادی ڕادەربڕین بۆ ئەو ڕۆژنامەنووس کە لە تورکیا زیندانی کراون

* APPG داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات بە توندی شەرمەزاری  ئەشکەنجە و سەرکوتی ڕۆژنامەنووسان بکات

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە ئەو بڕیارەی لە بەلجیکا کراوە کە پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، هەروەک جەخت لەوە کرایەوە کە ئێستا بنەمای یاسایی ئەو پێناسەیە كە پەكەكە تیرۆریستە گومانی لەسەرە و گومان بوە، چونکە تورکیا تەنانەت ئەو كەسانەی تێكۆشان و شەڕ دەكەن بۆ مافەکانی مرۆڤ بە تیرۆریست دەزانێت، وە ئەوەش دڵنیس كراوەتەوە كە پارتی كرێكارانی كوردستان چەندجار بەشداری كردوە لە پرئسەی ئاشتیدس بە نیەتێكی پاكەوە وەهەوڵێكی بێپایانیدا بۆ بەشداری كردنی گواستنەوەی تێكۆشانی بۆ تێكۆشانێكی سیاسی، APPG ئەم ڕاسپاردانەی خوارەوەیان بۆ حکومەتی بەریتانیا کردووە:

* APPG بۆی دەرکەوت کە ئەزموونی مێژوویی حکومەتی بەریتانیا دەتوانێت بەهادار بێت بۆ برەودان بە ئاشتی لە تورکیا.

* APPG داوا لەحکومەتی بەریتانیا دەکات ئەوە ڕوون بکاتەوە کە ناکرێت كە ناسنامەی (تیرۆر) بەسەر کۆمەڵێک ڕێکخراوی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردیدا بسەپێنێت تەنیا لەبەرئەوەی کوردن یان پشتگیری و داوای ئۆتۆنۆمی بۆکورد دەکەن.

* APPG داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە چاوبخشێنێتەوە و بەو متمانەیەی كە بە توركیایەتی لە دادگایکردنی هەدەپە و پەکەکەدا

* APPG پێشنیاری ئەوە دەکات کە حکومەتی بەریتانیا بەبێ مەرج تورکیا بەجێبهێڵێت کاتێک پەیەدە – یەپەگە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دادەنرێت و لە جیاتی ئەوە دەبێت کار لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە بکات لە مەیدانەکەدا.

* APPG داوا لەحکومەت دەکات ئەزموونی ئیرلەندای باکوور بەکاربهێنێت بۆ پشتیوانیکردن لەپرۆسەیەک کە لەڕێگەیەوە پ.ک.ک و حکومەتی تورکیا دەتوانن بگەنە ڕێککەوتنێکی ئاشتی.

هاوبەشی :