هێزەکانمان بە بەکارهێنانی شێوازی سەربازی گونجاو لە مەنبەج بەردەوامن لە ئەرکەکانیان

40
0
هاوبەشی :

ئاریان تیڤی

ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج سەبارەت بە دۆخی مەنبەج و دەنگۆ کانی کشانەوەی لەو ناوچەیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج و باب بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر شاری مەنبەج و لادێکانی، کە دەیان کوژراو و برینداری لەنێو ڕیزەکانی بەکرێگیراوەکاندا ڕوویداوە.

بەمەبەستی پەردەپۆشکردنی شکستەکەیان، پەیجەکانی سەر بە بەکرێگیراوان بانگەشەی کۆنترۆڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی مەنبەجیان دەکرد، چونکە هێزەکانمان بەردەوامن لە ئەرکەکانیان بە بەکارهێنانی شێواز و رێگای جۆراوجۆری سەربازی بۆ پاراستنی ناوچەکە و خەڵکەکەی.

دوای شکستی ئەو بەکرێگیراوانە، داگیرکەری تورکیا پەنای بۆ بۆردومانی ناوچەکانی شارەکە بە فڕۆکەی سەربازی برد و دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئیداریەکانی کردە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج
٠٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

ڵ

هاوبەشی :