نیاز حامید: راپۆرتەهەواڵێکی نهێنی و گرنگ.

679
0
هاوبەشی :

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو دەزگای زانیاری پێێڕاگەیاندم ، رۆژی ٨/١٣،بەرپرسێکی باڵای دەزگای جاسوسی میت لەگەڵ بەرپرسی تازەی دەزگای زانیاری ئەژی ئەمین و محمود قەرەداغی بەرپرسی مەلەفی تورکیا لە دەزگای زانیاری، لە دەرەوەی بارەگای دەزگای زانیاری کۆبوونەوەکیان کردووە ، ئیتفاقیان کردووە لەسەر ئەوەی دەزگای زانیاری هاوکاریان بێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر وڵاتپارێزان و گەریلا و، بڵاوەپێکردنی سیخوڕەکانی میت بە ناوچە جیاوازەکانی دەڤەری سلێمانی بۆ دانانی GPS و، بەستنەوەیان بە ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بۆ لێدانی گەریلا.
بۆمبابارانکردنەکەی دوو رۆژ پێش ئێستای پێنجوین وچیای ئاسۆس بەرهەمی ئەو ئیتفاقە بوو و، هی دیکەشی بەدوادا دێت.
دەبێ بوترێت ئامانجی کۆدەتاکەی کوڕەکانی تاڵەبانی بەسەر هاوسەرۆکی یەکێتی ،کە پیلانی پارتی -میتە ، بۆ تەڤلیبوونیانە بۆ جاسوسی لەسەر خەڵکی سلێمانی و ولاتپارێزان و گەریلا.
شاناز برایم ئەحمەد دوو رۆژ پێش ئێستا دەرهەق بە بۆمبابارانکردنەکەی پێنجوین وچیای ئاسۆس ، وتارێکی نووسی و تێیدا رەخنەی گرتووە ، لە کاتێکدا ئەو بۆ خۆی یەکێک بووە لە بەڕێوەبەرانی کۆدەتای پارتی-میت ، ئاگاداری ئەو ئیتفاقەی ٨/١٣ ی نێوان (دەزگای زانیاری و میت)یشە ، لە جیاتی رشتنی فرمێسکی تیمساحی بۆ خەڵکی ، دەبوو رازی نەبوایە بەو کۆدەتایە . نارەزایەتی دەربڕین بۆ خاپاندن و هەڵخەڵەتاندنی خەڵکییە ، کەس باوەڕییان پێناکات، نزیک بوونەوە لە پارتی ومیت ، بەواتا نزیک بوونەوە لە خیانەت ومورتزەقەیی و تیرۆر.

هاوبەشی :