ژنانی باشووری کوردستان پەیامێکیان ئاراستەی چەند لایەنێکی باڵای عێراق کرد بۆ هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی سزای سێدارەی وریشە مورادی و پەخشانی عەزیزی.

15
0
هاوبەشی :

 

هەڵمەت و کامپەینەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی هەریەک لە زیندانیانی سیاسیی و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان “وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی” بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا بەشێک لە ژنانی باشووری کوردستان لە کامپەینێکدا بە ناونیشانی “لەسێدارەدانی ژنانی تێکۆشەر ڕابگرن” پەیامێکیان ئاراستەی چەند لایەنێکی باڵای عێراق کرد.

وەک ژنانی سیاسەتمەدار، چالاکوان و ئەکادیمیسیان لە باشووری کوردستان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی، ویژدانی و ئەخلاقیمانەوە، داوا لە بەڕێزتان دەکەین، “وەک ئەو هەوڵانەی لە ڕابردووشدا ڕەوانشاد مام جەلال” بۆ ئازادییخواز و وڵاتپارێزانی پارچەکانی تر و بەتایبەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجامی دەدا”، چاوەڕوانیمان لە ئێوەی بەڕێزیش هەیە وەک ئەرکێکی نەتەوەیی، هەوڵ بدەن ئەو بڕیارە نادادپەروەرییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بۆ لەسێدارەدانی ئەو دوو ژنە چالاکوان و تێکۆشەرەی گەلەکەمان هەڵوەشێننەوە و هەرچی زووە ئازاد بکرێن.

هاوبەشی :