لە لەندەن بۆ پارێزگاری لە کۆمەڵەی کوردی دەست بە مانگرتن کرا
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی نۆڤەمبەر پۆلیسی بەریتانیا بە هەڵیکوتایە سەر کۆمەڵەی کوردیی لەندەن و دەستی بە سەر سەرجەم کەلوپەلی تەکنیکی و پەیوەندیەکانی کۆمەڵەکەدا گرت.
پۆلیس پاشان هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەند کەسایەتیەکی سیاسی و چالاکوانی کورد و ژمارەیەک هاوڵاتیی کە هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی بەریتانیا “تورکان بوداک، نوێنەری دەرەوەی مەجلیسی گەل ” عگید کاراتاش، نووسەر لە ناویاندا بوون” دەستبەسەر کرد .
لە دژی ئەو هەنگاوەی پۆلیسی بەریتانیا ژمارەیەک لە کەسایەتیەكان و رێکخراوی سیاسی ئینسانی ئینتەر ناسیۆنال بۆ پارێزگاری لە کۆمەڵەی کوردی و ئازادی بۆ دەستگیركراوان چونە بەردەم کۆمەڵەکە و دروشمی ژن ژیان ئازادی و گەلی کورد هەمووی پەکەکەیە و بژی ڕێبەر ئاپۆیان وتەوە.
لە ئێستاشدا لە بەردەم کۆمەڵەکە چادر هەڵدراوە لە لایەن گەلی کورد و دۆستەکانی کورد مانگرتنی دوو هەفتەی ڕاگەیەنرا .
لە لەندەن پۆلیسی بەریتانیا هەڵی کوتایە سەرماڵی وڵاتپارێزان و چەند کەسایەتیەکی سیاسی و چالاکوانو چەند وڵاتپارێزێکی دیكە کە منداڵیشیان لە ناودابوو بە بیانووی تیرۆردەستگیركرد .