کاڵکان: پە•كە*كە بووەتە مێژوو، ناسنامە و شێوازی ژیانی گەلێک

18
0
هاوبەشی :

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوڕان کاڵکان رایگەیاند، پە•كە*كە لەسەر ئەو بڕوایەیە کە مرۆڤی زانا، کە خۆی پەروەردە دەکات و خۆی رێکدەخات گەورەترین هێزە، هەربۆیە شکست ناهێنێت.

کاڵکان وتی: “ئەگەر پە•كە*كە نەبوایە ناوی کوردیش نەدەمایەوە و قۆناغی ئێستای بە کورتی بەم جۆرە هەڵسەنگاند، “لە بەحزببوون زیاتر پەرەی پێدرا. لە بزوتنەوەی ئازادی، بزوتنەوەیەکی بەرخودان گەورەتر بوو. بووەتە کولتوری گەل، زمان، مێژوو، شێوەیەک لە ژیان و بووەتە ناسنامە. بونیادێکی مسۆگەر کردووە کە وێنای رابردوو و داهاتووی خۆی دەکات. پەکەکە راستیەکی هەیە کە بووەتە گەل و بەکۆمەڵایەتی بووە”.

دوران کاڵکان باسی لەوەکرد کە پە•كە*كە بووە کە لە رۆژی دامەزراندنیەوە لە ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەم؛ بە پارتی بوونی ژنان و شۆڕشی ئازادی ژنی هێناوەتە ئاراوە، گۆڕدراوە بۆ شۆڕشی ژن و لە دژی توندوتیژی سەر ژنان تێکۆشاوە و دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی ئازادیی ژن لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی پەرەی سەند، سەرجەم ماسک و دەمامکەکانی لیبڕاڵیزمی داماڵیوە.

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان بە بۆنەی ساڵیادی ٤٧ەمینی دامەزراندنی پە•كە*كە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.

بەشی یەکەم چاوپێکەوتنەکە بەم جۆرەیە:

پە•كە*كە ساڵی ٤٦ەمینی تێکۆشانی تێپەڕدەکات و پێدەنێتە ساڵی ٤٧ ەمینەوە. وەک بزوتنەوەیەکی رزگاری نەتەوەیی هاتە سەر شانۆی مێژوو. بەڵام لە چەند قۆناگێکی گۆڕانکاری و وەرچەرخاندا بووە بزوتنەوەیەک کە ئەو پێناسەیەی تێپەڕاندووە. ئەگەر لەمڕۆدا پەکەکە وەک هێزێکی فەلسەفی، پاڕادیگماتیک، ئایدۆلۆژیک، کۆمەڵایەتی و سیاسی سەرلەنوێ پێناسە بکەین، ئێوە چۆن پێناسەی دەکەن؟

ئێمە لە ساڵیادی ٤٦ەمین پێشەنگی ئازادیمان پە•كە*كە دا دەژین وەک بزوتنەوە و گەل ئێمە پێدەنێینە ساڵی ٤٧ەمینی تێکۆشانی ئازادی. لەسەرەتادا بە تایبەتی ئەم رۆژە لە دامەزرێنەری پارتیمان رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیان، ژنان و گەنجان، لە هێزەکانی گەریلامان، لە گەل و دۆستانمان، پیرۆز دەکەم، لە ساڵی ٤٧ەمیندا بۆ هەموو ئەوانەی لەپێناو ئازادیدا تێدەکۆشن جارێکی دیکە سەرکەوتن دەخوازم. هەموو شەهیدانی قارەمانمان، شەهیدانی پارتەکامان و تێکۆشان، لە هاوڕێ حەقی کارەرەوە کە یەکەم شەهیدی گەورەی پارتەکەمانە تا شەهیدانی فیدایی ئەم دواییەمان ئاسیا و رۆژگەر بە خۆشەویستی، پێزانینەوە یاد دەکەمەوە. بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە ئامانجەکانیان بەدیبهێنین و یادی ئەوان بە زیندوویی راگرین. بەڵێ، لە ماوەی ٤٦ ساڵی رابردوودا پرسێک کە لە تورکیا و کوردستان زیاتر کەوتووەتە بەر باس پەکەکە بووە. ئەمە راستیەکە. ئەوە تەنیا بە کوردستان و تورکیا سنوردار نەبووە. لە راستیدا بووەتە یەک لەو بابەتانەی کە زیاتر لە هەمووان لە هەرێمەکە و تەنانەت لە جیهان گفتوگۆی لەسەر کراوە. ئەمرۆ لە سەروبەندی ساڵیادی ٤٦ەمینداین و پێدەنێینە ساڵیادی ٤٧ەمینەوە، هەمان ئەو شتە بۆ ئێستاش راستە. ئەوەش گرنگی پەکەکە بۆ کوردان، بۆ تورکیا، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ جیهانیش نیشان دەدات. دەریدەخات کە خاوەن واتایەکی گەورەی بەنرخ و گرنگە. ئەگینا بەو رادەیە گفتوگۆی لەسەر نەدەکرا.. ئەگەر مرۆڤ نەشیهەوێت یادی بکاتەوە، یەک لە سیاسەتمەدارانی تورکیا سولەیمان دەمیرەل قسەیەکی بەناوبانگی هەبوو، دەیگوت ‘ بەرد دەگیرێتە داری بەردار”، بەو پێیەی ئەو هەموو باسی لەسەر دەکرێت، دیارە میوە و بەری زۆری داوە. لەبەر ئەوەی گفتوگۆی فرەلایەن سازبوون، هەم ئەرێنی و هەم نەرێنی هاتنە ئاراوە. جوانترین وتەکان، باشترین هۆنراوەکان، خۆشترین گۆرانییەکان لەسەر پەکەکە وتران، لەلایەکی دیکەوە توندترین وشەکان، سوکایەتی و گوایە رەخنەش دیسان ئاراستەی پەکەکە کران. هەر کەس بە گوێرەی خۆی هەڵیسەنگاند و هەڵبەت بەردەوامە لە هەڵسەنگاندنی. بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵیدەسەنگێنێت. باشترین هەڵسەنگاندن، راست و واتادار بێگومان لەلایەن رێبەر ئاپۆوە کراوە. هەروەها شەهیدە گەورەکانیشمان ئەو هەڵسەنگاندنە باشەیان کردووە. مەزڵومەکان، خەیرییەکان، ساراکان بە باشترین شێوە پەکەکەیان پێناسە کردووە. وەک جوانترین پەکەکەیی ژیان، پەکەکەیان پێناسەکرد و رۆڵیان گێڕا. ئێستاش شەهیدانی قارەمانمان، راستی رێبەرایەتیمان، هەمان شت دەکەن.

لە کاتی دامەزراندنی پەکەکەدا دۆخی جیهان جیاواز بوو. تێکۆشانی ئازادییش جیاواز بوو. یەکێتی سۆڤیەت هەبوو. بزوتنەوەکانی رزگاری نەتەوەتت پەرەیان پێدەدرا. بزوتنەوەی ئازادی سەربەخۆیی خوازی گەل لە دژی کۆلۆنیالیزم… ئەندێشەی مرۆڤایەتی لەو ئاستەدابوو. شۆڕشگێڕانەترین ئەندێشە، رادیکاڵترین و ئازادیخوازانەترین ئەندێشەی ئەو سەردەمە بەم جۆرە بوو. لەبەر ئەوە پەکەکە ئەو ئەندێشە هەرە شۆڕشگێڕانەی بە بنەما گرت. وەک بزوتنەوەیەکی رزگاری نەتەوەیی بە پێشەنگایەتی سۆسیالیستەکان بەرەوپێشچوو و بەهێزبوو. بەم جۆرە پێناسەی کرد. ئەوەش سروشتی بوو. بەڵام دیسانیش بە تەواوەتی وەک بزتنەوە رزگارییە نەتەوەییەکانی دیکە نەبوو. بۆ وێنە، دەبێت پەیوەندییەکی بەو جۆرەی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت هەبێت. یەکێتی سۆڤیەت هەموو کات خۆی وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژیک پێناسە دەکرد، بەڵام بۆ نمونە ئایدۆلۆژیا و تێکۆشانی پەکەکەی قەبوڵ نەدەکرد. پێشتریش قەبوڵی نەبوو. پێشتریش لە زۆر سەردەمدا دژی تێکۆشانی کوردان وەستانبووەوە. جیاوازیەکەی لەوەوە سەرچاوەی دەگرت؛ کورد وەک کۆمەڵگەیەکی لە ژێر کۆلۆنیالیزم و قڕکردن پێناسە دەکرد، بەڵام گەلانی دیکەی بندەست و بەکۆلۆنیکراوی لە بن کۆلۆنیالیزمی دەوڵەتێک یاخود چەند دەوڵەتێکدابوون. کوردستان لە ژێر کۆلۆنیالیزمی سیسمی هەژمونگەرای جیهانیی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و پێکهاتەی هەژمونگەراری جیهانی سیستمی دەوڵەتپارێزبوو. بەم جۆرە، هەرچەندە نەتەوە- دەوڵەتێکی بە بنەما دەگرت، بەڵام لەگەڵ یەکێتی نەتەوە دەوڵەتێک کە لە ناو نەتەوەیەکگرتووەکاندا سازبووە، بەردەوام خۆی لە ناکۆکی و ململانێدا دەبینی. لەبەر ئەوە جیاواز بوو. هەروەها گەشەسەندنیشی جیاواز بوو. بۆ نمونە کوردستان زیاتر لە هەمووان لەلایەن مارکسیستەکانەوە هەڵسەنگێندراوە. بەڵام زۆر لایەن ئەوەیان بە بنەما گرتووە، کە سەرمایەداری نەتەوەپەرستی دەکات. دەوترا کە سەرمایەداری وشیاری و رێکخستنبوونی نەتەوەیی پێشدەخات. بەڵام رێبەر ئاپۆ نیشانیدا کە سەرمایەداری لە کوردستان رۆڵێکی بەو جۆرە ناگێڕێت. بەم جۆرە بابەتەکەی هەڵسەنگاندنبوو، “بەڵێ سەرمایەداری لێرەش نەتەوەپەرستی پێش دەخات، بەڵام ئەو نەتەوەبوونە نەتەوەبوونی کوردان نییە. ئەو دەوڵەتانەی دەسەڵاتی خۆیان بەسەر کورداندا سەپاندووە، نەتەوەبوونی ئەو دەوڵەتانە هەیە. دەبێتە نەتەوەبوونی ئەو نەتەوانەی ناسنامە دەدەن. نەتەوەبوونی تورک هەیە، نەتەوەبوونی عەرەب و فارسەکان هەیە. بۆ کوردان ئەوە بە واتای لەناوچوونی نەتەوەییە… لەو رووەشەوە ناکۆک بوو. ئەو جیاوازیانە گرنگ بوون. ئەو جیاوازیانە زۆر بوون، واتایان قازانج کرد و قووڵبوونەوە لەگەڵ بەردەوامی تێکۆشان، درێژەی پێدرا، پێشخرا و هەر کە تێکۆشانی رزگاری سۆسیالیست، نەتەوەپەرست لە جیهان پێشخرا، رێبەر ئاپۆ لە هەموو قۆناغێکی پێشکەوتندا ئەوەی هەڵسەنگاند. لە ئەنجامدا ئەو سیستمە بە لایەنە راست و چەپەکانیەوە یەکیگرت. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان بە ئامانجی لەناوبردنی رێبەر دەستپێکرد. واتە هیچ رێگە و جێگەیەکیان بە رێبەر ئاپۆ، ئازادی و سەربەخۆیی کورد نەدا. بوونە دژبەری کوردان و بوونە دوژمنیان. بە ئامانجی لەناوبردنی هەبوون و ئازادیی کوردان دەستیان بە هێرش کرد. لەبەر ئەوە، ئێوە چەندەش خەباتی ئایدۆلۆژی و سیاسیش بکەن، ئێوە چەندە تێکۆشانی سەربازیش ئەنجام بدەن، ئەستەم بوو کە چارەسەری نەتەوە-دەوڵەت لە کوردستان بەدیبهێنرێت. ئەوە رووبەڕووی هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بووەوە. رێبەر ئاپۆ کاتێک پیلانگێڕییەکەی شرۆڤەکرد، کاتێک تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییەکەی هەڵسەنگاند، بە قووڵیی راوەستەی لەسەر ئەو دۆخەکرد و لەسەر ئەو راستیە دەستی بەو قۆناغەکرد کە ئێمە پێی دەڵێین گۆرینی پاڕادایم. لە ئایدۆلۆژیای نەتەوە-دەوڵەتی دابڕاند و پەکەکەی گۆری بۆ پارتێکی نەتەوەیی دیموکراتیک. لە پارتێک کە ئامانجەکەی دەسەڵات و دەوڵەت بوو، دەریهێنا. واتە هۆشمەندی، هێڵی ئایدۆلۆژیکی خۆی، سیاسەتی خۆی، لەسەر ئەو بنەمایەش بەرنامە، ستراتیژ، تاکتیک، شێوازی خۆی گۆری. پەکەکەیەکی نوێی پێناسەکرد. بەڵام ئەو پەکەکە نوێیە چۆن دەکرێت پێناسە بکرێت؟ ئێستا پەکەکەی نوێ شۆڕشێکی نوێ پێناسە دەکات. رێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا بە شێوەیەکی روون ئەوەی خستەڕوو و دەستنیشانی کرد کە شۆڕشی حەقیقەت شۆڕشێکی هۆشمەندی و شێوەیەکی ژیانە. شۆڕشی هۆشمەندی و ویژدانی بنچینەیی چالاکی شۆڕشگێری پەکەکە، پەکەی نوێیە. ئەوەی دیکەشیان شێوەی ژیانە، شۆڕشە، واتە شۆڕشی ئایدۆلۆژیکە. لە رووی پارادیگماییەوە پەکەکە چیتر نە دەسەڵاتداری دەوڵەتپارێز و نە چارەسەری نەتەوە-دەوڵەت بە بنەما ناگرێت. چی بە بنەما دەگرێت؟ رزگاری ژنان بە بنەما دەگرێت. پارتییەکی ئازادیخوازی ژنانە، پارتێک کە ژنی ئازاد بە بنەما دەگرێت. لە سەرەتاوە گرنگی بە ئازادی ژن داوە، بەڵام هەنگاو بە هەنگاو خۆی گۆری بۆ پارتێکی ئازادی ژن کە شۆڕشی ئازادی ژنی هێنایە ئاراوە. هەروەها پارتێکی ئیکۆلۆژیستە. ئەو هێرشانەی ئیمپریالیزم، سەرمایەداری کە وێرانکاری لە ژینگەدا هاوشێوەی کۆمەڵگە ئەنجام دەدات. رەتدەکاتەوە. لە دژی وێرانکردن و لەناوبردنی ژینگەیە. خۆی لەسەر ژینگە بەڕێوەدەبات. بە دڵنیاییەوە پارتێکی ئیکۆلۆژیکی بەم جۆرەیە. کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسی پەرەپێدەدات. واتە پارتیەکی سۆسیالیستی دیموکراتکە. لە رووی ئایدۆلۆژیاوە هێڵی کەسایەتی ئازاد و کۆمۆنە دیموکراتیکەکان بە بنەما دەگرێت. تاکی ئازاد بە کۆمۆنی دیموکراتیکەوە دەبەستێتەوە و ئەوە دەخاتەڕوو کە کۆمۆنی دیموکراتیک لە رێگەی کەسایەتی ئازادەوە دەستەبەر دەبێت. یەک لە تایبەتمەندییە سەرەکیەکانی پەکەکە کە دەمەوێت بە بیری بهێنمەوە، ئەوەیە کە پراتیکی خۆی باس دەکات، ئەوەی کردوویەتی دەیخاتەڕوو. وەک فکر و بیرکردنەوەکانی پێش خۆی، کردارەکانی بۆ دوایی هەڵناگرێت. واتە بۆ جیهانێکی دیکەی جێناهێڵێت. واتە لەم جیهانەدا جێبەجێی دەکات، بۆ داهاتووی ناهێڵێت و ئەمڕۆ جێبەجێی دەکات. لە ئاستی کۆمەڵایەتیشدا نەبێت لە ئاستی کەسایەتی و رێکخستندا ئەوە ئەنجامدراوە. لەناو پارتەکە و گەریلادا جێبەجێکراوە. لە تێکۆشانی ژنان و گەنجاندا بەرکارە. ئایدۆلۆژیا و هۆشمەندی خۆی لە کایەکانی ژیاندا جێبەجێ دەکات. لەو رووەوە پارتێکە کە یەکدەستبوونی هزر، ئەندێشە و چالاکی بە بنەما دەگرێت. لە رێگەی پاڕادایمی نوێوە ئەو تایبەتمەندییەی باشتر پێشخستووە و جێگیری کردووە. ئێمە چۆن پەکەکەی نوێ پێناسەبکەین؟ پارتێک کە لە پێوەری کۆمەڵگەی ئەخلاقی و سیاسیدا ئازادیخوازی ژن بە بنەما دەگرێت، کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژیکە، پارتێکی سۆسیالیستی دیموکراتیکە.

‘گەر پەکەکە نەبوایە ناوی کوردانیش نەدەما’

پەکەکە لەو کاتەدا چی بەدەستهێنا؟ لەسەر بنەمای زیندووبوونەوە، کۆمەڵایەتیبوون و گەلبوونی پەکەکە دۆخی کوردان لە چ ئاستێکدایە؟ پەکەکە لە کۆمەڵگەی کوردستاندا چی گۆڕی، چی وێران کرد، چی ئافراند؟ بە تایبەتی لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا چ کاریگەرییەکی لەسەر گەلانی هەرێمەکە کرد و دەیکات؟

لە ڕابردوودا کاتێک ساڵوەگەڕی پارتەکەمان یان ساڵڕۆژی ڕۆژانی ئاوا گرنگمان هەڵدەسەنگاند دەمانگوت دەکرێت ئەو پرسیارانە بە پێچەوانەشەوە بکرێت. یانی دەتوانین بپرسین لە ناو ٤٦ ساڵی ڕابردووەدا بەبێ پەکەکە چی ڕوویدەدا؟ لە کوردستاندا دۆخی کورد و کوردستان لە ئێستادا چۆن دەبوو؟ دەتوانین پرسیارێکی لەم شێوەیە بکەین و لەسەر بنەمای نمونە دەتوانین هەوڵێ چارەسەری، پێناسەیەک ببینینەوە. بەڕاستی ئەو کاتە چۆن دەبوو؟ ناوی کورد نەدەما، کوردستان و کوردایەتی بەتەواوەتی ئاسیمیلە دەکرا و لەناودەبرا. ناویان لە مێژوودا نەدەما. کوردایەتی وەک ناسنامەی نەتەوەیی، کۆمەڵگەی کورد وەک ئاوابوونێکی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەیەکی هەرە دێرینی میژوو بوونی نەدەما. ئەمانە قسەیەکەی زێدەرۆیی نیە بۆ وەسفی پەکەکە بکرێن. ئەمانە ڕاستییەکی زیندوون. دۆخی کوردستان و کوردایەتی لە کاتی دەرکەوتنی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆدا دەزانین. بگەڕێیینەوە بۆ ئەو سەردەمە و بیری خۆمانی بهێنینەوە. بەڕاستی چەندە بەڕێکخستن بوو؟ ئایە ڕێکخستنبوونێکی کۆمەڵگەی کوردی هەبوو؟

کوردبوون بەهایەک بوون خاوەنداری دەکرا، یان بەهایەک بوو دەشاردرایەوە، لە ناودەبرا، نکۆڵی و ڕەتدەکرایەوە؟ بێگومان ئەوەی دووەمە و لەلایەن خاوەنەکانییەوە دەکرا. هەرخۆی سەردەست لە لایەن دەسەڵاتداری و کۆلۆنیالییەوە لێپرسینەوەی ئەم نەبوونەی دەکرد، ڕق لە بەرانبەر هەڵدەگیرا و بۆ ئەوەی لەناوی بەرێت هەموو شتێکی دەکرد. خاوەنەکانی خۆی هێنابووە ئەو ئاستە. پەکەکە هەموو ئەم حەقیقەتانەی سەروخوار کردەوە. تایبەتمەندی مێژووی گەلی کوردی ئاشکرا کردەوە، زیندووی کردەوە و گۆڕی. بەهاکانی ئازادیخوازی و دیموکراسی لەگەڵ بەهاکانی کۆمیناڵدا بە بەهێزی پێکەوەی بەستن و بەراستی کۆمەڵگەیەکی نوێی کوردی ئافراند. ژن و گەنجێکی نوێی کوردی خوڵقاند، مرۆڤێکی کوردیی داهێنا. کۆمەڵگەیەکی کوردی ئازاد، ژیان و سیستەمێکی دیموکراتیکی بونیات نا. لەسەر بنەمای تاکێکی ئازاد و کۆمونەی دیموکراتیک، یانی کۆمەڵگەیەک کە هەموو شتێکی خۆی بڵاودەکاتەوە، خوڵقاند. دوور لە هەموو جۆرە کۆلۆنیالی و زۆردارییەک سیاسەتێکی دیموکراتیکی بە پێش خست. خوڵقاندنێکی لەم جۆرەی کۆمەڵایەتی و بەهای کۆمەڵایەتی ئافراند. لە نێو کورداندا یەکێتی دروستکرد. وایکرد کورد خۆی خۆشبووێت و خاوەنداری لە ناسنامەی خۆی بکات. وایکرد کورد بە جۆش و خرۆشەوە لە ڕاستینەی خۆیدا بژییت. لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دووژمنایەتی کەسی نەکرد. لایەنی گرنگی ئەوەش ئەمەیە. لە ناو کورداندا یەکێتی دروستکرد و گەیاندییە ئەو ئاستەی کە کورد خۆی بناسێت. کوردانی هۆشیار کرد، بە شێوەیەک بتوانن لەگەڵ گەلانی دیکەدا بە هاوبەشی بژیین، شان بە شان، لە ژێر چەتری نەتەوەی دیموکراتدا، لە ناو سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا، بەبێ ئەوەی ئەوان بکات بە دووژمنی خۆی هەمووی لێکتر کۆکردەوە.

پەکەکە مۆری خۆی لە هەموو پێشەکەوتنەکانی کوردستان داوە. بێگومان کورایەتی بە پەکەکەوە دروستنەبووە. کۆمەڵگەیەکی هەرە دێرینی میژووییە. ناسنامەیەک کە لە ناو مێژدوودا دروستبووە، ناسنامەی کۆمەڵگەی گەلی کوردە. کورد تەنها بە پەکەکەوە خەباتی نەکردووە. ژیانی کورد هەمووی بە بەرخۆدانەوە دەرباز بووە، بەتایبەت ژیان لە کوردستان و میزۆپۆتامییا لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆمەڵگەی بەرخۆدانییە. لەبەر ئەمە کوردان هەموو کاتێک لەبەرخۆداندا بوون، نوێنەرایەتی بەرخۆدانی کرد و بەم شێوەیە هەموو بەهاکانی بە بەرخۆدانەوە هاتنەتە ئاراوە و ئاشکرای کردوون. پرۆسەیەکی بەم شێوەیەی بەرێوەبرد. لە سەرەتادا پەکەکە لە مرۆڤێکدا شێوەگیر بوو. هەست، ڕامان و ڕوحی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو بە هەنگاو سیستەماتیک بوو و گۆڕا بۆ ژیان. لەوێوە گۆڕا کۆمەڵێک و دواتر وەرچەرخایە سەر پارتێک. بووە گەریلا، بووە گەل. ساڵانێکە کۆمەڵگەی کورد لە هەموو جێگەیەک دەنگ هەڵدەبڕێ، دەڵێت پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە. لە ڕاستییدا لە پارتیبوونێک زیاتر پێشکەوت. لە تەڤگەرێکی ئازادی، تەڤگەرێکی بەرخۆدان گەورەتر بوو. بووە کلتووری گەل، زمان، مێژوو، ستایلێکی ژیانی و بووە ناسنامە. خۆی گەیاند بە ئاوابوونێک کە ڕابردوو و داهاتووی خۆی دەنوێنێتەوە. حەقیقەتی پەکەکە لە بوون بە گەل و کۆمەڵایەتییدا بوونی هەیە. پارتێکی لەو جۆرەیە کە بە دەڕبڕینی ئاوا پێناسە دەکرێت، کۆمەڵگە دەکێشێتە ناو ژیانەوە، زیندووی دەکات و تێکۆشانی بەهێز دەکات. کۆمەڵگە بەها بەنرخەکانی لە پەکەکەدا دەبینێتەوە. لە ڕێبەر ئاپۆدا دەیبینێتەوە. بە پەکەکەوە شێوەگیردەبێت. کاتێک مرۆڤ هەموو ئەمانە لەبەرچاو دەگرێت، گەر پەکەکە نەبوایە، هەڵبەتە شتێک بەناوی کوردبوون و کوردستانەوە نەدەبوو. کوردبوون و کوردستان بە پەکەکەوە هەبوونی خۆی زیندوکردەوە و گەیشت بەم ڕۆژە. بەڵام ئەو کوردبوون و کوردستانەی لە لایەن پەکەکەوە خوڵقێندراوە لە شێوەی هیچ وڵات و کۆمەڵگەیەکی دیکە نیە. بەتەواوی کۆمەڵگەیەکی جیاوازە، بە تەواوەتی وڵاتێکی جیاوازە. لەمڕۆدا بە ڕاستی جێگەی سەرنجی هەمووانە. بەتایبەت ڕۆژئاوا…ڕۆژهەڵاتی ناوین بە یەکێک لەو هەرێمانە دادەنرێت کە زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنی تێدایە و لە ژێر سیستەمی کۆیلایەتییدا ڕادەگیرا. شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژن بوو. شۆڕشی ئازادی ژن پێكهات. ژن پێشەنگایەتییەکی گەورەی کرد، ئیرادەی بەدەستهێنا. ڕۆژئاوا، حەوزی فرات لەو هەرێمە چەندین ناسنامەی لە ناو یەکتردا تێیدا دەژین، گۆڕەپانێکە کە تێیدا دەسەڵاتداری، دەوڵەت پەرە بە سیاسەتی شەڕ و ناکۆکی دەدات. لە ئێستادا هەموو ناسنامەکان لە ژێر چەتر و بنمیچی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا پێکەوە دەژین و بە هۆشمەندی نەتەوەی دیموکراتیک لەگەڵ یەکتردا دەژین. هیچ کێشەیەکی وەک گوایە شەڕ و ناکۆکی لە نێواندا هەیە بوونی نیە. ئەوانە چارەسەر کران. لە ماوەیەکی کورتدا ئەو ڕەوشە پێکهات. بووە جێگەیەک، نمونەی مۆدێلێک. کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دروست دەبێت. ١٢ ساڵە ژیانێکی بێ دەسەڵاتداری و بێ دەوڵەتی لە ئارادایە. لە ئێستادا لەوێ ژیانێک خوڵقێندراوە کە نموونەی لە جیهاندا نیە، بۆیە بۆ هەرکەسێک کە لێگەڕینی ژیانێکی نوێ دەکات ناوەندێکی سەرنجڕاکێشە. لە جیهاندا گەلێک لێگەڕێنی بەم شێوەیە هەیە و وەڵامی لێگەڕینەکانیان لە ڕۆژئاوادا دەبیننەوە. وە بێگومان لە ڕۆژئاوادا هەبوونی خۆیان لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە.

چارەسەری کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک یان مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی پەکەکە پێشدەکەوێت، لە جوگرافیایەکی پڕ لە شەڕ و ئاڵۆزی وەک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مانای چی دێت؟ گرنگی ئەم مۆدێلە بۆ گەلان، پێکهاتە ئاینییەکان و ئەو کۆمەڵگایەنی بچوک دەکرێنەوە چییە؟

لە ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاستدا کوردستان لە ڕووی مێژووییەوە هەرێمێکی فرە زمانی، فرە کولتووری، فرە ڕەنگی، فرە ئاینی، فرە مەزهەبییە. گۆڕەپانێکە کە کۆمەڵگەی تێدا ڕوونە، گەلێک بەشی جیاوازی کۆمەڵایەتی تێدا پێشدەکەوێت و لە پرۆسەیەکی دێژی مێژوویدا شێوەگیر بووە. گۆڕەپانێکە کە هەم کۆمەڵایەتیبوون و هەمیش زۆر کۆمەڵگەی سروشتی تێدا پێشدەکەوێت و قوڵدەبێتەوە. هەروەها گۆڕەپانێکە کە دەسەڵاتداری و سیستەمی دەوڵەتی زۆر تێدا پێشکەوتووە، شێوەی گرتووە و ماوەیەکی درێژە دەسەڵاتداری خۆی تێدا بەردەوام کردووە. لە گۆڕەپانێکی لەم جۆرەدا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، نەتەوەی دیموکراتیک مانای چی دەدات؟ مانایەکە کە هەموو ناسنامەیەک بە شێوەیەکی ئازاد خۆی بەرێکخستن دەکات و بەشداربوون لە ژێر چەتری یەکێتی دیموکراتیک و کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا بنەما دەگرێت. ئەمە بە مانای ئەوەدێت لە ناو یەکگروتییدا خۆبەڕێوەبەریدا خۆی ئازاد ژیانە. خۆبەڕێوەبەری خۆی لە هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، لە ژێر بنمێچی کۆنفیدراڵێزمی دیموکراتیکدا هەموو ناسنامە ئاینی، مەزهەبی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی بەها و ئازادی خۆی دەبینێتەوە. هەبوونی خۆی لە هەبوونی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە. هەڵبەتە خۆی لە لەناوبردنی ئەوانی تردا نابینێتەوە. بەڵام ئاینپەرستی، نەتەوەپەرستی، ڕەگەزپەرستی، زانستگەرایی، پێکهاتەی دەروونی، قاڵبی ئایدۆلۆژی، لێبراڵیزم هەموو ئەمانە بەیەکەوە دەبەستێتەوە و پێچەوانەکەی دەردەبڕێت. دەبڕی چییە؟ هەبوونی خۆی لە لەنابردنی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە، ئازادی خۆی لە کۆیلەکردنی ئەوانی دیکەدا دەبینێتەوە. لەبەر ئەمە هێرش دەکەن. لە ڕووی ئاینی و مەزهەبییەوە دەیکەن، بە شێوەیەکی نەتەوەپەرستی هێرش دەکەن. بۆ مافخواردن و چەوساندنەوە هێرش دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ جولەکەی هەڵسەنگاند، ئیسرائیل هێرش دەکات، بە لەناوبردنی دەوروبەرەکەی هەوڵدەدات هەبوونی خۆی بەهێز بکات. وا بیردەکاتەوە بە کۆیلەرکردنی ئەوانەی دەوروبەری یەهودییەت ئازاد دەبێت. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ وتی نەخێر وا نابێت. یانی بەڕاستی وا نابێ. بە لەناوبردنی کۆمەڵگە دیکە، جولەکە ناتوانن ئازادی و هەبوونی خۆیان بپارێزن. هیچ کەسێک ئازاد نابێت. بەڵام بەڵێ هەموو شکۆ و شەپۆلە فیکرییەکان کە باسمان لێوەکرد، هەبوون و پاشەڕۆژی خۆی دا بە لەناوبردن و بچوکییانی کردووەتەوە و ئەوانی تر لە دژی خۆیان دەبینین. بۆیە ئەم زیهنییەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕاوە بۆ گۆمی خوێن. ئەوەندە جیاوازی ئایینی و مەزهەبی، ئەوەندە جیاوازی نەتەوەیی، ئەوەندە جیاوازی کۆمەڵایەتی، ململانێ؛ ئەگەر هەموویان بە یەکدا بچن ئەوا دەبێتە گرێیەک کە ناکرێتەوە. ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرێکە قووڵتر دەکاتەوە. لە هەموو لایەکەوە ململانێ گەشە دەکات و دەگۆڕێت بۆ گۆمی خوێن. هۆکاری ئەو گۆمە خوێنەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بووە ئەم لایەنانەن. نەتەوەی دیموکراتیک، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک بزووتنەوەیەکە بۆ نەهێشتنی ئەو کێشانە، بزووتنەوەیەکە بۆ چارەسەرکردنیان. هەنگاوەکە بۆ کۆتایهێنان بەم خوێنڕشتن و کۆتایی هێنان بە ململانێ و شەڕە چۆن دەبێت؟ بە گۆڕینی عەقڵیەت. شۆڕشی فیکری گرنگە، گۆڕانێکی ئایدیۆلۆژییە. واتە نەهێشتنی ئەو فۆرم و هۆشیارییەی کە دەڵێت ‘با ئەوانی تر نەمێنن و هەموو شتێک هی من بێت’. ژیانێکی دیموکراتیکی و سۆسیالیستی بەرەوپێش دەبات، ژیانێک کە لەسەر بنەمای هاوبەشی و کۆمەڵایەتی دامەزراوە. ناڵێت ‘هەموو شتێک هی منە’. هاوبەشیکردن زۆر گرنگە. ناڵێت بە تەنها من بژیم، دەڵێت دەبێت هەموو کەسێک بژی. ئەو دەیەوێت هەمووان ئازاد بن، بۆ ئەوەی ئەویش ئازاد بێت. لە چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراتیکدا پەرە بە بەرەوپێشبردنی ئازادی دەدات. چارەسەری بە بنەما دەگرێت. لەبەرئەوەی عەقڵیەتی پەکەکە لەسەر بنەمای پارادایمی نوێی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی- نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ گەشە دەکات، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کۆمەڵگەکان، پێکهاتە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناوچەکە و جیهان هەیە و دەبێتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێش. دەبێتە ڕێگای دەرچوون و ڕزگاربوون بۆ هەمووان. پێکهاتە دەسەڵاتدارەکان دوژمنن، هێرش دەکەن، بەڵام کۆمەڵگە بزووتنەوەکە وەک ڕێگایەک بۆ ڕزگاربوون دەبینێت. دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو بیرۆکانە دەکەن، بەڵام لە هەرێمە جیاجیاکانی جیهان نموونەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە و کاریگەریی هەیە. ئەگەر ئەم دەرفەتانە هەڵسەنگێندرێن، ئەوا پێشکەوتنی زۆر خێرایان لێدەکەوێتەوە. ژیانێکی نوێ، سیستەمێکی نوێ دێنێتە ئاراوە، بوونێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی دروست دەکات. ئەوەی کە دەبێت بیڵێین ئەمەیە: لە بەرامبەر عەقڵیەتی پێنج هەزار ساڵە و زیهنییەت و سیستەمی پیاوسالاری مۆدێرنێتەی سەرمایەداری پێنج هەزار ساڵە، بەڕاستی بۆ ژیانێکی نوێ، پرۆسەیەکی مێژووی نوێ کە بە کۆمەڵگەی سروشتی هاوئاهەنگ لەگەڵ سروشتدا، بە سروشتی لە ناو یەکسانیدا بژیت و بۆ مرۆڤایەتی بە بەختەوەری، ئازاد و یەکسانی بژییت، بە بنەما دەگرێت. لەم ڕووەوە بێگومان زۆر گرنگ و مانادارە. دەبێتە ناوەندێکی سەرنجڕاکێش. پێشتر ڕێگەی بۆ پێشکەوتنەکان کردوەتەوە و زیاتریش ڕێگە خۆش دەکات.

هاوبەشی :