تەرمی هونەرمەند ئیبراهیم قادری لە مەهاباد ئەسپەردەی خاک کرا

18
0
هاوبەشی :

 

ئەئاریان تیڤی ڕایگەیاند، مڕۆ چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر (٢٠ی نۆڤەمبەر) تەرمی هونەرمەندی ناسراوی کورد ئیبراهیم قادری بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە هۆگران و لایەنگرانی لە زێدی خۆی لە شاری مەهاباد ئەسپەردە خاک کرا.

هونەرمەند ئیبراهیم قادری هونەرمەندی گۆرانبێژی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر دوای چەند ساڵی بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند ئیبراهیم قادری لە ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوییەوە (١٩٥١) دەستی بە گۆرانی‌گوتن کرد و دەیان بەرهەمی هونەریی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە.

هاوبەشی :