مەراسیمی شەهید شۆڕش قەڵات لە لەندەن بەرز ڕاگرا ..

54
0
هاوبەشی :

 

لەندەن ” بەمەراسیمێک یادی شەهید شۆڕش قەڵات بەرز ڕاگیرا

۱٠ تشرینی دووەم ئێوارەی یەکشەمە بەئامادەبونی کوردانی هەرچوارپارچەی کوردستان ، بەمەراسیمێکی تایەت یادی ئەندامی مەجلیسی پژاک شۆڕش قەڵات کە ۷ ی خەزلەوەر بەشێوازێکی زۆر دڕندانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شەهید کرا یادی بەرز ڕاگیرا .
دەسپێکی یادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی کوردستان بەرێوەچوو .
دواتر لە ڕێگەی سینەڤزیۆن ژیان و تێکۆشانی شەهید شۆڕش قەڵات پیشانی ئامادەبواندرا و ، هەروەها لە سەرناوی کۆمینی پژاک لەببەریتانیا شالیار هەورامی ” بەیاننامەی ئەنجومەنی پژاک خوێندەوە، هەروەها زەردەشت هەورامی بە پەیامێک وێرای تێکۆشانی شەهید شۆڕش قەڵات بەرزنرخاند ، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەمالەی تێکۆشەر کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە پژاک پارتی شەهیدانی کادیری پێشەنگە ئەمرۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا .

لەکۆتایدا بەدرووشمی شەهید نامرن شەهیدان روناکی ڕێگامانن ، ژن ژیان ئازادی ، بێ سەرۆک ژیان نابێ ، کۆتا مەراسیمە کە بوو

هاوبەشی :