دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجام درا

4
0
هاوبەشی :

Screenshot

دوای ٤٣ مانگ بۆ یەکەم جار لە ئیمراڵی عومەر ئۆجالان

پەرلەمانتاری دەم پارتی دیداری لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدا.

رێبەر ئاپۆ ٤٣ مانگ توانی چاوی بە برازاکەی و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) عومەر ئۆجالان بکەوێت.

عومەر ئۆجالان لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاویکردەوە، “دوایین دیداری رووبەڕوو کە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدرابوو، لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٠دا بووە. وەک بنەماڵە دوای چەند ساڵ، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دیدارمان ئەنجامدا. ئەو دیدارانە لەگەڵ بنەماڵە کە رۆتین و مافێکی یاساییە، هەلومەرج چی دەبێت با ببێت، ئێمە داواکارین بەردەوام بن”.

هاوبەشی :