تورکیا چۆن ئازاد دەبێت؟

3
0
هاوبەشی :

Screenshot

سەلاحەدین ئەردەم ANF

مادام کە داوا دەکرێت ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئەوا دەبێت دەستبەجێ مەرجەکان بۆ ئەمە بڕەخسێنرێن. دەبێت دەرفەت بە ڕێبەر ئاپۆ بدرێت کە لەگەڵ هەمووان دیدار بکات، بەتایبەتی بەێوەبەری پەکەکە.

هێرشەکانی ئیسرائیل کە ماوەی مانگێکە زۆرتر قورس بووەتەوە، گورزێکی گەورەی لە حیزبوڵای لوبنان داوە. لە ڕاستیدا، هیچ کەسێک پێشبینی شەڕێکی لەو شێوەیە نەدەکرد و هیچ کەسێک پێشبینی نەدەکرد ئیسرائیل لە ماوەیەکی ئاوا کورتدا گورزێکی ئاوا قورس بە حیزبوڵا بگەیەنێت. چونکە حیزبوڵاش هێزی سەربازی و ئامادەکاری سەربازی و بەرگریی هەبوو. هەندێک وڵاتی وه ک ئێران پشتیوانی هەمە لایەنەیان دەکات، بەڵام ئەنجامەکان هەمووانی سەرسام کرد. بۆچی؟

بێگومان دەکرێت زۆر وڵامی جیاواز بۆ ئەم پرسیارە بدرێتەوە. بۆ نموونە، ئەگەر ئیسرائیل لە لە وشکانییەوە هێرشی بکردایە، نەیدەتوانی بەو خێراییە و کاریگەرییە ئەنجام بەدەست بهێنێت. به هۆی ئەنجامه سەربازییە ئاسمانیەکانی ئیسرائیلەوە، هەروەها بەکارهێنانی تاکتیکی زیرەکانە و بە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندی، ئیسرائیل ئەنجامی سەرکوتووانەی بەدەست هێنا. لەگەڵ ئەوەشدا، سیاسەتی جەنگی بڕیارنەدراوی حیزبوڵا و ئێران یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بەدەست هێنانی ئەم ئەنجامە. حیزبوڵا و ئێران لەلایەک پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دەردەبڕی و لەلایەکی تریشەوە هەڵوێستی ئاشتەوایی سیاسییان نیشاندەدا، هەروەها لە ڕێگەی فەڕەنسا و هێزە هاوشێوەکانەوە گەیشتنە ئەو ئاستە کە ئیسرائیل و حیزبوڵا ئاگربەست ئیمزا بکەن. لەو کاتەدا ئیسرائیل لە هێرشێکی گەورە و بەربڵاودا حەسەن نەسروڵڵای کردە ئامانج. واتە حیزبوڵڵا و ئێران کەوتنە نێو تەڵەیەکی سیاسییەوە.

کەواتە لەمەودوا چی ڕوودەدات؟ ئاشکرایە کە بلۆکی ئەمەریکا و ئیسرائیل هەوڵی سەر لەنوێ بنیاتنانەوەی لوبنان دەدەن. ئەوان دەیانەوێت وڵاتێک بنیات بنێن کە کاریگەری حیزبوڵڵا و ئێرانی لەسەر کەم بێت و نەبێتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل. ئەوان تەنها ئەو کارە ناکەن و هەوڵ دەدەن کاریگەری لەسەر تەواوی هێزەکانی ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانی دروست بکەن. واتە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی ئێران لە ناوچەکە ئەم پرۆسەیە چوار ساڵ لەمەوبەر به تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی دەستی پێکردبوو بە باڵادەستی سەربازی ئێستای دەیەوێت ئەنجامەکان یەکلا بکاتەوە.

لە بەرامبەردا، حکومەتی ئێستای ئێران بەردەوام باسی ئاشتی دەکات، هەوڵ دەدات تا ئەو شوێنەی دەتوانێت شەڕ سنووردار بکات و بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ نەرمی و نەرم کردنەوەی دۆخەکە. بەڵام بەدیهێنانی ئەم ئامانجە بە شێوەیەکی تاکلایەنە زەحمەتە، هەرچەنده حکومەتی ئێران بەم ئاراستەیەدا دەڕوات، بەڵام بەجۆرێک شەڕی ئیسرائیل و ئێران به شێوەی ئێستای دەستی پێکردووە، ئەوانەی پشت بە جەنگێکی ئاوا دەبەستن و دەیانەوێت، لە ڕاستیدا ئەوەی کە دەیانویست دەستیان پێ گەیشتووە. با بزانین کێ لەم جەنگەدا سەردەکەوێت و کێ دەدۆڕێت.

بێ گومان حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە یەکێک بوو لەو هێزانەی کە زیاتر هەوڵیدا شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵادا سەرهەڵبدات و بەمەش ئێران بگرێتەوە. مانگێک پێش ئێستا وتەبێژ و دوژمنانی ئەم حکومەتە بە هەموو جۆرە درۆ و چەواشەکارییەکەوە جەنگێکی وایان دەستپێکرد. بەڵام کاتێک شەڕ دەستی پێکرد و هێرشە قورسەکانی ئیسرائیل ڕوویاندا، ئاراستەکەیان گۆڕی و پێچەوانە بوونەوە و وتیان: “ئێمە دژی شەڕین”. تەقینەوەی بۆمبێک لە بەیروت بناغەکانی کۆشکی بێش تەپەی هەژاند. پێدەچێت ئەوانەی پێیان وایە هەموو شتێک وەک کۆمەڵکوژی کورد و ژنان ئاسانە، بە جددی لە شەڕی لوبنان و دۆخەکە تێگەیشتن. سەرەتا پێیان وابوو شەڕێکی لەو شێوەیە ڕوونادات. بەڵام کاتێک ڕاستییەکانیان بینی و تێگەیشتن لەوەی ئەم شەڕە خۆیانیش دەگرێتەوە، دەستیان بە کردەوەی منداڵانە کرد.

سەرەتا سەرۆکی فاشیست تەیب ئەردۆغان لە پەرلەمان وتی: “ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێمەش. دەولەت باچەلی سەرۆکی فاشیست کە ئەم پەیامەی پێگەیشت، لەناکاو مەرحەبای لەگەڵ ئەندامانی دەم پارتی کرد لە پەرلەمان. گفتوگۆی “پرۆسەی چارەسەری” دووبارە سەریهەڵدایەوە. بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بە حکومەتی بەغچەلی کرد و گوتی: “ئیمرالی لەوێیە، ئەردۆغان و ئۆزەل لەگەڵ خۆتان ببەن، بڕۆن کێشەکان لەگەڵ رێبەر ئاپو چارەسەر بکەن”. لە وڵامدا، دەوڵەت باغچەلی بە ڕێبەر ئاپۆ وتی: “وەرە خۆت تەسلیم بکە و ڕێکخستنەکە هەڵبوەشێنەوە” واتە جارێکی تر ئەو شتانەی کە لە منداڵییەوە فێری بوو دووبارە کردەوە.

هاوبەشی :