پاشەڕۆژی خیانەت لە کۆمەڵناسی کورددا

57
0
هاوبەشی :

شەفەق ئاریەن بەهدینان

بەردەوام خیانەتی کوردانی خاین بووە بە شێرپەنجەی مێژووی کورد. وێڕای کوشندەیی ئەم شێرپەنجەیە لە تەواوی مێژووی گەلەکەماندا دەرنجامی ترسناکی هەبووە.

گەلی کورد یەكێکە لەگەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بۆ ژیانکردنی پشت بەو پێکهاتە کۆمەڵایەتییانە دەبەستێت کە لەسەری خۆی بونیات ناوە و بە تەواوەتەتی بە بەهاکانی کۆمەڵگەی نیۆلیتیک و سروشی ژیاوە. ئەم ڕاستییە توخمە سەرەکییەکانی لایەنەکانی کۆمەڵناسی گەلی کوردە کە لەسەر بنەمای ئەخلاقی ئازادی بەرەنگاری دەبێتەوە و خۆی دروست دەکاتەوە. لەگەڵ پەرەسەندنی شارستانیەتی دەوڵەت لەسەر بنەمای دەسەڵات، میتۆدی بەرگری لەخۆی لە بەرامبەر سیستەمی حوکمڕانی پیاوسالاری، بۆ ماوەیەکی زۆر ژیانی لە خێڵەکاندا پێ باشتر بوو؛ هەندێک جار، بە هاوپەیمانی لەگەڵ هۆزەکانی تر لەسەر بنەمای بەهاکانی کۆمەڵگەی سروشتی کە لەخۆی دەگرێت، دەستی بە بنیاتنانی نوێی کرد و ئەمەش ڕێگەی بۆ پێشکەوتنە مێژووییە گرنگەکان کردەوە.

بۆیە بەرەنگاری لە شێوە-میتۆدی خێڵەکیدا بەرامبەر بە هێزەکانی شارستانێتی وێرانکەری ئەو سەردەمە، هۆکاری سەرکەوتنی زلهێزێکی وەک ئاشوورییەکان بووە. گەلی کورد وابەستەی شارستانێتی خۆیبوو، لەگەڵ دەسەڵاتگەرایی ناوەندیدا نەبوو. وێڕای ئەوەی ئەم میتۆدە لە نێو گەلی کورددا پێشکەوتووە، وە ڕێبەر ئاپۆ لە پارێزنامەکانیدا زۆر بەبەرفراوانی ڕاڤە و شیکاری بۆ کردووە. خێڵگەرای دەسەڵاتخوازی بە پەرەدان بە بەشە باڵاکانی لەگەڵ دەوڵەت-دەسەڵاتدارییدا کەوتووەتە ناو هاوکاری و پشتیوانیەوە، وە لە بونیاتنانی کۆمەڵایتەتییدا بووە بە مێژوویەکی بەردەوام. بەو مانایەی ئەم هاوکارییە میتۆدی خێڵگەرای لەسەر بنەمای هاوکاریی بووە بە سەرچاوەی دابرانی کۆمەڵگە لە بەها ئەخلاقی و ئازادییە ڕیشەییەکانی خۆی و زیانگەیاندن بە ناسنامەی کۆمەڵایەتییانەی کۆمەڵگەی کوردی. لەم ڕووەوە ئەنکیدۆ بووە بە یەکەم خیانەت لە مێژووی کۆمەڵگەی کوردیدا، لە رێگەی هاوکاریکردنی گلکامیشەوە.

دەرکەوتنی پەدەکە بە دامەزراوەییکردنی ناسنامەی خیانەت

لە قۆناغی پەرەسەندی ناسیۆنالێزم وەک تەوژمێکی جیهانی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری، پێکڕا مێژووی ئەو کاتەی کۆمەڵگەکانی دەخستە دۆخی شڵەژاوییەوە. لەو قۆناغەدا گەلی کورد لەسەر بنەمای خێڵە نیمچە سەربەخۆکان بەرگری لەخۆیان دەکەن، بەتایبەت لە دوا ڕۆژەکانی ئیمپراتۆرێتی عوسمانیدا و لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە هەوڵەکانی بۆ ئافرندنی یەکێتی هاوبەشی ئانەدۆڵ-میزۆپۆتامیا لەگەڵ گەلانی تورکیادا پێکهێنا. بەڵام بەهۆی بوونی گرووپە نائاگا و هاوکارەکانەوە، گەلی کورد وەک گەورەترین گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک نەتەوەیەک پێناسەنەکرا، بوونی لە پەیماننامەی لۆزاندا ڕەتکرایەوە، خاکەکەی دابەشی چوارپارچەی دەوڵەت-نەتەوەی هەرێمی کرا. بە پێشەنگایەتی سیاسەتەکانی ئینگلیز دوچاری کۆمەڵکوژی کرایەوە. بێگومان نەبوونی ڕێبەرێتی و هۆشیاری نەتەوەیی ئەو هاکارانەی دوای مافی گەلییان دەکرد لە لۆزاندا هۆکارەی سەرەکی ئەم ڕووداوەی مێژووی گەلی کورد بوو. بێگومان سەرچاوەی پرۆسەی قڕکردنی گەلان لە دامەزراندنی دەوڵەت نەوەتەوەکانەوە دەستپێدەکات، وە تا کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی دەگات بە بەرزترین ئاستی خۆی، کە لە فاشیزمی هیتلەردا لەبەرامبەر جینۆسایدی گەلی جولەکەدا فۆرمەلە دەبێت. مەرجەکانی دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیلیش هەر دەرهاویشتەی ئەو دۆخەیە بەوەی گەلی جولەکە ناچارکرا بە سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەوەییەوە بە ڕەگەزپەرستی ئیسرائیل لەو قۆناغە بەدواوە بووە بەهۆکاری ململانێی هەرێمی. ئەم پرۆسەیە شایەنی تێڕامانە.

ڕێبەرێتی لە پارێزنامەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات کە سیاسەتی بەریتانیا وەک پێکهاتەیەک بۆ زیندوو ڕاگرتنی دەوڵەت-نەتەوەی تورکیا و دەوڵەتی نەتەوەیی-ئیسرائیل دروست بووە. بنەمای ئەم پێکهاتە جینۆسایدی کوردە. دەوڵەت-نەتەوەی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ ڕاگەیاندرا و نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵێک دواتر بە فەرمی پەسەندیکرد. لەو قۆناغەدا بۆ لەباربردنی خواستە نەتەوەییەکانی کورد، وە هێشتنەوەی پرسی کورد بە شێوەیەکی کێشەساز قۆناغی بەڕێخستنی هاوکارانیان دەستپێکرد، کە دەتوانین وەک کوردی سپی ناوی بنێین.

لەو خاڵەوە لەسەر گەلەکەمان بۆئەوەی نەتوانێ پێشكەوتن و ڕێبەرایەتی ئایدۆلۆژی خۆی بکات، لەژێر نکۆڵیکردنی نەژادپەرستی تورک و هەرێمەکەدا، پەرە بە قڕکردنی کولتوری و جەستەیی لەسەر گەلەکەمان درا. لەو خاڵەوە بەناوی هاوکاری خیانەتەوە بۆ نکۆڵیکردن لە کورد و هەمیش بۆ درێژەدان بە قڕکردنی کوردان لە ساڵی ١٩٤٦ەوە پەدەکە دروستدەکرێت وەک ناسنامەی کوردی سپی. کە هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل. پەدەکە لە ئاستی نێونەتەوەییدا بەرهەمی ئەو سیاسەتەیە. وە بنەماڵەی بارزانیش ڕۆڵێ سەرەکییان پێدرا بۆیە خیانەت لە بناغەکەیدا بوونی هەیە. ئەرکی سەرەکی پەدەکە- بنەماڵەی بارزانی پێکهاتەیەکی هاوبەشی کولتوری فیوداڵ-خێڵە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بۆ تێکدان و ڕێگریکردنە لە پرۆسەی ئازادی و بەتەوەییبوونی کوردان. وە وڵاتەکەی وەک ئامرازێکی سیاسی بخاتە خزمەتی بکوژەکانییەوە. لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە مەیلی ئازادی گەلان پێشکەوت و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا جوڵانەوەی سیاسی هەبوو. لەم قۆناغەشدا مەیلی ئازادی و پێویستی بە رێکخراوبوون لە باکووری کوردستاندا پێشکەوت و هەوڵی خۆ بەڕێکخستن دوورستبوو، بەڵام کەوتنە نێو تەڵەی پیلانگێڕی پەدەکە و ئەم پرۆسەیە بەتاڵ بوویەوە. لە دێرسیم سەعید قرمزتۆبراک- د. شڤان و هاوڕێکانی بۆ پەرەدان بە بزاوتی سیاسی کوردی بۆ ئەوەی پشتیوانی لە پەدەکە وەربگرن و بناغەیەکەی پەروەردەی و رێکخستنی جوڵانەوەی سیاسی کوردی پێشبخەن، لەگەڵ پەدەکەدا کەوتنە نێو پەیوەندییەوە، کە بە کارەسات کۆتایی هات. پەدەکەی باکوور کە لە کەسێتی سەعید ئەلچیدا لە هەرێمی بۆتان جێگیرببوو، بە هەمان ئاڕاستەیە. دوای ئەوەی سەعید ئەلچی داوەتی کۆبوونەوەیەک دەکرێت، بە پیلانگێڕی حەفتانین و مەتینا لە بۆسەیەکدا کوژرا، لەم دۆخەدا د. شڤان بە بەرپرسیار دانرا، گرتییان و کوژرا، بڵاوە بە هەڤاڵەکانیشی کرا. مستەفا بارزانی بە پەیامێک بۆ دەوڵەتی تورک دەڵێت کە سەعید ئەلچیی بێ-کاریگەر بکەن. ئەم خیانەتە هەمووی بەڵگەکراوە. هەڵەی هەرە گەورەی گەل و تەڤگەرەکانی کورد ئەوەیە کە ساڵانێکە پەدەکە وەک تەڤگەرێکی نەتەوەیی دەناسن. بەڵام لۆژیکی دامەزراندنی پەدەکە ئەوەیە بە بەکارهێنانی ناسنامەی نەتەوەییەوە ڕێگری لە دەرکەوتنی تەڤگەرێکی نەوەتەوەیی بکات.

ڕەوتی نەتەوەیی لە باکور و ڕۆژهەڵات و لەناوبردنی زۆرێک لەو گروپانەی کە لەسەر ئەو بنەمایە خۆیان ڕێکخستبوو، لەلایەن پەدەکەوە ئەنجامدرا. قاسملۆ کە ماوەیەکی زۆر لە قەندیل، سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ژیاوە، ڕووبەڕووی چەندین پیلان بووەتەوە و تیرۆرکردنی لە فەرەنسا بەرهەمی هەمان سیاسەتە. پەدەکە نەبوونی سەرکردەیەکی بەهێزی نەتەوەیی کردە دەرفەت و هەلومەرجی پێکهاتەیەکی گەورەی سەربازی لە باشووری کوردستان لەسەر بنەمای خواستی گەلەکەمان بۆ ئازادی دروست بووە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی ناتۆدا جێگیرکرابوو، ڕێگری لە هێزی سەربازی تێکۆشانی ئازادی گەل کرد. لە ڕاستیدا بەهۆی کشانەوەی ئەمەریکا و ئێران لە پاڵپشتییەکانیان ئیسرائیلش بەهۆی پەیداکردنی بارودۆخی سیاسەتێکی کاریگەری کاتی نەبینییەوە، مستەفا بارزانی بڕیاری بڵاوەپێکردنی سوپای ١٠٠ هەزار پێشمەرگەی لە کۆبوونەوەی ١٩٧٥ دا و کردیان بە پەنابەر. بەم شێوەیە هەم پەیوەستبوونی سیاسەتەکانی خۆی بە دەرەوە پیشاندا و هەمیش باوەڕ و هیوای تێکۆشان و ڕزگاری لەناو گەلدا لەباربرد. لە ڕاستیدا کاریگەرییەکانی ئەو قۆناغە تا ئێستاش بەناوی ‘ئاشبەتاڵ’ لە یادەوەری گەلی باشووردا ماوەتەوە.

بارزانییەکان هێزێکی کۆنترایین

بێگومان زۆر کار هەیە کە لەسەر حەقیقەتی بنەچەی بارزانی کراوە، کە حەقیقەتەکان دەردەخەن. بەتایبەت تا ساڵانی ١٨٠٠ دەزانرێت کە بارزانییەکان جولەکەن. لە دوای ساڵانی ١٨٠٠ ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیان شاردەوە و سەرەتا لە تەریقەتی نەقشبەندی سوننە-ئیسلامی نیشتەجێ بوون و بە تێپەڕبوونی کات وەک کوردپەروەرترین بنەماڵە دەرکەوتن و لەسەر ئەم بنەمایە، لەسەر بنەمای چەمکی عەشایەری، ڕێکخستنی سیاسیی ناوچەیی دامەزراند. بێگومان جولەکە بوون تاوان نییە؛ هەروەها گەلی جولەکە یەکێکن لە گەلانی ناوچەکە. بەڵام لادان لە بنەچەی خۆی و وەرگرتنی ناسنامەیەکی نوێ تاوان و پیلانگێڕییە. لە لایەک شوناسی سوننە، لە لایەکی تر نیشتمانپەروەری کورد بوو بە ئامرازی سیاسەتی بارزانی. مرۆڤ تەنیا بە دۆستایەتییەکی نزیک ناتوانێ حەقیقەتی بارزانییەکان پێناسە بکات؛ بەتایبەت بارزانی، لەسەر بنەمای تۆڵەسەندنەوە لە گەلەکەمان و خەڵکی ناوچەکە، لە ئێستاوە خراپترین سیاسەت بەکاردەهێنن. بێگومان مرۆڤ نابێت ئەمە وەک میکانیزمێکی بەڕێوەبردن بیری لێبکاتەوە. بنەماڵەی بارزانی لە پشت پەردەی پەدکەەوە هەوڵی جێبەجێکردنی کولتوری هاوکاری و خیانەتیان داوە لە ناو کۆمەڵگەدا. له سه ڕ ئەم بنەمایه سیاسەتەکانی لەسەر بنەمای هاوکاریکردنی دەرەوە بۆ تێکشکاندنی کولتوری ناوەوەی کۆمەڵگە بەردەوامە. چونکە پەدەکەی بارزانی لە بنەڕەتدا سووکایەتی بە گەلی کوردستان دەکات و دوژمنایەتی گەلی کوردستان دەکات. بنەماڵەی بارزانی هێزێکی کۆنتران کە لەسەر بنەمای سیاسەتی ناتۆ دامەزراون.

خۆسەری فکری ڕێبەرمان لەسەر بنەمای ئازادی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە پەرەی پێدراوە، کە ناتۆ چارەنووسی لە ژێر پەدەکەدا جێهێشتووە. واتە وەک ڕاستییەکە کە ئامانجەکانی دامەزراندنی پەدەکە بەتاڵدەکاتەوە. ئەمەش هۆکاری هێرشەکانی سەر ڕێبەرمان و تەڤگەرەکەمانە، ڕێبەر ئاپۆ کاردانەوەی هێزە توندڕەوەکانی ڕەگەزپەرستان و بەکارهێنانی پەدەکەی لە قۆناغی پێکهێنانی بزووتنەوەکەدا بەم شێوەیە لێکدەداتەوە: لە قۆناغی گرووپییەوە تا کودەتای ئەیلول 12، هێرشە تەسفییەکارییەکان لە دژی پەکەکە، هاوشانی هێزەکانی گلادیۆ، بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەک میت و پۆلیس و جەندرمەکانەوە بەڕێوەدەبرێن. هەروەها لەبەر ئەوەی ڕێگەمان پێنەدرا گەشە بکەین، گروپەکەمان وەک ڕێکخراوێک دانەنرا. گروپەکەمان وەک درێژەپێدەری THKP-C هەڵسەنگێنراوە و هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە. ئەوان پێیان وابوو کە کاتێک THKP-C تەسفیە دەکرێت، گروپەکەمانیش هەڵدەوەشێتەوە. بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٧٥ کە زانرا کە گرووپەکەمان سەربەخۆیە، لە ڕێگەی پەدەکەوە و بە دەستی ئەستێرەی سوورەوە دەستێوەردانێک ڕوویدا و دەزانرێت کە ئاڵاتن کاپان کە حەقی قەراری کوشتووە دەستی لەم دەستێوەردانەدا هەبووە. دڵنیایە کە پەدەکە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پەیوەندی بە ئیسرائیل و ناتۆوە هەیە و وەک ڕێکخراوێکی چاودێری لە سەرتاسەری کوردستان وەرگیراوە و پشتیوانی لێدەکرێت. مرۆڤ دەتوانێ بڵێت لە ژێر دەسەڵاتی گلادیۆدایە و بە تایبەتی لە دوای ساڵی ١٩٦١ بە پاڵپشتی گلادیۆی تورکیا خۆی چەکدار کردووە و ڕووبەڕوی ڕاپەڕینەکانیان کردەوە. پشتڕاست دەکرێتەوە کە هەمان پشتیوانی لە ڕێگەی شای ئێرانەوە بەردەوام بووە. بۆیە زۆر گرنگ دەبینرێت لە ڕێگەی پەدەکەوە دەستێوەردان لەسەر گرووپە چەپەکان لە کوردستان بە پشتیوانی ناڕاستەوخۆی گلادیۆ ڕووبدات.” ئەم پێناسەیە بە ڕادەی پێویست ڕوونە.

پەدەکە و بارزانییەکان پێش ئەوەی بگەنە ئاستی بە حزببوون، هێزە هەژموونخوازەکان پاڵپشتییان لێدەکردن و ئەوانیان هێنایە پێشەوە. وە هەموو شتێکی لە دژی تەڤگەری گەریلا کرد کە رێبەرمان ویستی لە دوای کودەتای ١٢ی ئەیلولەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیری بکات. دیسان لە ساڵی ١٩٨١دا گروپێک کە بە سنوردا تێپەڕ دەبێت دەکەونە نێو کەمینی پەدەکەوە و شەهید دەبن. لەو قۆناغەدا لە دژی ئەوەی گەریلا لە باشووری کوردستان جێگیربن هەموو کارێکی دژ بە گەریلا دەکات. هەڵبەتە هەموو ئەمانەش بە پاڵپشتی دەوڵەتی کۆماری تورک دەکات. لەگەڵ دەستپێکردنی قۆناغی چەکداری گەریلادا، وەک ئەوەی ڕێبەرمان باسی کردووە، مەسعود بەرزانی دەچێتە لای رێبەرمان داوای لێدەکات کە هەنگاوێکی لەو شێوەیە نەگرێتەبەر. دوای ئەوەی داواکەی رەتدەکرێتەوە دیسانەوە بە بەهێزییەوە دەکەوێتە ناو هەموو جوڵەیەکەوە بۆ شکاندنی هەژموونەکانی پەکەکە. خیانەتی دامەزراوەیی؛ واتا بە تەواوی بەپێی پێویستی پێکهاتنی بەرژەوەندییەکانی خۆی کاردەکات. بنەماڵەی بارزانی کە تا ساڵی نەوەدەکان هەوڵیان دەدا بە پیلانگێڕییەکان ڕێگری لە پێشکەوتنی تەڤگەری ئازادی بکرێت، وێڕای هەموو خیانەت و هەوڵدانەکانی نەیتوانی ڕێگری بکات لە پرۆسەی نەتەوەیبوونی نوێی گەلی کورد بە ناسنامەی “کوردی ئازاد”

ئەو نەتەوەییبوونەی بە پێشەنگایەتی ڕێبەرمان پێشکەوت وەک “نەتەوەیبوونی دیموکراتیک” دەناسرێتەوە. دواتر لەگەڵ پەرەسەندنی شەڕی کەنداو، پەدەکە وەک بەڕێوەبەری باشووری کوردستان ڕاگەیەندرا. ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بەم بابەتە دەڵێت: “یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی شەڕی یەکەمی کەنداو (١٩٩٠) هەنگاوێک بوو بەرەو دامەزراندنی نەتەوەیەکی کورد. ئەگەر شەڕی کەنداو لە دوای نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکرد وەک ڤێرژنێکی ‘جەنگی سێهەمی جیهانی’ لەبەرچاو بگرین دەبینین کە دەوڵەتێکی نەتەوەیی تورکیا لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیەوە دامەزرا کە دوای جەنگی جیهانی یەکەم وەک نموونەیەکی بچووکی ئیسرائیل دامەزرا، لە دوای جەنگی دووەمی جیهانیەوە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزێنرا و لە وەشانی ‘جەنگی سێهەمی جیهانی’ وەک ئامرازی سەرەکی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل نەتەوە-دەوڵەتی کوردی نوسخەی سەرەتای (پرۆتۆتیپ)ی ئیسرائیل دەمەزرێنرێت. بۆیە لە دوای ساڵانی ١٩٩٠ هێزە هەژموونخوازەکانی سەرمایەداری ویستییان بە پشتیوانی ئیسرائیل و تورکیا لە دژی پەکەکە دەوڵەت-نەتەوەی کورد وەک جێگرەوەیەک دامەزرێنرێت. شەڕەکانی گلادیۆی ناتۆ لە دوای ساڵانی نەتەوە لە دژی پەکەکە ئەم ڕاستییە ڕووندەکاتەوە. ویسترا ڕێگری لە ئامانجەکانی پەکەکە بگیرێت کە بە ‘نەتەوەپەرەوەی گەل’ بڵاوببووەوە بە نەژادپەرستی دەوڵەتی بڵاوپێبکەن و لەناوی بەرن.

شتەکە وەک چەمک و دیاردەش بەم شیوەیە بوو. لەگەڵ پەرەسەندی چەمکی ‘نەتەوەی دیموکراتیک’دا ئەم ڕاستییە هێندەی تر باشتر بوو. ئەم دەرکەوتنە لەگەڵ شەڕی دووەمی کەنداو (٢٠٠٣-٢٠١٠) بوو بە واقیعێکی کۆنکرێتی. هەروەک ڕێبەرمان باسی دەکات، بنەماڵەی بارزانی یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی شەڕەکانی گلادیۆ، کە لەلایەن ناتۆوە پاڵپشتی دەکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە زۆر ڕوونە کە بارزانییەکان کێن و چین. بە مانەیەکی دیکە یانی نەژادپەرستی دەوڵەتی کە بە پێشەنگایەتی پەدەکە لە دژی نەتەوەپەروەی و نیشتیمان پەروەری گەلان دامەزرێنراوە لە بنەمای خۆیدا پیلانگێڕییەکە.

هاوبەشی :