گوندوز: داواکارییەکانمان لە شاری ئامەدەوە بۆ هەموو جیهان ڕادەگەیەنین

26
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی ڕێکخستنی شاری ئامەدی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) ڕایگەیاند، بانگەوازی ئازادیی و دانوستانمان لە شاری ئامەدەوە بۆ ڕایگشتیی جیهان ڕادەگەیەنین.

محەممەد شیرین گوندوز – هاوسەرۆکی پارێزگای ئامەدی دەبەپە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە سەپاندنی سیاسەتی گۆشەگیرییی تاوان ئەنجام دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی گۆشەگیریی، کە هیچ بنەمایەکی مرۆیی و یاسایی نییە و لەهیچ شوێنێکی جیهاندا کارێکی هاوشێوە نەکراوە. ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو قەیرانانەی بەشێوەیەکی جددیی کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە دروستکردوە، وەک قەیرانی ئابووریی، تاڵانکاریی ژینگەیی و سیاسەتی شەڕ، هەموو دەرئەنجامی گۆشەگیرییە و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرەی بە هەڵگرتنی گۆشەگیریی دەکرێت.

هاوبەشی :