لە بناری قەندیل ناڕەزایەتیەكی خەڵكی ناوچەكە بەڕێوەچوو ، دەوڵەتی داگیركەری تورك شەرمەزار كرا

26
0
هاوبەشی :

ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەستپێشخەری ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل، گردبوونەوەیەکی جەماوەریی لە دژی هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان خیانەتی پەدەکە بەڕێوەچوو.

لە گردبوونەوەکەدا، پانکارت دژی داگیرکاریی و خیانەت و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە، هاوکات درووشم دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە وترانەوە.

هەروەها تیشکخرایە، سەر گۆشەگیری توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هاوکات داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان کرا و بانگەوازی فراوانکردنی تێکۆشان کرا لەوپێناوەدا.

هاوبەشی :