پارتی یەكێتی دیموكراتی غەریب حەسۆ و پەروین یوسف وەك هاوسەرۆكانی نوێی پە*یە*دە هەڵبژێردران و ٩٠ ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتەكەش هەڵدەبژێردرێن.

28
0
هاوبەشی :

لە دووەمین ڕۆژی کۆنگرەی ١٠ـەیەمینی پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدە، کە بە درووشمی “پێکەوە لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد ، چەسپاندنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک” بەڕێوەچوو، هاوسەرۆکانی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران.

لە کۆنگرەکەدا ٧٠٠ ئەندام بەشدارییان کرد و تێیدا هەریەک لە غەریب حەسۆ و پەروین یوسف، لە شوێنی ساڵەح موسلم و ئاسیا عەبدوڵا وەک هاوسەرۆکی نوێی پەیەدە هەڵبژێردران.

کۆنگرەکە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ دیاری کردنی ٩٠ ئەندام بۆ ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە بەردەوام دەبێت.

پەیەدە لەم. كۆنگرەیەدا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی لە ١٤٥ ئەندامە بۆ ٩٠ ئەندام کەمکردەوە

هاوبەشی :