جەنگاوەرانی هەبەدەهە، سێ شوێنکار و كارگەی فاشیستانیان لە بوورسا سوتاند
جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە بەرامبەر سێ شوێنکاری فاشیستان لە بوورسا “چالاکی وەڵامدانەوە”ـیان ئەنجام داوە.
جەنگاوەرانی کەمال پیری بزووتنەوەی یەکگرتوویی شۆڕشگێڕێی گەلان-هەبەدەهە، سەبارەت بە ئەنجامدانی سێ چالاکییان لە لە بوورسا ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
جەنگاوەرانی کەمال پیر ڕایانگەیاند، لە دژی سیستەمی گۆشەگیریی ئیمرالی و زۆربوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر زیندانەکان، گۆڕەپانەکانی گەریلا، گەل و ڕۆژئاوا، لە ٨ـی ئەیلوول لە بوورسا لە دژی سێ ناوەندی جیاوازی فاشیستان چالاکی وەڵامدانەوەمان ئەنجامدا.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا وردەکاریی چالاکییەکانی بەم شێوەیە خستووتەڕوو:
١- لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ دا گڕبەردرا لە کارگەیەکی درووستکردنی قوماش لە بوورسا.
٢- لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ لە گەڕەکی ئەحمەدپاشایی ناوچەی عوسمانغازی بوورسا، گڕبەردا لە کارگەیەکی بەرهەمی ئامادەکراوی سەر بە کەسێکی فاشیست.
٣-لە بەرەبەیاندا لە گەڕەکی چەلەب محەمەدی ناوچەی نیلوفەری بوورسا گڕبەردرا لە کارگەیەکی ڕیسایلکردنی سەر بە شارەوانی.