هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە بەرامبەر هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە بەکرێگیراوەکانی، چالاکییەکانی وەڵامدانەوەمان بەردەوامە و ٨ داگیركەر سزادرا.

31
0
هاوبەشی :

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە بەرامبەر هێرش و سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە بەکرێگیراوەکانی، چالاکییەکانی وەڵامدانەوەمان بەردەوامە و ٨ داگیركەر سزادرا.

لەم چوارچێوەیەدا:
١- لە ٢٦ی پووشپەڕدا چەتەیەکی داگیرکەر لە چالاکی قەناس بەدەستەکانماندا لەسەر هێڵی عەزاز کوژرا.

2- لە 2ی ئەیلولدا 2 چالاکی بە قەناس لە سەر هێڵی عەزاز ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا 2 چەتەی داگیرکەر کوژران.

3- لە 7ی ئەیلول هێزەکانمان لە ناحیەی شێرا لەسەر هێڵی ئەنابەکبو مێیرەمین هەڵمەتێکیان بۆ سەر کۆمەڵێک بەکرێگیراوانی داگیرکەر ئەنجامدا. بەهۆی ترس لە هێزەکانمانەوە، گروپە بەکرێگیراوەکانی داگیرکەر دەوروبەری خۆیان بە سیاجی ئەڵمانی قایم کردبوو. بەڵام هێزەکانمان جارێکی دیکە چوونە ناو ئۆردوگاکە و بە شێوەیەکی کاریگەر گورز لە سەنگەرەکانیان دەدەن. چەتە داگیرکەرەکان بە تەواوی سزا دەدرێن و هێزەکانمان دەچنە سەر جەنازەی داگیرکەران و هەروەها لەم چالاکییەدا کامێرای چاودێری و حەراری و پێگە و چەپەرەکانیان هەمووی لەناو دەبرێن، لە ئەنجامی ئەم چالاکیەدا ٥ بەکرێگیراوی داگیرکەر دەکوژرێن. لە هەمان کاتدا ٢ چەکی جۆری ئەی کەی ٤٧ لەگەڵ بڕێک فیشەک و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
لە ئەنجامی ئەم چالاکیانەی هێزەکانمان بە گشتی ٨ بەکرێگیراوی داگیرکەر کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

هاوبەشی :