بەسێ هۆزات: پەدەکە لەگەڵ تورکیا، داعش و حزبولکونترا هاوپەیمانی سازکردووە

90
0
هاوبەشی :

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات ئاماژەی بە رێککەوتنی پەدەکە، داعش و حزبولکونترا لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان کرد و داوای لە گەلی کورد کرد کە لە دژی ئەو هێز و سیخوڕانە تێکۆشانی بەهێز بکەن.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بەسێ هۆزات بەشداری لە بەرنامەی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەردا کرد و ئاماژەی بە زیاتربوونی کۆمەڵکوژی مەدەنیەکان لە باشوری کوردستان لە دوای رێککەوتنی تورکیا، پەدەکە و عێراق کرد و ئەوەی خستەڕوو کە چەتەکانی داعش لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا جێگیرکراون. بەسێ هۆزات ئاماژەی بە هاوکاری تورکیا، پەدەکە، داعش و حزبولکۆنترا کرد لە دژی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان.

بەسێ هۆزات رایگەیاند، کە هاوپەیمانی پەدەکە لەگەڵ داعش هەرگیز تێکنەچووە، ئەمڕۆش هەردوو هێزەکە بەشدارن لە شەڕی قڕکردنی کوردان و وتی، “ئامانجی پەدەکە وەک دەوڵەتی تورک پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادیی و قڕکردنی کوردانە. مێژووی پەدەکە بە تەواوەتی بەم جۆرەیە”.

بەسێ هۆزات ئەوەی خستەڕوو کە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی پەدەکە و حزبولکونترا دەبێت کورد، رۆشنبیرانی کورد هەڵوێستێکی جددیی نیشان بدەن و وتی، “لەناو کۆمەڵگاکەماندا دەبێت سیخوڕان جێگەیان نەبێتەوە. دەبێت گەلەکەمان هەرگیز نەهێڵن کە سیخوڕ لەناویاندا بن”.

هەڵسەنگاندنەکانی هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات بەم جۆرەیە: “ئەمڕۆ ٧ی ئەیلول ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێ کەمال پیرە. لە ١٢ی ئەیلولدا هاوڕێ خەیری دورموش شەهیدبوو. لە ١٥ی ئەیلولدا هاوڕێ عاکیف یڵماز و لە ١٧ی ئەیلولیشدا هاوڕێ عەلی چیچەک شەهیدبوون. لە کەسایەتی شەهیدانی بەرخودانی رۆژووی مردنی گەورەدا هەموو شەهیدانی شۆڕش و ئازادی بە رێز و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە.

هەروەها ٩ی ئەیلولی ١٩٧٩ بەرخودانی سێوەرەگە. لە کەسایەتی جومعە تاک و پێنج هاوڕێکەیدا هەموو شەهیدانی سێوەرەگ بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەمەوە. لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١١دا لە شەڕ لەگەڵ ئێراندا لە جاسوسان فەرماندەی بەنرخ هاوڕێ سمکۆ سەرهەڵدان شەهیدبوو. لە کەسایەتی هاوڕێ سمکۆدا هەموو شەهیدانی رۆژهەڵات و کوردستان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاددەکەمەوە.

رێکخراوە نێونەتەوەییەکان هاوبەشن لە گۆشەگیریدا

هەڵمەتی ئازادیی بە راستیش گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر گرنگ. رای گشتی گەورە بووە، رۆژەڤێک ساز بووە. هێندەی نەماوە ساڵێک پڕ بکاتەوە. لەو بڕوایەدام کە بەم کەش و دۆخەوە هەڵمەتەکە ساڵی داهاتوو بە شێوەی بەهێزتر بەردەوام دەبێت و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت.

لەم دواییەدا ٦٩ براوەی خەڵاتی نۆبڵ نامەیان بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەوروپا، ئەنجومەنی ئەوروپا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی رێگری لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەوروپا (سی پی تی)، بۆ ئەردۆغان و زۆر رێکخراو و کەسایەتی پەیوەندیدار نوسی. سەرۆکی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی وەڵامی نامەکانیان دایەوە.

ئەوە دەردەکەوێت. بە راستیش ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێز بکرێت، کارێکی کاریگەر بکرێت و بڕوا بەوە هەبێت ئەنجامیش بەدەست دەهێندرێت. رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کە چەندین ساڵە بێدەنگن، لەبەرامبەر هەموو هەوڵدانێک وەڵامیان نەدەدایەوە، خۆیان کەڕ، لاڵ و کوێ کردبوو، ئێستا ناچارکراون کە قسە بکەن، لێدوان بدەن بۆ رای گشتی. وەڵامی نامەکان بدەنەوە. ئەوە گرنگە، لەبەر ئەوە کە ئەو رێکخراوانە هەموویان سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپان. سی پی تی، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کە سەر بە ئەنجومەنی ئەورویان، ئێستا بوونە هاوبەشی تاوانە دژە مرۆڤایەتیەکانی دەوڵەتی تورک. چەندین ساڵە پشتگیرییان لێدەکەن، ٢٥ ساڵ و ٧ مانگ رێبەر ئاپۆ لە ناو سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی دژواردایە و ئەو دامەزراوانە هاوبەشی ئەو تاوانەن.

تەنیا بە لێدوان و راگەیەندراو ناتوانن خۆیان قوتار بکەن

سیستمی ئیمراڵی سیستمێکی نێونەتەوەییە، ئەو هێزانەی ئەو سیستمەیان بونیاد ناوە خودی ئەوانن. دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە لە ئیمراڵییەوە لە دژی کوردان شەڕی قڕکردن بەڕێوەدەبات. لە ئیمراڵی شەڕێکی مەترسیدار بەڕێوەدەبرێت. هەربۆیە ئیمراڵی بووەتە ناوەندی ئەو شەڕە و نزیکەی ٢٦ ساڵە ئەو رێکخراو و دامەزراوانە خۆیان کوێر، کەڕ و لاڵ کردووە. ئێستا کە تێکۆشان بەرەوپێش دەچێت، گەورە دەبێت، لەو بابەتەدا گەلەکەمان، گەلەکانمان و دۆستانمان پێداگرن، تا دێت ئەو رێکخراوانە رسوا دەبن، تا زیاتر هاوبەشییان لەو تاوانە دژەمرۆڤایەتیەدا زیاتر رسوا دەبێت ناچارن قسە بکەن وراگەیەندراویان هەبێت.

ئەوە گرنگە، بەڵام دەبێت تەنیا بەوەوە نەوەستن، دەبێت ئەو رێکخراوانە خاوەنداری لە پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بکەن. ئەو رێکخراوانە لە بەجێگەیاندنی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارن، ئەوان بەردەنگن. دەوڵەتی تورک ئێستا هەموو پەیماننامە نێونەتەوەییەکان، یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات، یاسای دەوڵەتی تورکیش پێشێل دەکات و ئەو رێکخراوە و دامەزراوانە دەبێت بتوانن دەوڵەتی تورک پابەندی یاسا نێونەتەوەییەکان، پەیماننامە نێونەتەوەییەکان بکەن. تەنیا بە لێدوان و راگەیەندراو ناتوانن خۆیان قوتار بکەن.

پێویستە بارودۆخی تەندروستی، سەلامەتی و ئازادی ڕیبەر ئاپۆ دەستبەربکرێت

بۆ ئەوەی ئەم ئاستە بەدەستبهێنرێت و ئەنجام وەربگیرێت بێگومان دەبێت ئەم تێکۆشانە بەردەوام بێت. لە ١٧-١٨ ئەیلولدا کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا کۆدەبێتەوە، ئەو پێشێلکارییە یاساییانەی کە تورکیا ١٠ ساڵە بەڕێوەی دەبات، هەڵدەسەنگێنێت، گفتوگۆی لەسەر دەکات. لەم بابەتەدا نوسینگەی یاسایی سەدە، چەندین لایەنی دیکە، لایەنی دۆستانیش بەشداری هەڵمەتی ئازادی نێونەتەوەی بوونە. گەلەکەمان گەلێکی هۆشیارە و خاوەنی کاری جدییە. ئەم قۆناغەش لە نزیکەوە هەڵدەسەنگێنێت. بۆیە زۆر گرنگە تاوانی قڕکردن، تاوان لە دژی مرۆڤایەتی بکەوێتە ناو ڕۆژەڤی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپاوە و لەم بابەتەدا هەڵوێست پیشانبدرێت. ئەو هەڵوێستەی پیشان دەدرێت پێویستە بەم شێوەبێت: پێویستە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا پەیمانی نێونەتەوەیی، یاسای نێونەتەوەیی لەسەر تورکیا جێبەجێکات و کۆتایی بە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بهێنرێت. پێویستە بارودۆخی تەندروستی، سەلامەتی و ئازادی ڕیبەر ئاپۆ گەرەنتی بکرێت. بۆیە پێویستە دامەزراوەکان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێکەن. هێزێک کە سیستەمی ئیمراڵی دامەزراندووە ئەم هێزانەن. پێویستە ئیدی نەبنە شەریکی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە.

چاوەڕێی هەڵوێستی بەهێتر لە ڕۆشنبیرانی تورکیا دەکەین

لە بەرلین کۆنفرانسی ئاشتی و دیموکراسی ئەنجامدرا. ئەکادیمیستیانی چەندین وڵات بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. هەروەها چەندین ئەکادیمی، رۆشنبیر و نوسەر لە تورکیاوە بەشداربوون. ئەم کارێکی بەنرخ و گرنگ بوو. ڕێزمان بۆ رەنجی هەموو بەشداربووان هەیە. هەڵبەت لە لایەکەوە هەمووان بۆ ئازادی خۆیان تێدەکۆشن. بۆ پاراستنی بەهاکانی مرۆڤایەتی کاردەکەن. ڕێبەر ئاپۆ سود لە هەموو ئەم شتانە وەردەگرێت. لەم ڕووەوە بەنرخە. بەڵام دەمەوێت ئەمە دیاری بکەم. لەبەرئەوەی چەندین ئەکادیمی و ڕۆژشببیری تورکیا بەشداری کۆنفرانسەکەبوون. لە تورکیادا چەندین ڕۆشنبیری دروست هەن و لە پرسی کورد و دیموکراتیک بوونی تورکیادا هەستیارن و خۆیان بە بەرپرسیار دەبینین. بە هەستیاری و ویژدانەوە نزیکی پرسە بنەڕەتییەکانی تورکیا دەبنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٦دا بەناوی ئەکادیمیستیانی ئاشتی دەستپێشخەرییەکی جدییان پێشخست. بەسەدان ڕۆژشنبیرەوە هەڵوێستی هاوبەشییان پیشاندا. کامپینی واژۆ کردنیان ئەنجام دا و بوو بە جێگەی دەنگدانەوە. بۆیە هیواخوازم ڕۆشنبیرانی تورکیا لەم قۆناغەشدا هەڵوێستێکی هاوشێوە پیشان بدەن و لە چاوەڕوانی ئەوەداین.

هەموو کاتێک ڕۆشببیران بە هەستیارییەوە نزیکی پرسەکان دەبنەوە. بە بەرپرسیارێتییەوە نزیک بوونەوەتەوە. ئەمە پێویستی ڕۆشنبیرێتییە. هەر خۆی ڕۆشنبیربوونیش ئەم مانایە دەگەیەنێت. ئەوەی بە بەرپرسیارێتی و هەستیارییەوە نزیکی پرسە بنەڕەتییەکانی تورکیا نەبێتەوە ناتوانن بە خۆیان بڵێن ڕۆشنبیر. لەم ڕووەوە پێویستە ئەکادیمیستیانی ئاشتی هەڵوێستی بەهێزتر پیشان بدەن. پێویستە لە دژی گۆشەگیری و شەڕ هەڵوێستی بەهێز پیشان بدەن.

بە کۆتاهاتنی شەڕ پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆوە. دیموکراتیکبوونی تورکیا، چارەسەرکردنی پرسی کورد پەیوەستە بە ئازادی رێبەر ئاپۆوە. بۆیە لەم بوارەدا پێویستە ڕۆشنبیران ڕۆڵێکی زرۆ بەهێزتر بگێڕن.

پێویستە باکوور ببێتە ناوەندی هەڵمەتی ئازادی

لە ١ی ئەیلولدا خەباتێکی بەهێز لە تورکیا و بە تایبەت باکوری کوردستان و لە وان و ئامەد و ئەستەنبوڵ پەرەیسەند. ڕێپێوانێک ئەنجامدرا، پاشان گردبوونەوەیەکی بەهێز ئەنجامدرا. ئەمە گرنگ بوو. ماوەیەکی زۆرە باکوور بەشدارییەکی گرنگی لە بزووتنەوەکەدا کردووە، بەتایبەتی لەم ساڵەی ڕابردوودا. ئێوە ڕێپێوانی ئازادی دەزانن چالاکی دەنگ بدە بە ئازادی ئەمانە بەڕاستی بەشدارییەکی گرنگ بوون. نەورۆز، ٤ی نیسان، ئەم ڕۆژانە بە بەگەرمگوڕێیەوە پێشوازی لێکرا. پێویستە لە ساڵی داهاتوودا باکوور ببێتە ناوەندی بزووتنەوەی ئازادی. باکوور و تورکیا پێشەنگایەتی هەڵمەتی ئازادی بکەن، پێویستە ڕۆڵی ناوەندی بگێڕن. لەم ڕووەوە پێویستە ئەو ئیرادەیەی لە ١ی ئەیلولدا پیشان دەدرێت هەمیشەیی بێت. لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، پێویستە باکووری کوردستان و تورکیا سەرکردایەتی بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی و خەباتی سیاسی بکەن. ئەم هێز و توانایە سەرهەڵدەدات پێویستە بگۆڕدرێت بۆ ئیرادە و دەستپێشخەرییەکی ڕێکخراو. لە تورکیا و باکوری کوردستان پێویستە بزووتنەوەیەکی ئاشتی و دیموکراسی لە دژی گۆشەگیری، فاشیزم، شەڕ و خیانەت ڕێکبخرێت. ئەمه دەبێ له ناو بەڕخۆدان و خەباتی بەردەوامدا بێت. ئەمە زۆر گرنگە.

لە ١٠ی تشرینی یەکەم ساڵێک تەواو دەبێت، دەچینە ناو ساڵی دووەمی هەڵمەتی ئازادی. خەباتی سیاسی، یاسایی و پارادایمیک دەبێت دیسانەوە بە جیهاندا بڵاو بکرێتەوە، پێویستە لە ساڵی داهاتوودا خەباتی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی بەهێزتر ئەنجام بدەین و بەدڵنیاییەوە زەمینە بۆ تەندروستی، سەلامەتی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەین، ئازادی جەستەیی ئەو دەبێت گەرەنتی بکرێت و ئەم هەنگاوە سەربخەین. ئەمساڵ دەرنجامێکی لەو شێوەیەی پیشان داین. لەم ڕووەوە پێویستە بەهێزتربین و بەرخۆدانی گەردوونی بکەین. بە دڵنیاییەوە ئەم هەنگاوە سەردەخەین.

لە دوای ڕێککەوتننامەی تورکیا و پەدەکە، کۆمەڵکوژی مەدەنی ئەنجام دەدرێت

لەم قۆناغەدا چەندین هاوڕێی بەڕێزمان شەهید بوون. بە تایبەتی هەڤاڵ دەرسیم، نوژیان ئامەد، ئۆرهان بینگۆل، تەکین گۆی، هەڤاڵ سەرحەد، خەبات، یلماز دەرسیم، زەمانی ئەوانەی لە کەلە مەمێ (قەڵای مەمێ) شەهید بوون، هەروەها هاوڕێ ڕۆسیدا و هاوڕێ سۆزا ئارمانج و ئەیلەم لەگەڵ هاوڕێ ڕۆسیدا شەهیدبوون. لە کەسێتی ئەم شەهیدانەماندا هەموو شەهیدانی ئاب و ئەیلول بە ڕێزدارییەوە یاددەکەمەوە. لە دوای ڕێککەوتننامەکانی عێراق، تورکیا پەدەکە پەرەی بە کۆمەڵکوژی لە دژی مەدەنییەکان دا. لە سەیدسادق گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین، لە دۆکان ٣ هاوڵاتی و لە شارباژێریش ٣ هاوڵاتی تیرۆرکران. لە برادۆست شوانێک تیرۆکرا. لە پێشوتریشدا لە بادینان چەندین وڵاتپارێز تیرۆرکران. هەر پێشتر لە برادۆست کۆمەڵکوژی مەدەنی پێکهێنرا. بەتایبەت لەناو ئەم ساڵانەی کۆتاییدا کۆمەڵکوژی مەدەنی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبوون. دوای ڕێکەوتننامەکەی نێوان ئەنقەرە و بەغدا لە هەموو جێگەیەک کۆمەڵکوژییەکان زیادی کردووە. ئیدی دەوڵەتی تورک مەدەنی تیرۆر دەکات و چەندین کەسی تیرۆر کردووە.

هەرخۆی کۆمەڵکوژییەکانی بادینان بابەتێکی جدییە و قسەی زۆر هەڵدەگرێت. گوندەکان دەسوتێنرێن و بۆردوومان دەکرێن. هەموو شتێک دەسوتێنرێت و ناوچەکە لە خەڵک چۆڵدەکریت هەڵبەتە ئەمە خۆی جۆرێکی قڕکردنە. لەم ڕووەوە دەوڵەتی تورک تاوانی قڕکاری ئەنجام دەدات. لەم دۆخەشدا عێراق هاوکاری ئەمەیە و بەرپرسیارە لە قڕکارییەکان. ڕامانگەیاند؛ هێندەی دەوڵەتی تورک، عێراقیش بەشدارە لە قڕکارییەکاندا. بە تایبەت لە دوای ڕێککەوتنامەکانەوە کۆمەڵکوژییەکان زیاتربوون. وڵاتپارێز و مەدەنی و منداڵ تیرۆر دەکرێن. لە شارباژێر منداڵێک تیرۆرکرا. پێشتریش ژن، منداڵ، گەنج و مەدەنی تیرۆر دەکران و بەوسا و ئێستاشەوە دەنگێک دەرنەکەوت. چونکە بەغدا و بەڕێوەبەری باشووری کوردستان لەناو ئەم کارەدان. لەم ڕووەوە کۆمەڵکوژی دەکات.

چەتەیەکی زۆریان هێناوەتە ناوچە داگیرکراوەکان

بە ڕێزداریەوە هەموو ئەو وڵاتپارێزانە بە بیر دێنمەوە کە لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە. سەرەخۆشیم ئاراستەی کەسوکاریان و گەلەکەمان دەکەم. بە توندی ئەو کەسانەی کە بوونەتە هاوبەشی ئەم سیاسەتە قڕکارییەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئیدانە و بە نەفرەت دەکەم.

لەم بارەیەوە پێویستە بە شێوەیەکی بەرچاو سەرنج بدەینە سەر ڕۆڵی پەدەکە. ئێستا ژمارەیەکی زۆر چەتەیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوا و باکوری سوریاوە هێناوەتە ناوچە داگیرکراوەکانی بادینان. هەروەها لە تورکیا، ژمارەیەکی زۆر چەتەیان لە کەمپی پەروەردەکانەوە هێناوەتە ناوچە داگیرکراوەکان.

لێرەدا ڕۆڵی پەدەکە گرنگە. لە ساڵی ٢٠١٤ دەوڵەتی تورک و پەدەکە و داعش ڕێککەوتنێکیان ئەنجامدا بەپێی ئەو ڕێککەوتنە داعش موسڵ بگرێت و موسڵ ڕادەستی داعش بکرێت هەروەها پەدەکەش شەنگال ڕادەستی داعش بکات و هێزەکانی لە شەنگال بکشێنێتەوە. داعش موسڵ و شەنگال داگیر بکات دواتر شەنگال هەم وەک پارێزگاری لە موسڵ و هەم وەک ناوەندێک بۆ هێرشی سەر ڕۆژئاوا بەکاربهێنرێت و لەوێشەوە هێرش بکاتە سەر کانتۆنی جزیرێ و داگیری بکات، پەدەکە دەستی بەسەردا بگرێت و بخرێتە سەر باشووری کوردستان. دواتر عەفرین و کۆبانێ بەهەمان شێوە ڕادەستی داعش بکرێن، کەرکوکیش هەروەها ڕادەستی پەدەکە بکرێت و تورکیا ببێتە هاوبەشی نەوتی کەرکوک.

هاوپەیمانی نێوان تورکیا، داعش و پەدەکە هەرگیز تێکنەچووە و بەردەوامە

لەسەر ئەو بنەمایەی کە تورکیا، پەدەکە و داعش ڕێککەوتون ئێستاش هەوڵدەدەن ڕۆڵی تورکیا لەم ڕێککەوتننامەیەدا بەشاراوەیی بمێنێتەوە، داعش بە ئەنقەست ئەندامانی کونسوڵخانەی تورکیای لە موسڵەوە دەستگیرکرد. لەو کاتەدا ئۆزتورک یڵماز وەک کونسوڵخانەی تورک لە موسڵ بوو. پاشان هەندێک لێدوانیان دا و بێدەنگیان کردن. تورکیا بۆ ئەوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ داعش-پەدەکە جێبەجێ بکات ئەو کارەی کرد. ئەوان ڕێککەوتنێکی وەهایان کرد.

کاتێک هەندێک کێشە لە نێوان ئەو هێزانەدا دروست بوو، داعش ڕووی لە هەولێر کرد. کاتێک داعش ڕووی لە هەولێر کرد، دۆخەکە گۆڕا. دوای ئەوە پەدەکە ناچار بوو بچێتە لای گەریلاکان. بارزانی چوو و سوپاسی هەڤالانی کرد لە مەخموور. چونکە لە ڕاستیدا داعش دەیویست هەولێر بگرێت.

هەروەها مەبەستیان ئەوەش بوو کە مەخموریش بگرن. ئێستا تورکیا هەوڵ دەدات بە یارییەکی لەو شێوەیە مەبەستی ڕاستەقینەی خۆی بشارێتەوە. وا دەبینین داعشیان هێناوەتە بادینان.

هاوپەیمانی تورکیا، داعش و پەدەکە هەرگیز کۆتایی پێ نەهاتووە. ئەوە تورکیایە کە لە سەرەتاوە ئامادەکاری بۆ هەموو شتێک دەکات. لە لایەکەوە هێزە نێونەتەوەییەکان سوودیان لە داعش بینی. بەڵام هێزی سەرەکی کە داعش ڕێکدەخات خودی ئاکەپەیە. ئەمە ڕاستییەکە.

هەر لەسەرەتاوە تورکیا، پەدەکە و داعش لە هاوپەیمانییەکەدا بوون. ئێستا هودا پار، حیزبی کۆنتراش بەشدارە لەو هاوپەیمانییەدا. لەسەر بنەمای ئەم هاوپەیمانییە، داعشیان هێناوەتە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و بادینان.

مرۆڤ دەبێ باش تێبگات. ئەم هاوپەیمانییە لە دۆخی ئێستاشدا بەردەوامە. هاوپەیمانی تورکیا، پەدەکە، داعش و حیزبی کۆنترا. لەو کاتەدا حیزبی کۆنترا ڕۆڵێکی جددی هەبوو. هەروەها لە شەڕی کۆبانێدا ڕۆڵێکی زۆر جددی هەبوو لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوا بە گشتی. ئێستاش هەمان هاوپەیمانی بەردەوامە. دەوڵەتی تورک بەم هاوپەیمانییە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجام دەدات. ئێستا عێراق بەم ڕێککەوتنە کۆتاییانە بەشداری ئەو پرۆسەیە بووە. بۆچی؟ چونکە دەوڵەتی تورک ناتوانێت ئەم شەڕە بەتەنیا بەڕێوە ببات. ناتوانێت. بۆیە بە هاوپەیمانی ئێستا هەوڵ دەدات شەڕەکە بەڕێوە ببات.

پەدەکە هەر لە سەرەتاوە لە شەڕی کۆمەڵکوژییدا بەشدار بووە

لە ساڵی ٢٠١٩ ـەوە شەڕی کۆمەڵکوژیی بەڕێوە دەچێت. شەڕی دابڕان، داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی بەڕێوە دەچێت. چەند ساڵێکە، بێچارەیەکی زۆر گەورەی بۆ دروست بووە. ناتوانێت ئەنجام بەدەست بهێنیت. لە ڕاستیدا، گەریلاکان دەوڵەتی تورکیایان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەتایبەتی لە زاپ و مەتینا گیروودە کردووە. دەوڵەتی تورک ناتوانێت خۆی لە گێژاوە ڕزگار بکات ئێستاش بۆ ئەوەی خۆی لەو گێژاوەدا ڕزگار بکات عێراقی بەشداری پیلانەکانی کردووە و هەروەها هەوڵ دەدات حیزبی کۆنترا بە شێوەیەکی چالاکتر بەشداری پێ بکات. لە سەرەتاوە پەدەکە لە هاوپەیمانی دایە لەگەڵ داعش. ئێستاش ئەو هاوپەیمانێتیە کۆتایی نەهاتووە. بە پشت بەستن بەو هاوپەیمانێتییەوە لە دژی تەڤگەری ئازادی و کورد شەڕی کۆمەڵکوژی دەست پێکردووە و ئێستاش عێراقی بەشداری پرۆسەکە کردووە و هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی توندتر شەڕەکە بەڕێوە ببات، بۆیە پێویستە ئێستا بەباشی ئەم دۆخە ببینین.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لە سەرەتاوە لە شەڕی کۆمەڵکوژییدا بەشدار بووە و هەموو ئامانجەکانی پەدەکە وەک دەوڵەتی تورک لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی گەلی کوردە، هەموو مێژووی پەدەکە بەم شێوەیەیە. پێویست ناکات سەیری مێژووی کۆن بکەین، بەڵام گرنگە ئاماژە بە چەند خاڵێکی مێژووی ئەم دواییانەدا بکەین. پەدەکە کاری سیاسی و دیپلۆماسی زۆر جددی کرد بۆ ئەوەی پەکەکە بخرێتە لیستی تیرۆرەوە، زۆر کاری کرد و سەرکەوتوو بوو. توانی پەکەکە بخاتە لیستی تیرۆرەوە پەدەکە ڕۆڵێکی چالاکی هەبوو لە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بۆ ئەوەی پیلانەکە سەرکەوتوو بێت کە ئامانجی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، لەناوبردنی ڕێبەر ئاپۆ و لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بوو.

ڕێککەوتننامەکانی واشنتۆن هەیە. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا مەجبوور کرا بچێتە دەرەوە. ئێستاش بارزانی ڕۆڵێکی کارا و بەردەوامی لە پەرەپێدانی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریدا هەیە. هەروەها بارزانی ڕۆڵێکی زۆر جددی لە داگیرکردنی ڕۆژئاوادا بینی. لە بواری سیاسی و دیپلۆماسیدا هەوڵێکی زۆری داوە و لەم داگیرکارییەدا بەشدارە.

پەدەکە هەوڵێکی زۆری دا بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا شکست بهێنێت

لە ئێستادا عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی بەهۆی پەدەکەوە لە دۆخێکی جیاوازدان. لەئەنجامی سیخوڕی و خیانەتی پەدەکە، ئەو شارانە لە ڕەوشێکی جیاوازدان. پەدەکە هەموو دەرفەتەکانی خۆی بەکارهێنا بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا دانپێدانان و قبوڵکردن بەدەست نەهێنێت. هەتا ئێستا شۆڕشی ڕۆژئاوای وەک شۆڕش پێناسە نەکردووە. هەوڵێکی زۆری داوە بۆ شکستپێهێنانی ئەو شۆڕشە. بۆئەوەی شۆڕش لە پێش چاوی وڵاتانی دەرەوە خراپ دەربکەوێت، هەم لەبواری سیاسی و دیپلۆماسیەوە لەدژی شۆڕشی رۆژئاوا هەر جۆرە هەوڵدانێکی ئەنجامدا. هەروەها بەشداری لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا کرد و لە هەموو لایەکەوە پاساو بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک هێناوەتەوە و تا ئێستاش بە مەبەستی لاوازکردنی شۆڕش گەمارۆ دەخاتە سەر ڕۆژئاوا.

خەندەقێکی قووڵی لە نێوان ڕۆژئاوا و باشووردا هەڵکۆڵاندووە. لە هەموو شوێنێک شۆڕشی ڕۆژئاوا خراپ نیشان دەدا. ئێستا بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هاوپەیمانی دروست کردووە، لەم شەڕە کۆمەڵکوژییانەدا چالاکانە بەشدارە و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکانی شەڕ و سیاسەتی کۆمەڵکوژی دژ بە گەلی کورد، چالاکانە لەگەڵ داعش و حیزبی کۆنترا لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەنێو هاوکاریدایە. سەرۆکی حیزبی کۆنترا هاته هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبۆوه. لە ئێستادا پەدەکە لەگەڵ ناوەندی شەڕی تایبەتی تورکدا لە هاوکاریدایە و بەتایبەت لەباکوور و بەشەکانی دیکەی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو و چالاکانە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان لە نێو هاوکاریدایە و هەروەها بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی سیاسەتی کۆمەکوژی دژ بە گەلی کورد هەر جۆرە هاوکاریەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات. دەبێت هەڵوێستێکی بەهێز لە دژی ئەم تۆڕە سیخوڕی و خیانەتکارییانە بگیرێتەبەر. لە ڕاستیدا، بارودۆخی ئێستای پەدەکە بە هاوکاری تێپەڕیوە. ئەم دۆخەی پەدەکە نابێت تەنها بە هاوکاری پێناسە بکرێت. بەڵکوو ئەوە تۆڕی خیانەت و سیخۆڕییە.

پێویستە ڕۆشنبیرانی کورد هەڵوێستی جدی پیشان بدەن

لە ئێستادا لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا پەرە بە پرۆسەیەکەی بە سیخوڕیکردنێکی زۆر جدی دەدرێت. پەرە بە سیخوڕی دەدرێت. هەوڵی دروستکردنی وەهمێک لە سیخوڕی دەدرێت، بەها وڵاتپارێزییەکان هەڵدەوەشرێنرێتەوە. پێویستە لەبەرامبەر هەموو ئەمانەدا هەڵوێستی جدی پیشان بدرێت. ئەم هێرشانە هەمووی بە زانیاری پەدەکە و دەزگای پاراستنی پەدەکەدا ئەنجام دەدرێت. پێش چەند ڕۆژێک هەڤاڵ عەباس لە بەرنامەیەکەدا باسی لەمەکرد. بە زانیاری پێدانی هەواڵگری پەدەکە و پاراستن چەندین هەڤاڵمان شەهید کراون. بۆ مەدەنییەکانیش هەمان شتە. لە هەرکوێیەک ‌هێرشی دەوڵەتی تورک هەبێت، بەدڵنیاییەوە زانیاری لەسەر ئەوجێگەیەیە لە پاراستنەوە دراوە. لە دژی وڵاتپارێزانیش هەمان شتە و لەلایەن پاراستنەوە زانیارییان لەسەر دەدرێت. خواستییانە لە کورستاندا بەشێکی زۆری سیخوڕی دروستبکەن. خواستیانە بەم کارانە ئیرادەی وڵاتپارێزان بشکێنن. هەوڵدەدەن لە کوردستاندا بناغەی تێگەی خیانەت دامەزرێنن.

پێویستە لە دژی سیخوڕی هەڵوێستی جدی پیشان بدرێت

پێویستە لەم ڕووەوە هەڵوێستی زۆر جدی پیشان بدرێت. بەتایبەت لە لایەن ڕۆشنبیرانەوە هەڵوێستی جدی لە دژی تۆڕەکانی سیخوڕی پیشان بدرێت. پێویستە گەلەکەمان لە دژی ئەمە تێکۆشێت و لە ناو خۆیدا جێگە بۆ سیخوڕی نەهێڵێتەوە. هەموو بەشکانی کۆمەڵگە، پارت، عەشیرەت و هەموو لایەنەکان لەدژی تۆڕی سیخوڕی بوەستنەوە و تێبکۆشن.

بەڕاستی ئەم دۆخە بۆ ئایندەی گەلەکەمان هەڕەشە و مەترسییەکی گەورە دێنێتە ئاراوە. لە دژی پاشەڕۆژی ئازادی و دیموکراتیکی گەلان و گەلەکەمان هەڕەشەیەکی جدییە. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەم سەبارەت بەم پرسە هەڵوێستی جدی پیشان بدەن.

حزبی کۆنترا وەک لقێکی ژیتەم بەکارهێنرا

حزبی کۆنترا ئەو هێزەیە کە لەلایەن ژوور و بەشەکانی شەڕی تایبەتی تورکیاوە ڕێکخراوە. لەگەڵ ژیتەم ساڵانێک کاریکرد. وەک لقێکی ژیتەم لەساڵی نەوەدەکاندا لە بەرامبەر وڵاتپارێزاندا بەکارهێنران. بەهەزاران وڵاتپارێز بە شێوەیەکی دڕندانە بە دەستی حزبی کۆنترا تیرۆر کران. ئامانج بێدەنگکرنی کەسانی ئاینی، وڵاتپارێز، ڕۆشنبیران بوو. ویستییان بوو لە کوردستاندا ترسێکی گەورە بڵاوبکەنەوە. بەم شێوە لە دژی وڵاتپارێزان و تەڤگەری ئازادیدا حزبی کۆنترا وەک لقێک لە ژیتەم بەکارهێنران. ئەمە شتێکی ڕوونە. ماوەی ١٠ ساڵ بەم شێوەیە بەکارهێنران. لە دوای پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە و دیلکردنی ڕێبەر ئاپۆ، دەوڵەتی تورک لەو هیوایەدا بوو ئیدی لە دوای ڕێبەر ئاپۆوە تەڤگەری ئازادی تەسفییە دەبێت و وتییان؛ ‘لە دوای ئۆجالانەوە تەڤگەر خۆی ڕاناگرێت. ڕەنگە ئەمانەش ببن بە بەڵای سەرمان.’ بۆیە هەموویانیان گۆڕی بۆ بکوژی دڕندە و لەسەر دەستی ژیتەم و ژوورەکانی شەڕی تایبەت چەندین کاری تیرۆرکرنیان پێ ئەنجامدان. تیرۆرکردنی غەفار ئۆکان لە ڕاستیدا پلانی ژیتەم و ژووری شەڕی تایبەت بوو. دەوڵەت ئەمەی بە پاساوزانی و سەرۆک و چەندینی دیکەی لە حزبی کۆنترا کوشت. ئەوانەشی مانەوە دەستبەسەرکران. بەم شێوەیە بێ کاریگەرییان کردن و ساڵانێک لە زینداندا هێشتییانەوە. لەدوای پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە پەیوەست بە هێڵی تێکۆشان و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دەبینین تەڤگەری ئازادی چەند بەهێز بووە و لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

دەیانەوێت حزبی کۆنترا لەدژی کودان بەکاربهێنن

ئاکەپە و ئەردۆغان بۆ تەسفیەکردنی تەڤگەر ئازادی هەموو ڕێ و ڕێبازێکی شەڕکردن بەکار دەهێنن، بەڵام کە دەبینن ناتوانن ئەنجامێک بەدەستبهێنن، هەر بۆیە دەوڵەتی تورک پێویستی بە حزبی کۆنترا پەیداکردەوە و ئەندامانی حزبی کۆنتریان لە زیندانەکاندا ئازاد کرد. لە کوردستاندا گۆڕەپانیان بۆ ئامادەکرا و چەندین دەرفەتییان خراوەتە پێش. لە کۆتا هەڵبژاردنی گشتییدا ٤ ئەندامی حزبی کۆنترا لە نێوە لیستی ئاکەپەدا گەیشتنە پەڕلەمان. بۆ بەدەستهێنانی شارەوانی شارە کوردییەکان، وە بەتایبەت لە ئیلح، مێردین و ئامەد بە هاوکاری دەڵەتی تورک کارێکی زۆر جدییان بەڕێوەبرد. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەموو جۆرە دەرفەتێکی بۆیان ڕەخساند. لە هەندێ جێگەدا هەندێک کەس گوایە وەک پەلەمانتار هەڵبژێردراون لە ڕاستییدا بە دەنگی ئاکەپەییەکان هەڵبژێردران.

بۆئەوەی ئەوان بنێررنە پەرلەمان، لە کوردستاندا رەوایەتییان پێدان. لە ئێستاشدا هەوڵەدەن دەریانخەنەوە و پیشانیدان بدەن. لە ساڵوەگەڕی مەلازگرتدا ئەوانیان برد. لە ناوچەی خەڵاتدا ئەردۆغان، دەڵەت باخچەلی، سەرۆکی حزبی کۆنترا و فەرماندە باڵاکانی سوپای تورک پێکەوە وێنەیان گرت. ئەم وێنەیە دەرخەری چیە؟ ئەم وێنەیە وێنەی دەوڵەتی تورکی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەرە. سەرۆکی حزبی کۆنتراش لە ناو ئەو وێنەیەدا هەیە.

حزبی کۆنترا هەر لە سەرەتاوە تاوەکو ئێستا ڕێکخراوێکی بەشی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورک بووە. لەگەڵ ژیتەم کاری کرد. لە ئێستادا پێویستییان بەوان کەوتوەتەوە. چونکە نەیانتوانی تەڤگەر لەناوبەرن. لە ئێستادا حزبی کۆنترایان لەناوخۆیاندا جێکردووەتەوە و دەیانەوێت لە ڕووی سیاسی و سەربازیشەوە لە دژی تەڤگەری ئازادی و گەلی وڵاتپارێز بەکاریان بهێنن. هەرخۆی بەخێرای سەرۆکی حزبی کۆنترا ڕۆشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی تۆڕی خیانەت و چەندینی دیکەدا چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. هەر ئەمەش دەرخستنی ئەو وێنەیە بوو.

حزبی کۆنترا هیچ پەیوەندییەکی بە گەلی کورد و ئیسلامێتییەوە نیە. تەنها هەستە ئاینییەکانی گەلی کورد بەکارەهێنن. لە ژێر ناوی ئایندا ئەمە دەکەن. هەر وەک چۆن ئاکەپەش ساڵانێکە لە دژی گەلی کورد و کۆمەڵگەی ڕۆژ‌هەڵاتی ناوین دەکات. هەر وەک چۆن دین و ئیمانی ئەردۆغان پارە و دەسەڵاتدارییە بە هەمان شێوەیەیش دین و ئیمانی حزبی کۆنترا جێبەجێکردنی ئەرکی کوشتن و تیرۆرە. من ناڵێم دەسەڵاتداری چونکە لە ڕاستیدا دەسەڵاتییان پێنادەن. ئەمانە تەنها ئەو کردەوەیانەیان پێ ئەنجام دەدەن. بەکاریان دەهێنن و دواتر لەناوییان دەبەن. کاتێک ئیشییان پێنەمان لەناویان دەبەن.

پێویستە گەلەکەمان لەدژی حزبی کۆنترا تێکۆشانی بەهێز بەڕێوەبەرێت

لەم بابەتەدا پێویستە گەلەکەمان لە دژی ئەم هێزە میلیشیاییە (پارامیلتەر)، دوژمنی گەل، هاوبەشی قڕکاری بجەنگێت. پێویستە ڕۆژنامەگەری تایبەت ئەمە زۆر ڕوون بکاتەوە. هەوڵەکانی ڕۆژنامەگەری ئازاد کە پەیوەست بەمەوە زۆر کەمە. ئەمە تەوژمێکی زۆر مەترسیدارە. وە ئێستا دەوڵەتی تورک ناتوانێت تەڤگەری ئازادی لاواز بکات. ماوەی ١٠ ساڵە شەڕی قڕکرن بەڕێوە دەبات. بە هەموو جۆرە تەکنیکێک، بە هەموو جۆرە شێوازێکی پیسەوە ئەم کارە دەکات. چەکی کیمیایییان بەکارهێنا، بۆمبی ئەتۆمییان بەکارهێنا. هەموو جۆرە چەک و پێکهاتەیەک بەکاردەهێنێت. پەدەکەی هێنایە لای خۆی و لەگەڵ داعش هێرشی کرد. عێراقیشی کردووە بە هاوبەشی خۆی. بۆیە دڵنیایە لەوەی جارێکی تر ئەنجامەکەی بەدەست ناهێنێت. هەربۆیە لە ئێستا حزبی کۆنترا لە هەردوو بواری سیاسی و سەربازیدا دەرخستووەتەوە و ئەرکداری کردووە. ئێستا لە باشووری کوردستان بە جددی حزبی کۆنترا ڕێکدەخرێت. لە باشووری کوردستان سیخوڕی ڕێکدەخەن. لە ڕۆژئاوا، لە باکووری سوریا هەوڵی ڕێکخستنی سیخوڕەکان دەدەن. لە هەموو شوێنێک ڕێکخستنی زۆری سیخوڕ هەیە. هەر بۆیە لە باشووری کوردستان ئۆفیسیان کردەوە.

هەر هەنگاوێک میت، بارزانی و حزبی کۆنترا کە دەیگرنبەر پەیوەیستە بە بەڕێکخستنی سیخوڕییەوە. لە بەرانبەر تەڤگەری ئازادییدا لە پیلانگێڕی و شەڕدان لە هەموو ڕوویەکی سیاسی و ئایدۆلۆژییەوە. بەڕاستی بونیاتنانێکی مەترسیدارە.

هێزە نێونەتەوەییەکان ویستییان لە ڕێگەی ئاکەپەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکەن

لە ساڵی ٢٠٠٢دا کاتێک ئاکەپەییان هێنایە سەر دەسەڵات، لەچوارچێوەی ئامانجی خۆیاندابوو. ئاکەپە؛ پڕۆژەی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیلە.هەر بۆیە ئامانجی سەرەکی تەسفییەکردنی تەڤگەری ئازادییە. ویستیان بوو لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەموو لایەنە شۆڕشگێڕی دیموکراتیکی نەهێڵنەوە. قۆناغی شەڕی جیهانی سێهەم لە ساڵی ٢٠٠٠دا پێویستی بەمەبوو. پیلانگێڕی نێونەتەوەیش پەرەپێدانی ئەو قۆناغەی شەڕی سێهەمی جیهانی بوو. ئەمریکا دەستوەردانی لە ڕۆژ‌هەڵاتی ناوین و عێراقدا کرد و پەرەی بەو پیلانگێڕییە دا. نەیانویست هەم لەکورستان و هەمیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شۆڕشی دیموکراتیک پێشکەوێت. دیموکراتیکی بوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لە لایەن سیستەمی سەرمایەدارییەوە وەک مەترسییەک بینی. هەربۆیە ئاکەپەییان هێنایە سەر دەسەڵاتداری.

لە ڕیگەی ئاکەپەوە ویستییان بە بەکارهێنیانی ئاین کورستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. هەربۆیە ویستییان دەستوەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەشێوەیەی ئاسان بکەن. بۆیە وەک ئاکەپە وەک پرۆژە پێشخرا. هەڵبەتە ئاکەپە پەیوەیەندییەکی زۆری لەگەڵ هێزە تاریکەکەندا هەبوو، هەرخۆی ئەو هێزانە ئاکەپەییان هێنایە سەردەسەڵات. لە هەمان کاتدا پرۆژەی هێزە تاریکەکان بوو.هێزە تاریکەکان لە تورکیادا دروستکراوی ناتۆیە، ئەمە هیچ گومانێک هەڵناگرێت. هەربۆیە بۆ پێکهێنانی ئامانجەکانیان ئاکەپە و داعشییان بەڕێکخستن کرد. لە کوردستانیشدا هەوڵدەدات ڕیکخستنێکی وەک داعش بەڕێکخستن بکات. لە ڕۆژ‌هەڵاتی ناوەڕاستدا داعشی بەڕێکخستن کرد. وە هێزە تاریکەکانی گلادیۆی تورکیا پشتگیرییان لە ئاکەپە کرد و ڕێگەیان بۆ کردەوە.

ئاکەپە لە داڕمانێکی گەورەدایە

لەم پەیوەندییەدا، پرۆسەیەکی لەم شێوەیە پەرەی پێدراوە. ئەو پرۆسەیەی گفتوگۆ دوو ساڵ و نیوی خایاند کە هەندێک کەس پێی دەڵێن پرۆسەی چارەسەری، تاکتێک بوو. چونکە حکوومەتی ئاکەپە لەو کاتەدا لە قەیرانێکی جددیدا بوو، سەرهەڵدان ڕوویدا بوو، هاوسەنگیەکە شکستی هێنا و هەموو پلانەکان هەڵوەشانەوە. ئەوان لەگەڵ جەماعەتی فەتحوڵا گولەن لە ناکۆکییەکی جددیی دا بوون. تێکۆشانی گەریلا زۆر بەرەوپێش چووبوو. شەڕی شۆڕشگێڕی گەل زۆری بۆ هێنابوو. هەموو ئەمانە حکومەتی ئاکەپەی گەمارۆ دابوو. ئەو پرۆسەیەکی تاکتیکی وەهای پەرەی پێدا. بەڵام ئاکەپە هەرگیز لە ئامانجی خۆی دوور نەکەوتەوە. ئاکەپە هەموو ئارگیومێنتەکانی خۆی لەم پرۆسەیەدا بەکارهێنا. دوای ساڵی ٢٠١٥، دەسەڵاتداری لەدەستدا. تەنانەت کاتێک دەسەڵاتیان لەدەستدا، هەوڵیاندا کودەتای ١٥ی تەمووزیان خولقاند. لە داهاتوودا، ڕاستیەکان دەردەکەون. ئەردۆغان لەو کارەدا بەشدار بوو. بەشێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو، پێویستیان بە شتێکی لەم شێوەیە بوو. پاشان بەڕێوبەرایەتی دۆخی لەناکاویان ڕاگەیاند و دەستیان بەسەر هەموو شتێکدا گرت. ئاکەپە هەموو وڵاتی داگیر کرد. له گەڵ مەهەپە ڕێککەوتنی کرد. هەوڵیانداوە هەموو دامودەزگاکانی تورکیا سوپا و پۆلیس و دادوەری و بەگوێرەی خۆیان دابڕێژنەوە، بەو شیوەیە ئەردۆغان هەوڵیدا سیستەمێکی دیکتاتۆری فاشیستی لە تورکیا دابمەزرێنێ دەیویست ببێتە ئاتاتورکی دووەم. به مشێوەیه قۆناغەکە گۆڕانکاری بەسەردا هات و بوو بە قۆناغی داڕمان.

کەواتە دەبێت چی بکات بۆ بەدەستهێنانی هەموو ئەمانە؟ دەبێت تەڤگەری ئازادی بێ کاریگەر بکرێت. لەبەر ئەوە تەڤگەری ئازادی بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەمیاندا. تەڤگەری ئازادی ئەگەر لەناونەچێت ناتوانێ لە کۆمەڵکوژی گەلی کورددا ئەنجام بەدەست بهێنێت. تەنانەت ئەگەر تەڤگەری ئازادی لەناو نەچێت و کۆمەڵکوژی گەلی کورد ئەنجام نەدرێت دیسان ناتوانێ بە تەواوەتی سیستەمێکی دەستووری فاشیستی و دیکتاتۆری لە تورکیا دابمەزرێنێ. چونکە تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد تێکۆشانێکی گەورەیان لەگەڵ هاوڕێکانیانەوە نیشاندا.

ئاکەپە بەردەوام بۆ لەناو بردنی تەڤگەری ئازادی لە هاتوو چۆدایە

لەم دۆخەدا ئاکەپە لە ناوەڕاستی داڕمانێکی گەورەدایە. ساڵانێکە لەناو ئاکەپەدا پارچە بوونێکی جددی هەیە. زۆرێک لە کورد و لیبراڵ و پارتەکانی دیکە کە باوەڕیان بە ئاکەپە بوو، دەیانگوت ئاکەپە لیبڕاڵ و دیموکراتیکە و کێشەی کورد بە کردەوە لە تورکیا چارەسەر دەکات، دوای بینینی ڕووی ڕاستەقینەی ئاکەپە و ئەوەی کە ئاکەپە گلادیۆیە و هێزێکی گلادیۆیە، ئاکەپەیان بەجێهێشت. هەموو کەسێکی ماف خۆر، تاڵانکەر، ڕەگەزپەرست و شۆڤێنی و فاشیستەکان لە دەوری ئاکەپە کۆبونەوە.

وێنەی خەڵات وێنەی ڕووخانی دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپەیە

ئێستا لە نێوانیاندا ململانێی دەسەڵات هەیە. لەناو دەوڵەتی تورکدا ململانێی هێز هەیە لە نێو ئەم هاوپەیمانێتییەی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن و داعش و لەناو رژێمدا کێشەیەکی جددی هەیە. ئاکەپە بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی و بەدیهێنانی سیاسەتی جینۆسایدی کورد سوورە لەسەر ئەوەی ئەردۆغان لە سەر دەسەڵات بهێلێتەوە و بۆ بەدیهێنانی ئەو پیلانە بەردەوام شەڕ دەخوڵقێنن و هەوڵی ڕۆژەڤی جیاواز دەدەن.

بۆ نموونە سەرەنج بە ڕوماڵی میدیایی ئاکەپە بدەن ٢٤ کاتژمێر لە سەر غەززە و ئیسرائیل بەرنامەکانی بڵاو دەکاتەوە. خۆی شەڕی جینۆساید دەکات، ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، کورد دەچەوسێنێتەوە، بەڵام باسی فەلەستین و وڵاتانی دەرەوە دەکات. لە تورکیا وێرانکارییەکی گەورەی ئابوری لە ئارادا هەیە، هەژارییەکی زۆر مەترسیدار پەرەی سەندووە، لەناو چوونێک هەیە، هەوڵی تێپەڕاندنی ئەمانە دەدەن. لە لایەنی ئەخلاقیەوە دۆخێکی زۆر مەترسیدار هەیە، لە هەموو شوێنێک کاردانەوە هەیە، کرێکاران، ڕەنجدەران، ژینگەپارێزان، خانەنشینەکان ناڕازایەتی نیشان دەدەن. هەموو کەسێک لە حاڵەتی ترسدایە، کۆمەڵگا وەک دۆزەخێکی لێهاتووە، مرۆڤەکان خۆیان دەکوژن. دەڵێن ڕەنگە سبەی جەنگی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێت، باس لە جەنگی جیهانی سێیەم دەکەن. ئەگەرچی ئەوە ٣٥ ساڵە شەڕی جیهانی سێیەم لە ئارادایە. بۆ شاردنەوەی هەموو ئەمانە، باس لە غەززە دەکەن، باس لە شەڕی نێوان غەززە و ئیسرائیل دەکەن. لەنێو جەهەپەدا هەموو ڕۆژێک مشتومڕ لەسەر ئەوە دروست دەبێت کە کێ دەبێتە سەرۆک؟ هەموو ڕۆژێک باسی تێکۆشان لەگەڵ تەڤگەر و تیرۆر دەکەن. هەموو ڕۆژێک پڕوپاگەندەی فڕۆکەی درۆن دەکەن. دەیانەوێت بەم شتانە ڕاستیەکان داپۆشن و ڕۆژەڤ بگۆڕێت. ئەمە وێنەیەکی ڕوونی وێرانکارییە لە تورکیا. ئەو وێنەیەی کە لە خەڵاتیدایە، وێنەی ڕووخانی ڕژێمی ئاکەپە، مەهەپە، حیزبول کۆنترا و ئەرگەنەکۆنە. بە کورد دەڵێن؛ “بە ڕیککەوتن کۆتایی بە سیاسەتی جینۆساید دەهێنم. من دەتکوژم، کۆمەڵکوژت دەکەم، دوایی ڕزگارت دەکەم” ئەمانە هەموو ڕاستییە. ڕاستی وێنەی ڕزگاربوون ئەوەیە. لە تورکیا دەوڵەتێک هەیە کە بووەتە هۆی نائارامی کۆمەڵایەتی وڵات گەیشتووتە ئاستی پارچە بوون، ئەگەری سەرهەڵدانی جەماوەری هەیە. بەڵام دەسەڵات هەوڵ دەدات سەرپۆشی بۆ دابنێ.

جەهەپە نەبوو بە وەڵامدەری چاوەڕوانیەکان

جەهەپە لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداردا بە پشتیوانی کۆمەڵگا سەرکەوتنێکی زۆر گرنگی بەدەستهێنا. بارودۆخی ئێستاش چاوەڕوانیەکی کۆمەڵگای لەسەر دروستکردووە. چونکە کۆمەڵگا پشتگیری لێکرد. هەروەها کوردیش چاوەڕوانی لێ هەبوو بەتایبەتی چاوەڕوانی هەڵوێستێک بوو لەبەرامبەر شەڕ و گۆشەگیری لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەی کورد، پێنج ، شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا تێپەڕیوە. با چاو لە ئاست و هەڵوێستی جەهەپە و هۆشیاری و شێوازی سیاسەتی بکەین. ناتوانین بڵێین زۆر سەرکەوتووە و وەڵامدەری چاوەڕوانیەکان بووە. دوای هەڵبژاردنەکان، جەهەپە ڕۆژەڤی خۆی بە گفتوگۆی ئاسایی و میانڕەوی پڕ کردەوە. کاتێکی زۆری بەفیڕۆ چوو. دەرفەتی بە ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەدا.

جەهەپە تا ئەمڕۆش کێ دەبێتە سەرۆک، ئایا ئەمە ڕوودەدات یان ئەوە ڕوودەدات، بەمجۆرە مشتومڕانە خۆی سەرقاڵ کردووە. لە ڕاستیدا ئاکەپە و مەهەپە هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی تورکیایان تەرخان کردووە بە شەڕەوە. ئابووری تورکیا تێکچوو. واتە قەیرانێکی ئابووری زۆر جددی هەیە، ئەمە ڕاستییەکەیە. لە تورکیا هەژارییەکی جددی هەیە، بێگومان ئەمانە پرسیارێکی بنەڕەتین جەهەپە دەتوانێ لەسەر ئەو پرسانە ڕۆژەڤی خۆی دروست بکات.

بەڵام ئەم کێشانە دەرئەنجامی شەڕی جینۆسایدی کوردانە. بۆیە ئابووری بەهۆی شەڕەوە وێران بوو. ئەمە ڕاستییەکە. کاتێک ئێمە ئەمە دەڵێین ناڵێین کێشە ئابوورییەکانی تورکیا و هەژاری و برسێتی لە کۆمەڵگادا نابێت لە ڕۆژەڤدا بێت و حکومەت و ڕژێمیش لەسەر ئەو پرسانە محاسەبە نەکرێن. بێگومان پێویستە کاری وا بکرێت. بەڵام سیاسەتێکی زۆر هەلپەرستانە، زۆر لە هێڵی لیبراڵدایە و بەبێ ئەوەی فشارێکی زۆر بخاتە سەر دەسەڵات و حکومەت، سیاسەتێکی هەڵەیە و ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.

هیچ بەیاننامەیەکیان دژی گۆشەگیری و شەڕ نییە

شێوازێکی ئۆپۆزسیۆنە کە بەڕاستی وەڵامی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگای نەداوەتەوە. ئەمە ڕاستییەکە. ئێستا پێم بڵێن بنەڕەتیترین کێشەی تورکیا چییە، بنەڕەتیترین کێشەی تورکیا بەدڵنیاییەوە کێشەی کوردە. هۆکاری هەموو کێشەکان و هۆکاری داڕمانی دەوڵەت کێشەی کوردە. بۆ نەهێشتنی کورد و کۆمەڵکوژی کوردان دەستیان بە هەر جۆرە سیاسەتێک داوە، دەوڵەت هەموو ڕێکخراوەکانی هەڵوەشاندووتەوە. کۆمەڵگا بە هەژاری و برسێتی مەحکوم کراوە. شەڕ و کێشەی کورد لە ناوەندی هەموو کێشەکاندایە. بۆ نمونە جەهەپە لە دژی گۆشەگیریی یەک وشەی نییە کە وەک دەرئەنجامی سەرەکی کێشەی کورد دەبینرێت. یەک لێدوانی نییە. هەڵوێستی جەهەپە لە دژی گۆشەگیری چییە؟ لێرەدا نادادپەروەرییەکی گەورە هەیە. یاسای تورکیا، یاسای دەوڵەت لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ئێستا کاری پێناکرێت. کەچی جەهەپە باسی دادپەروەری و یاساش دەکات.

یاسا و دادپەروەری چییە؟ ئەگەر یاسا لە ئیمرالی جێبەجێ نەکرێت، چۆن یاسا لە تورکیا سەروەر دەبێت؟ هەروەها چۆن یاسا لە تورکیا جێبەجێ بکەین؟

شەڕ لە ئارادایە، کێشەی سەرەکی تورکیا شەڕە. بەهۆی نکۆڵی کردن و لەناوبردنی کوردەوە شەڕێکی دڕندانەی جینۆساید بەڕێوەدەچێت جەهەپە هیچ هەڵوێستێکی بەرامبەر بە شەڕ نییە. یەک وشە ناڵێت. بۆ نموونە هیچ پەیوەندییەکیان بە چارەسەرکردنی کێشەی کوردەوە نییە هیچ سیاسەتێکیان لەو بارەوە نییە، هیچ وشەیەک باس ناکەن. جەهەپە ناتوانێت وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ڕادیکاڵ هەڵسوکەوت بکات ناتوانێت تێکۆشانێکی ڕادیکاڵ لە دژی ئەم هێزە فاشیستییە بەڕێوە ببات، لەم بوارەدا لە تاقیکردنەوە دەرنەچوو.

سیاسەتی دێموکراتیک هەمووان دەگۆڕێت

لە ڕۆژەڤی جەهەپەدا گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکاری هەیە. دروشمەکانی جەهەپە گۆڕاوە، تورکیا دەگۆڕێت بێگومان جەهەپە ئەو حزبەیە کە ئەم دەوڵەتەی دامەزراندووە. فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای دامەزراندنی جەهەپەیە بەبێ مۆدێرنکردنی ئەم فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیایە، جەهەپە ناتوانێت بە بێ گۆڕینی و تێپەڕاندنی ئەم یەکگرتنە، ناوەندپارێز، نکۆڵیکەر و پاکتاوکەر گۆڕانکاری دروست بکات، بۆیە ناتوانێت تورکیایەکی نوێ بنیات بنێتەوە. ئەوان دەڵێن جەهەپە بنیات دەنێنەوە و گۆڕانکارییەکی نوێ ئەنجام دەدەن. ئەڵبەت هەندێک گۆڕانکارییان کرد. بۆ نموونە، نوێنەرایەتی هاوبەش.

ئەمە تێکۆشانی سیاسەتی دێموکراتیکە، واتە ئەمە دەرئەنجامی سیاسەتی دێموکراتیکە. جیاوازی لە نێوان هەموو لایەنەکانی ناو سیستەم دروست دەکات. ئەگەر ئەمڕۆ جەهەپە باس لە نوێنەرایەتی هاوبەش بکات ئەوا دەبێت سبەینێ هەنگاو بە هەنگاو گفتوگۆ لەسەر سیستمی سەرۆکایەتی و هاوسەرۆکایەتی شارەوانییەکان بکات سیاسەتی دێموکراتیک و تێکۆشان بۆ ئازادی لە ڕاستیدا هەرچی دەڕوات گۆڕانکاری دروست دەکات، هەر کەسێک بەپێی بەرژەوەندی خۆی وەریدەگرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا گۆڕانکارییەکی جددی دەکات.

کۆنگرەی جەهەپە لە سێواس واتادارە

بەر لەوە لە پەیڕەو و بەرنامەی جەهەپەدا دەبێت چ گۆڕانکارییەک ساز بکرێت؟ جەهەپە لەبارەی پرسی کورد چ بەرنامەیەک دادەنێت؟ چ ستراتیژێک دەگرێتەبەر؟ ئێستا بەستنی کۆنگرەی پەیڕەو پرۆگرام لە سێواس گرنگە. واتە کاتێک کۆنگرەی سێواس سازکرا، کۆنگرەی سێواس بەر لە شەڕی رزگاری بەسترا. بەر لە شەڕی رزگاریش لە رێگەی ئەو کۆنگرەیەوە هاوپەیمانی کورد و تورکەکان بەسترا. دوای ئەوەی شەڕی رزگاری و هاوپەیمانی کورد و تورکەکان سازکرا، لە رێگەی هاوپەیمانی کورد و تورکەکان بە تێکۆشانی هاوبەشی کۆمەڵگاکانی دیکەی هەڵگری ناسنامەی جیاجیا تێکۆشانی هاوبەشی کورد بەدەستهێنرا. ئەمڕۆش لە چاناککالە هێندەی گۆڕی رۆڵەکانی تورک، گۆڕی رۆڵەکانی کوردیش هەیە. کوردەکان بۆ دامەزراندنی تورکیا و کۆمار قوربانی گەورەیاندا. هەربۆیە تورکیا وڵاتی هاوبەشە. وڵاتی هاوبەشی تورک و کورد و هەموو گەلانە کە لە تورکیا دەژین. لەو رووەوە بە دڵنیاییەوە سازکردن و بەستنی ئەو پەیمانە واتادارە. رەنگە لە دژی رێککەوتنەکەی خەڵات پەیامێک بێت، ئەوەیان نازانین. لە بەرامبەر پەیامەکەی ئەردۆغان لە خەڵات رەنگە جەهەپەش لەلایەن خۆیەوە پەیامێک بدات. بەڵام ناوەرۆکەکەی گرنگە، جێبەجێکردنی گرنگە.

بۆ نمونە دەستوری هەمیشەیی کە دوای کۆنگرەی سێواس لە تورکیا لە ساڵی ١٩٢١ داڕێژرا دەستورێکی دیموکراتیکە. دەستوری بنچینەیی ساڵی ١٩٢١ دەستورێکە کە ئۆتۆنۆمی و بەتایبەتی خۆبەڕێوەبەری کوردانی قەبوڵکردووە و دانی پێداناوە. ئێستا ئەگەر جەهەپە دەڵێت گۆرین و هەموارکردنەوە، “تورکیای نوێ بە جەهەپەی نوێ” دەبێت جەهەپە فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای دامەزراندنی خۆی نوێ بکاتەوە. دەبێت جەهەپە لە سەدەی دووەمی کۆماردا، بە ئامانج و تێگەیشتنی دیموکراتیککردنی تورکیا، بە ئامانجی چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و لەسەر ئەو بنەمایە کاری ئۆپۆزسیۆن بکات. دەبێت بەو هۆشمەندیەشەوە دەسەڵات بە ئامانج بگرێت. ئەگینا نە تورکیا دەگۆڕێت و نە بە وتەی جەهەپە، تورکیا دەگۆڕدرێت. واتە، ئەگەر گوڕانکاریەک رووبدات، پێویستە گۆڕانکاری لەسەر ئەو بنەمایە بێت. ئەگینا بەو تێکۆشانەی جەهەپە تائێستا کردوویەتی، بەو شێوازەی بەرهەڵستی نە لە ناو جەهەپەدا و نە لەناو تورکیاشدا گۆڕانکاری سازناکرێت. ئەمە راستیەکە.

خۆنزیککردنەوەی لە سیسی، پەیوەندی بە شکستەکەی بەرامبەر بە بزوتنەوەی کوردەوە هەیە

لەم ماوەیەی دواییدا دیدارێک لە نێوان ئەردۆغان و سیسی سازکرا. وەک ئێوەش دەزانن پێشتر پردی پەیوەندی نێوانیان رووخاندبوو و هەموو جۆرە سوکایەتیەکی بە سیسی کردبوو. لە ناتۆرەی کودەتاچییەوە بگرە تا هەر قسەیەکی دیکەی پێوتبوو. ئێستا قسەیان کرد. هەڵبەتە ئەمە هۆکاری خۆی هەیە. ئەو دۆخە پەیوەستە بە داڕوخان و داڕزانی دەسەڵاتەوە. ئەو دۆخە گرێدراوی شکست و بەزینی گەورەیە بەتایبەتی لە بەرامبەر بزوتنەوەی ئازادی کورد، کە تانوانێت لە دژی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. ئیتر هەوڵ دەدا لەگەڵ وڵاتانی هەرێمەکە نێوانی خۆش بکات. هەوڵ دەدا لەلای هەموان خۆی وەک کەسێکی بەسود نیشان بدات. لە بنەڕەتدا هۆکارێکی دیدار لەگەڵ سیسی ئەمەیە.

ئێستا مشتومڕ دەکەن. لە بنەڕەتیشدا بەم جۆرە هەڵیدەسەنگێنن؛ “لە رۆژهەڵاتی دەریای سپیدا رەوتی پەیوەندییەکان لەگەڵ میسر خراپن، میسر لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی بەرەوپێشچوونی گرنگی بەدەستهێناوە. گۆڕەپانێکی بەرفراوانی سەروەری دروستکردووە. هێڵەکانی وزە، پەیماننامە واژۆکراون. زۆر هاوکێشەی نوێ سازکراون و تورکیا خراوەتە دەرەوەیان. ئێستا پێویستە ئێمەش ببینە بەشێک لەو هاوکێشانە. پێویستە سەرلەنوێ لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی دەستپێشخەری بگرینەوە دەست. لەبەر ئەوە دەبێت لەگەڵ میسر بکەوینە دیالۆگ و لەو هاوکێشەدا جێگەی خۆمان بکەینەوە”.

زیاتر لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوە دەکەن. هەڵبەتە ئەوەش هەیە. ئەوە پشتگوێ ناخرێت. بە راستیش تورکیا بە تایبەتی لە پڕۆژە و هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی دەریای سپی و دەریای سوردا پەراوێزخرا و خرایە دەرەوەی. خۆی لە خۆیدا هێرشەکەی ٧ی تشرینی یەکەمی حەماس لەپێناو بوونی تورکیا لەو بابەتەدابوو. لە بنەڕەتدا شکستپێهێنان بەو پرۆژە و پلانانە بوو. هەڵبەت زەمینەی ئەوەش هەیە. بەڵام لە بنچینەدا بواری ئەوەش ئەوەیە کە دەیەوێت لە رێگەی سیاسیەوە دیمەشق ناچار بە نەرمی نواندن بکات بە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی تورکیا. بە گوێرەی سیاسەتی قڕکردنی کوردان دەیەوێت دیمەشق لە دژی کوردا بە شەڕ بدات.بە گوێرەی پێگەی دوژمنکارانە هەوڵ دەدات لە رێگەی سیسیەوە ئەسەد هان بدات. هەوڵ دەدات ببێتە ببێتە خاوەن پێگە. لە بنجینەدا هۆکارەکەی ئەمەیە.

لە بەرامبەر کوردان هێرشێکی قڕکاری پەیڕەو دەکات. لە هەرێمەکەش سیاسەتی نیو عوسمانی، سیاسەتی خۆفراوانکردن بەڕێوەدەبات. بێگومان میسر لە ناو وڵاتانی عەرەبیدا پێگەیەکی گرنگ و مێژوویی هەیە. دەوڵەتێکە کە هەموو کات پێگەی پێشەنگایەتی و رێبەرایەتی هەبووە. لەو واتایەدا دەیانەوێت میسریش بێکاریگەر بکەن، لە بنەڕەتدا هەوڵەکانیان بۆ بێدەنگکردنیەتی. پێویستە ئەوە ببینرێت. ئەوە دۆخێکە بەستراوەتەوە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق.

تورکیا دەیەوێت رووسیا لە بەرامبەر کوردان سەنگەر بگرێت

ئێستا هەمان چالاکی و هەمان هەوڵدانی لەگەڵ رووسیا هەیە. رووسیاش بەهۆی شەڕی ئوکرانیاوە گرنگی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا دەدات. بەپێویستی دەزانێت لەگەڵ تورکیا بازرگانیهەبێت. تورکیا وڵاتێکی ئەندامی ناتۆیە. بەم جۆرەش دەیانەوێت ناتۆ، بە تایبەتیش ئەمریکا و هەموو جیهانی بلۆکی رۆژهەڵات هاوسەنگ بکەن. توسیاش بە گوێرەی سیاسەت مامەڵە دەکات. بە شێوەی جیاجیا پێویستی دەبینێت. ئێستاش لەو رووەوە روسیا سیاسەتی خۆی لە سوریا هەیە. هەندێک وەک ئەوەی بەرژەوەندی تورکیا لەبەرچاودەگرن سیاسەتی سوریا بەڕێوەدەبات. بەرژەوەندی سوریاش لەبەر چاودەگرن. ئێستا لە بەرامبەر کوردانیش بە گوێرەی ئەو سیاسەتانە بەرژەوەندی سیاسی دەگرنەبەر. بە تەواوەتیش نایانەوێت کوردان بکەنە دوژمنی رووسیا. ئێستا رووسیا بە گوێرەی خۆی سیاسەتێکی بەو جۆرە هاوسەنگیە پەیڕەو دەکات. تورکیا دەیەوێت روسیا لە بەرامبەر کوردان سەنگەر بگرێت.

ئێستا سیاسەتی رووسیا بەم جۆرەیە؛ بە رۆژئاوا دەڵێت خۆتان رادەستی رژێم بکەن. بە تورکیاش دەڵێت، رێککەوتنی ئەدەنە نوێ بکەرەوە. لەگەڵ رژێم ئەو کێشە قووڵەی رۆژهەڵاتی سوریا چارەسەر بکە. دەڵێت رێگە چارەی ئەوەش رێککەوتنی ئەدەنەیە. نوێکردنەوەی ئەو رێککەوتنەیە. ئو رێککەوتنە پێکەوە کارکردن بە بنەما دەگرێت. پێکەوە ئەو کارە بکەن. تورکیاش کاتێک پەیمانی ئەدەنە نوێدەکاتەوە، کە چەندین شت کە دەیەوێت لێی زیاد بکات. دەیەوێت سازشی پێبکات. ئامانج پاکتاوکردنی دەسەڵاتداری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەناوبردنی شۆڕشی رۆژئاوا و قڕکردنی کوردانە. لەو گۆڕەپانە دەیەوێت هەژموونی خۆی لە سەر سوریا بسەپێنێت. خۆی لە خۆیدا چەندین ساڵ سوریای سوتاند و وێرانی کرد.

پێویستە ڕوسیا نەبێتە بەشێک لە سیاسەتە قڕکارییەکانی تورکیا

کاتێک دەڵێن باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سیاسەتێکی ئەمریکا هەیە. ئەمریکا بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت ملکەچی تورکیا و پەدەکە ببن. بەوانەوە سیاسەتێکی ئاوا بەڕێوەدەبات. لە ئێستادا سیاسەتێکی لەم شێوەیە لەسەر شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێزەکانی ئەوێ و گەلی ئەوێدا بەڕێوەدەبردرێت. ئەمە سیاسەتێکی زۆر قێزەونە.

هەڵبەت دەبێت ڕۆڵی ڕوسیاش لەمەدا هەبێت؛ ڕوسیا لە سوریادا هێزێکی کاریگەرە. بارەگای زۆر بنەڕەتییان دامەزراندوە. پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ڕژێمدا هەیە. هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەر لە مانەوەی ڕژێمدا دەگێڕێت. ئەمە حەقیقەتێکە. وە پەیوەندیشی بە تورکیاوە هەیە. بەڵام پێویستە کورد نەکەنە قوربانی بەرژەوەندییە پیسەکانیان. نابێت گەلانی سوریا بکەن بە قوربانی. ئەمە نە لەبەرژەوەندی ڕوسیا و نە لەبەرژەوەندی گەلی ڕوسیاشدایە. ڕاستە ڕێکەوتن لە نێوان بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕژێمی ئەسەد هەیە. پێویستە هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای دیموکراتیکبوونی سوریا لە ڕێگەی دانوستاندنەوە چارەسەر بکرێن. ئەمەش بە مانای وەستانەوە دێت لەبەرامبەر سیاسەتە قڕکاریی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک. پێویستە ئیدی ڕێگە بەتورکیا و سیاسەتەکانی نەدرێت.

تورکیا سیاسەتێکی پیس بەڕێوە دەبات. دەیەوێت سوود لە هەمووان وەربگرێت. ئەمەش هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی بتەوێت بچیتە ناو لیستەکەوە. ڕووسیا زلهێزێکی کاریگەرە لە سوریا. ڕووسیا لەناو بریکسدا باڵادەستییەکی زۆر گرنگی هەیە. لەوانەیە تورکیا وەک ئەندام قبوڵ بکەن، ئێستا بارودۆخی جیهان گۆڕاوە. سیستەمێکی ناوەندی جیهانی نییە. زۆر ناوەندی دەسەڵات دامەزراون. دیارە لەم قۆناغەی جەنگی سێهەمی جیهانیدا چەندین ناوەندی دەسەڵات دادەمەزرێن. جیهان بەشێکی لەسەر ئەم بنەمایە داڕێژراوە. سیستەمی سیاسی سەدەی بیستەم داڕما. دامەزراوە نێونەتەوەییەکان لە هەموو جیهاندا مایەپووچ بوون. ئەمەش هۆکاری سەرەکی بێکاریگەری نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە نێونەتەوەییەکانە. ئێستا دەیانەوێت جارێکی تر ناتۆ بەهێز بکەنەوە. چونکە لاواز بووە.

تورکیا بە ئەندامبوونی لە بریکسدا دەیەوێت سودی زیاتر لە ڕوسیا وەرگرێت

سیستەمەکانی سەدەی بیستەم، سیستەمی سیاسی بە هەموو پێکهاتە و هاوپەیمانێتییەوە داڕما و مایەپووچ بوو. لە سەدەی بیست و یەکەمدا، لە قۆناغی نوێی جەنگی سێهەمی جیهانیدا ئەمە قۆناغێکی زۆر گرنگە و قۆناغی کۆتاییە، ناوچەکە دیزاین دەکرێتەوە. هاوسەنگی سیاسی لە هەرێمدا سەرلەنوێ دادڕێژرێتەوە. بەم مانایە لە جیهاندا چەندین ناوەندی دەسەڵات دادەمەزرێنن. ئیتر جیهانێک وەک قۆناغی شەڕی سارد، وەک سەدەی بیستەم نەماوە کە پشت بە بلۆک و پشت بە توندوتیژی دەبەستێت. هەروەها چەندین ناوەندی هێز دروست دەکرێن. ئێستا تورکیا بە پێی ئەم حەقیقەتە هەڵسوکەوت دەکات. دەڵێت؛ من لە ناتۆ دەبم و ئەجێندایەک بۆ کاندیدبوون لە یەکێتی ئەوروپا دروست دەکەم. دەڵێت، دەشتوانم لە بریکسیش بم. دەشڵێت، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاسیا، ئەفریقا، پەرە بە هاوپەیمانێتی بدەم، سیاسەت جێبەجێبکەم و لە هەموان سود وەردەگرم.

ئامانجی بنەڕەتی هەموو ئەمانەش ئەوەیە کە لە گرەنتیکردنی قڕکردنی کوردان، لەناوبردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا سودی زۆر لە ڕوسیا وەربگرێت. لەناو هەموو زلهێزەکاندا دەیەوێت بۆ ئەم ئامانجەی سەرەتا سود لە ڕوسیا وەربگرێت. هەر ئەمە ئامانجی بنەڕەتییەتی. یەکێک لە حەقیقەتەکانی ئێستا ئەوەیە تورکیا بە پاڵپشتی هەموو جیهان لە دژی تەڤگەری ئازادی شەڕ دەکات. لە دژی کوردان شەڕ دەکات، هیچ ئەنجامێک لەم شەڕەدا بەدەستناخات. ئەمەش زیاتر تورکیای پەرێشان کردووە. بێگومان دەبێتە هۆکاری وێرانبوونیشی. ئەمەش مانای ئەوەیە تورکیا لە لایەن هەموو جیهانەوە بە شێوەیەکی نامۆ بەکاردەهێنرێت و ملکەچییان دەبێت. ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە بۆ تورکیا. پێشتریش باسمان لەمە کردووە، رێبەرێتیشمان زۆر باش باسیکردووە. لەسەر بنەمای لەناوبردنی کوردان، تورکیا دانامەزرێنرێت. لەسەر قڕکردنی کوردان سەدەی نوێی تورکیا دروست نابێ. ئەگەر لە میزۆپۆتامیا کورد لەناوبچێت، لە ئەنادۆڵیش تورک نابێت. تورکیا بەم سیاسەتەی بەدڵنیاییەوە بەرەو هەڵدێر دەڕوات. لەم ١٠ساڵەی دوایدا ئەمە زۆر بەڕوونی دەرکەوت.

بەدڵنییاوە پێویستە پەرەی زیاتر بە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی بدرێت

تێکۆشانی ئیکۆلۆژی تێکۆشانێکی زۆر گرنگی ئەم سەردەمەمانە. چونکە پرسی ژینگەی هەسارەکەمان بەرەو لەناوچوون دەچێت. وڵاتمان تاڵان و وێران دەکرێت. بەڕاستی جوگرافیاکەمان لە هەموو ڕوویەکی کلتور، مێژووییەوە لەباردەبرێت. گەر جوگرافیا لەناوببرێت ئەوا مرۆڤیش لەناودەچێت. بۆیە تێکۆشانی ئیکۆلۆژی لە دژی هەموو ئەمانە زۆر گرنگە. لە ئێستاشدا تورکیا لە هەڵوەشاندنەوەیەکی گەورەی ئیکۆلۆژیدا دەژیت.

لە ئێستاشدا بەشێکی گەورەی ئەو قڕکردن و هەڵوەشاندنەوەیە لە کوردستاندا هەیە. لە تورکیادا سیاسەتێکی گەورەی تاڵانکاری هەیە. بەم دواییانە لە هۆپا کەسێک کوژرا. هەروەها بۆ سەرکەوتکردنی بزاوتی ئیکۆلۆژی، تێکۆشانی ژینگەی و شکاندی ئیرادی گەل هەموو ئەم کۆمەڵکوژیانە ئەنجام دەدرێن. هەوڵدەدەن بیانترسێنن.

بەدڵنیاییەوە پێویستە پاشەکشە لە تێکۆشانی ئیکۆلۆژیدا نەکرێت. پێویستە لەم بابەتەدا لە کورستان و تورکیاشادا پەرە بزوتنەوەی ئیکۆلۆژی بدرێت و تێکۆشانی یەکگرتوو بەڕێوەببرێت. ئەگینا نە خاکی پاک، نە ئاوی پاک، نە هەوای پاک و نە درەخت بۆ کۆمەڵگە و مرۆڤ نامێنێتەوە.

هۆکاری زیادبوونی نەخۆشییەکان لە ناو کۆمەڵگەدا ئەمەیە. هەموو شارەکانیان کردووە بە کۆنکریت. نە سەوزایی و نە هەوایەکی پاک ماوەتەوە. هەم داڕوخانی ئابووری و هەمیش داڕوخانی ژینگەی سروشتی، پێکهاتە و دەرونی گیانی کۆمەڵگە وێران دەکات. مرۆڤ لە مرۆڤبوون و کۆمەڵگەش لە کۆڵگەیبوون دادەبڕێت. پێویستە لە دژی هەموو ئەم وێرانکارییانە تێکۆشانێکی زۆر بەهێز و یەکگرتوو بەرێوەببرێت.

 

 

هاوبەشی :