زارین ئارام شۆڕشگێڕێکی فیدایی لە بۆتانەوە

25
0
هاوبەشی :

تێکۆشین دەڤریم ، بەهدینان ANF

زارین ئارام کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ زەریان دەنیز ئامەد پێکەوە بەشداری کار و تێکۆشانی کردووە، لە هەموو بوارەکاندا نوێنەرایەتی شوناسی یەژا ستاری کرد و بووە بە شەڕڤانێکی لێهاتوو.

دەلال خەزاڵ ئاکل لە شاری جزیرە بۆتان لە دڵی کوردستان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبووە. لە جزیرە بە کولتوری وڵاتپارێزیەوە گەورە بووە و هەر لە سەرەتای منداڵیدا دڕندەیی دوژمنی بینیوە. ڕووبەڕوو بوونەوە بەرامبەر ستەم و نادادی لە ڕۆحی ژنانی بۆتاندا وەکوو کولتوورێکە. بەم هەڵوێستەوە پێشەنگایەتیان لە زۆربەی چالاکی و سەرهەڵدانەکاندا کردووە و بوونە ڕەمزی تێکۆشان لە کوردستاندا. بۆ ئەوان بێدەنگی لە بەرامبەر ستەم و چەوسانەوەدا خیانەتێکی گەورەیە. ڕووبەڕوو بوونەوەی پێویست لە بەرامبەر دوژمن بۆ ئەوان شانازیترین ئەرکە. بۆ ئەوان شکۆمەندتر ئەوەیە لەو پێناوەدا ڕوو لە چیاکانی کوردستان بکەن.

ساڵی٢٠١٥ گرنگترین و بەواتاترین ساڵی مێژووی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بوو. ساڵێکی پڕ لە ئازایەتی و تێکۆشان بوو. لە سەردەمێکی وەهادا کە دڵی هەموو گەنجێکی کورد بۆ ئازادیی لێی دەدا، دەلالیش گوێی لە دەنگی دڵی بوو و بەدوای ئازادیدا دەگەڕا. سەردانی شۆڕشگێڕانی کرد، یەکەم هەنگاوی بەم شێوەیە هەڵگرت و قەد پاشەکشەی نەکرد. بە متمانە بەخۆیەوە بەشداری بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری کرد. بانگەوازی شەهیدی فەرماندە دەلال ئامەد بوو بە دەنگی ئازادی بۆ دەلال و لە ساڵی ٢٠١٥دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەپەسەوە کرد و بەشداری تێکۆشان بوو.

لەگەڵ یەک لە پێشەنگەکانی شەڕی ناوشارەکان زەریان دەنیز ئامەد بەشداری کار و تێکۆشان بوو و ڕۆڵی ژنە جەنگاوەرێکی هەڵگرت. لەگەڵ فەرماندەکەیدا شاهیدی هەموو ڕاستیەکان دەبێت و وەڵامی پرسیارەکانی ژیان دەدۆزێتەوە. بەو هێز و بوێرییەی لە فەرماندەکەی فێری دەبێت، لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری تێکۆشان دەکات. ناوی ئارام (عەگید ئاکل)ی برازای خۆی وەردەگرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە بەرخۆدانی جزیرەدا شەهید بووە و بەناوی زارین ئارام دەناسرێت. زارین ئارام لە ماوەیەکی کەمدا ئەزموونێکی زۆری بەدەست هێنابوو، لە ساڵی٢٠١٦ بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەڤاڵانی شەهیدی ڕوو دەکاتە شاخ. ساڵی ٢٠١٦ دەچێتە هەرێمی بەستا و لەوێ دەکەوێتە بن کاریگەریی هەڤاڵایەتی گەریلا و ئەرکی پێشەنگەکانی یەژا ستار. زارین لە بەستا پەرەوەردەی شەڕڤانی نوێ دەست پێدەکات، سەرەڕای ئەوەی شەڕڤانێکی نوێ و گەنجە، بەڵام بە تێگەیشتن و ئەزموونەوە لە هەموو قۆناغەکاندا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا.

زۆر شت لە فەرماندە ئارامانج گۆشکار فێر دەبێت

پاش مانەوەی بۆ ماوەیەک لە بەستا، زارین ڕوو دەکاتە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و لەوێ بۆ پێشکەوتنی زیاتر لە بواری سەربازیدا دەچێتە پەروەردە. زارین ئارام ئەزمونەکانی خۆی لە شەڕی کۆڵانەکانی ناو شاردا لەگەڵ هەڤاڵانیدا هاوبەش دەکات و لە ئەنجامی پەرەوەردا بەڵێن دەدا: “لە ژیانی شۆڕشگێڕیدا هەوڵ بدات بەردەوام وەک هەڤاڵی شەهیدی زەریان ببێتە نموونە و شوێنی بگرێتەوە و لەسەر ڕێبازی ئەو پەرە بە تێکۆشانەکانی بدات”. ئەمە فەلسەفەی هەڤاڵ زارین بوو، فەلسەفەی ژیانی ڕاستەقینە.

هەڤاڵ زارین دوای پەروەردە و ڕاهێنانی بەشداری تێکۆشانی کرداریی دەبێت و زۆر دەکەوێتە بن کاریگەری تێکۆکاشانی فەرماندەی یەژا ستار ئارمانچ گۆشکار (سونا کزڵکایا). ماوەیەکی زۆر لەگەڵ فەرماندە ئارمانچ گۆشکار بووە و فێری ئەوە بوو کە چۆن دەبێت بە شێوەیەکی شکۆمەندانە خاوەنداری لە شوناسی ژنێکی ئازاد بکرێت. گەریلا زارین لە ساڵی ٢٠١٩ دەچێتە ئاکادیمیای پسپۆڕی شەهید ماهیر و لەوێ پەروەردە ئەبینێ. لەوێ لە ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئایدۆلۆژی ئازادیی ژن بە باشی قووڵ دەبێتەوە. دوای قۆناغی پەروەردە زارین ئامادەی هەر جۆرە ئەرک و بەرپرسیارێتییەک دەبێت. زارین دواتر دەچێتە ناو هێزەکانی تایبەتەوە و لەوێ هەوڵدەدات وەک هەڤاڵانی پێشەنگ ئەرکەکانی پێک بێنێ.

بە هەر گورزێک کە لە هێرشەکاندا لە دوژمنی دەدا، تۆڵەی هەڤاڵانی شەهیدی دەکردەوە

لە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ لە هەرێمی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، گەریلا زارین ڕۆڵی کارای لە بەرخۆدانەکاندا بینی و تۆڵەی ئەو هەڤاڵانەی کردەوە کە لە جزیر شەهید کران. لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بەشداری لەو چالاکیاندا کرد کە گورزی قورس لە داگیرکەران درا و بە ڕۆحێکی فیداییانەوە لە شەڕی تونێلەکاندا بەشداری کرد و هەروەها لە ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکاندا بەشداری و سەرکەوتنی مەزنی بەدەست هێنا.

زارین ئارام، تێکۆشەری فیدایی کە لە هەموو کارێکدا بەڕێزدارییەوە شوناسی یەژا ستاری هەڵگرتبوو بە وزە و مۆڕاڵەوە تێکۆشانی کرد و تا دوا هەناسەی لە گۆڕەپانی تێکۆشاندا شەڕی کرد. زارین بە ڕەنج و فیداکارییەکانیەوە ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسی. هەڤاڵ زارین لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی زاپ شەهید بوو و چووە کاروانی نەمرانەوە.

هاوبەشی :