‎بەریتانیا؛ کورردستانیان یادی شەهید ئورهان جیهاد بنگۆلیان بەرز و شكۆدار ڕاگرت

28
0
هاوبەشی :

 

‎ ئێوارەی یەك شەمە ٨ ئەیلولی ٢٠٢٤، کوردستانیان لە كۆمەڵەی كوردی لە هارینگەی لە شاری لەندەن مەراسیمێك بۆ وەبیرهێنانەوەی شەهید ئورهان جیهاد بنگۆلی كە لە ٦ حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە باكووری وڵات شەهید بوو ، بەڕێوە چوو٠

لە سەرەتادا خولەكێك بۆ گیانی پاكی شەهیدان وەستان، دواتر مەراسیمەكە بەپیشاندانی سینەفیزێۆنێك دەربارەی ژیان و چالاكیەكانی ئەو شەهیدە نمایش كرا٠

‎ چەندین لێدوان درا لەبارەی ژیانی شەهیدی فەرماندەوە لەلایەن ووتەبێژی شەهیدان و ئەنجوومەنی گەنجانی شۆڕشگێر و جڤاگی ئازاد لەبەریتانیا٠
ئەندامی ئەنجومەنی گەل هەڤاڵ شوان ئاوارە وتارێكی خوێندەوە و سرودێكی بۆشەهید خوێند

لە كۆتایدا مەڕاسیمەكە بە شەهید نامرن ، ژن ژیان ئازادی ، بژی سەرۆك ئاپۆ كۆتایی هات٠

هاوبەشی :