سەروناز ئەحمەدی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی منداڵان و زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئەوینی تاران مانگرتنی ڕاگەیاند

23
0
هاوبەشی :

سەروناز ئەحمەدی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی منداڵان و زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئەوینی تاران مانی لە خواردنی دەرمانەکانی گرتووە

هەواڵی ڕادیۆی فەردا، زانیاریی لە بارەی مانگرتنی سەروناز ئەحمەدی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مافەکانی منداڵان و زیندانی سیاسیی لە زیندانی ئەوینی تاران ئاشکرا کردووە.

سەرچاوەیەک بە ڕادیۆکەی ڕاگەیاندووە، سەروناز ئەحمەدی وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر ڕەتکردنەوەی مۆڵەتی پزیشکی، مانی لە خواردنی دەرمانەکانی گرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەروناز ئەحمەدی وازی لە خواردنی دەرمانەکانی دڵەڕاوکێ و پەرکەم هێناوە و ئامادە نییە خزمەتگوزارییە تەندوروستییەکانی زیندانەکە بەکار بهێنێت.

سەروناز ئەحمەدی، وەرگێڕ، چالاکوانی مافەکانی منداڵان و ڕۆژنامەنووس، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ هاوسەرەکەی، کامیار فەکور، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی “ژن ژیان ئازادیی” دەستگیر کرا، پێشتر دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی دەوڵەت” و “کۆبوونەوە و پیلانگێڕیی بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپاندبوو.

هاوبەشی :